قەرەیلان: دەمانەوێت پیلانگێڕییەکە بەتەواوی تێکبشکێنین

قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکە بەس نییە و راشیگەیاند: "دەبێت بەتەواوی تێکبشکێنرێت. تێکشکاندنیشی بە ئازادیی رێبەری ئاپۆ و کوردستان بەدی دێت و ئەوەش ئامانجی ئێمەیە".

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا لە کەسایەتیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیی کورد بەڕێوەچوو، دەکەوێتە ٢٤هەمین ساڵەوە.

هەروەها هێرشە بەرفراوانەکانی دەوڵەتی تورک لە ١٠ی شوبات بۆ سەر گارە و شکستهێنانی دەوڵەتی تورک لەوێ، ساڵێکی بەسەردا تێپەڕی.

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەو بۆنەیەوە قسەی بۆ هێزەکانی پاراستنی گەل کرد.

"ڕێگای تێکۆشانیان لە دژی پیلانگێڕی روونکردەوە"

قەرەیلان لە ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیدا هەموو هێزە پیلانگێڕەکانی شەرمەزارکرد و بە ڕێزەوە یادی ئەو شەهیدانەی کردەوە، کە بە دروشمی "ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن" ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا، لە کەسایەتیی خالید ئۆراڵ، تایهان ئومێد (ئەحمەد یڵدرم)دا و رۆژبین عارەب (فاتمە ئۆزەن) بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی بەرز راگرت و وتی: "ئەو قارەمانە ئاپۆییانە بە هەڵوێستی فیدایی خۆیان نیشانیان دا، کە چۆن دەبێت هەڵوێستی دژ بە پیلانگێڕییەکە وەربگیرێت و ڕێگای تێکۆشانیان بۆ روون کردینەوە".

"بۆ جێبەجێکردنی و چەسپاندنی سیاسەتی پاکتاوکردنە"

موراد قەرەیلان ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەناوبردنی هێڵی کوردی ئازاد و پەیڕەوکردنی سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردنە لە کوردستان و وتی: "پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ لە ناوبردنی هێڵی کوردی ئازاد و بۆ لەناوبردنی گەلەکەمان و بەڕێوەبردنی سیاسەتی پاکتاوکردن بوو. دەیانویست گەلەکەمان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاربهێنن، داوا  ڕەواکانی گەلەکەمان قبوڵ نەکەن، کۆمەڵگاکەمان سەرکوت بکەن و لەناوی ببەن. بێگومان ئەوە سووکایەتییەکی گەورەیە بە راستیی و حقیقەتی مرۆڤایەتی و هێرشێکی دوژمنکارانەیە بۆ سەر گەلەکەمان. ئەوە زوڵم و ستەمێکی گەورەیە."

قەرەیلان ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەیخواست لە ڕێگەی دیالۆگەوە لە ئەوروپا چارەسەرێک بۆ پرسی کورد بدۆزێتەوە و وتی: "بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕۆما راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. پیلانگێڕان ئەوەیان پشتگوێ خست و نەیانبینی و لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون و لە کۆتایدا ڕێبەری ئاپۆیان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، بە ژێرپێ خستنی یاساکان و مافەکان و دید و تێگەیشتنە ئەخلاقیەکان، رێبەر ئاپۆیان ڕفاند و ڕادەستی دەوڵەتی تورک-یان کرد.

دوای ئەوەی بینینیان ناتوانن لەناوی ببەن و ڕێگای تریان گرتەبەر

بە پیلانگێڕییەکە ویستیان رێبەر ئاپۆ لە ناو ببەن، بەڵام کاتێک بینییان ناتوانن ئەو کارە بکەن، دەستیان کرد بە سەپاندنی گۆشەگیرییەکی توند، خواستیان پەیوەندیی ڕێبەرایەتی لەگەڵ بزووتنەوەکە بپچڕێنن و بەو شێوەیە شڵەژان و ئاژاوە لە ناو بزووتنەوەکەدا دروست بکەن و بەوەش بزووتنەوەکە پاکتاو بکەن،بەڵام لە ٩ی تشرینی یەکەم (ئۆکتۆبەری) ساڵی ١٩٩٨ەوە گەلی کوردستان لە هەر چوار لای وڵاتەوە لە دژی پیلانگێڕییەکە رژانە سەر شەقامەکان".

قەرەیلان ڕایگەیاند، بە تایبەتی دوای ١٥ی شوبات، راپەڕیوان و بەرەنگاران و بەرخودێرانی گیان لەسەردەست و جەنگاوەر، وڵاتپارێزانی کورد، ژنان و گەنجانی کورد ئەوەیان نیشان دا، کە دوژمن ناتوانێت بە ئامانجەکەى بگات و وتی: "بەهۆی ئەو هەڵوێستەی گەلەکەمان، نەیانتوانی بڕیاری لە سێدارەدان، کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ دەریانکردبوو، جێبەجێ بکەن. بینییان ئەگەر ئەوە بکەن، ئەو ڕاپەڕینە چی بەسەر تورکیادا دەهێنێت، مەترسییان لەسەر تورکیا بینی. تورکیا لە نێوخۆیدا گفتوگۆی زۆری لەسەر ئەوە کرد و لە کۆتاییدا لەسێدارەدانەکەیان هەڵوەشاندەوە، بەڵام بە سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمرالی ویستیان ڕێبەرایەتی لەناوببەن".

"هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ"

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتی، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی ئەو پرۆژەی لەناوبردن و سڕینەوەیەی دوژمن دەستی بە گرتنەبەری هەڵوێستێک و گرتنەبەری قۆناغێک کرد و بە شێوەیەکی موعجیزە و بە هەڵوێستەکانی لە ناو هەلومەرجی ئیمرالیدا پیلانگێڕییەکەى پوچەڵکردەوە و وتیشی، "رێبەر ئاپۆ توانیی لەوێ پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئیکۆلۆژیک (ژینگەیی) لەسەر بنەمای ئازادیی ژن دروست بکات. ڕێبەر ئاپۆ بەو شێوەیە هەمو پیلانگێڕییەکەی پووچ کردەوە،  هەم ڕێگەیەکی بۆ بزووتنەوەکە دانا تاوەکو بتوانێت هەناسەیەک بە بەری خۆیدا بهێنێتەوە و خۆی نوێ بکاتەوە و خۆیشی بەر فراوان بکات. لەسەر بنەمای تێڕوانین و رێنماییەکانی ڕێبەراتیمان تێکۆشانەکەمان لەلای خۆیەوە بە پێی پارادایمی نوێ و لە مۆدێلی رێکخستنبووندا رۆیشتە قۆناغێکی نوێ، لەلایەکی ترەوە جەنگی ڕاوەستان و رێگای بۆ چارەسەری دێموکراتیک و سیاسی کردەوە".

"دەوڵەت ناچار بوو لە ئۆسلۆ بێتە لەسەر مێز"

موراد قەرەیلان ڕایگەیاند، بەهۆی پێشکەوتنی خێرای تێکۆشان لە ساڵی ٢٠٠٨دا، دەوڵەتی تورک ناچاربوو لەگەڵ بزووتنەوەکەیان لە ئۆسلۆ بێتە سەر مێزی دانوستان و وتی: "لەسەر بنەمای نێوەندگیریی نێوان دەوڵەتی نەرویج و هەندێک هێزی نێونەتەوەیی لە ئۆسلۆ چاوپێکەوتنەکان دەستیانپێکرد و بۆ ماوەی ٣ ساڵ بەردەوام بوون. لە بەهاری ٢٠١١دا گفتوگۆکانی شاندی دانوستان گەیشتە ئەنجامێک و پرۆتۆکۆلێکی هاوبەشیان ئامادەکرد. بزوتنەوەکەمان بەڵێنی جێبەجێکردنی ئەو پرۆتۆکۆڵەی دا، بەڵام حکومەتی ئەردۆغان، کە نوێنەرایەتیی پرۆتۆکۆلی دەوڵەتی تورک دەکرد و دەبوو بڕیاری لەسەر بدات بۆ چەندین مانگ هیچی نەگوت و لە ١٦ی تەمووزی ٢٠١١دا وەڵامەکەی دەستپێکردنەوەى شەڕ و شەڕی دەستپێکردەوە. دوای ماوەیەکی کورت دەرکەوت لە پشت کۆبوونەوەکانی ئۆسلۆ پلان و دیدی پاکتاوکردنی بزووتنەوەکەمان لەسەر شێوازی پاکتاوکردنی تامیلەکان هەیە و دەیانخواست بەو پلانە بزووتنەوەکەمان پاکتاو بکەن.دەوڵەتی سریلانکا وەک ئاکەپە سەرەتا لە ئۆسلۆ کۆبوونەوەی ئەنجامدابوو و لە پشت ئەو کۆبوونەوانەوە و لە ناکاو هێرشیان کردبووە سەریان و بەو شێوەیەش تامیلەکانیان پاکتاو کرد. ئەوانیش وایاندەزانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە تەواوی هەموو هیواکانی خۆیان بەستووەتەوە بە سبەتەى چارەسەرەیەوە و بەوەش لاواز و سست دەبن و ئەوانیش دەتوانن لەناوی ببەن. لەسەر ئەم بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا لە دژی بزووتنەوەکەمان دەستیان بە شەڕ کردەوە.

لە ماوەی ئەۆ قۆناغەى شەڕدا گەریلا چەندین قوربانیی گەورەی دا، لەسەر بنەمای تاکتیکی نوێی شەڕ، گەریلا تاوەکو ڕادەیەک تەنگاو بوو و تووشی سەختی بوو، بەڵام لەگەڵ بەهاری ٢٠١٢دا بزووتنەوەکەمان بە چەند گۆڕانکاری و راستکردنەوەیەک، بزووتنەوەکەمان چووە ناو پرۆسە و قۆناغێکی نوێی هەڵمەتبردنەوە. بە پرۆسەی بەرخۆدان لەسەر ئەو بنەمایە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٢دا دەوڵەتی تورک بە بنبەست گەیشت. بەهۆی هەڵمەتی گەریلاوە نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە سەر زۆرێک لە شاخەکانی کوردستان، لە رووی فیزیکیی و بە کردەوە نەیتوانی لە زۆرێک لە ئەیالەتەکانیشدا، کە هەزاران سەربازی تیادا بوو، پەیوەندی و پێکەوە بەستنەوە دروست بکەن. زۆرێک لە ڕێگاکانی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی گەریلادا بوون. لە بنەڕەتدا سوپای تورک لەو پرۆسەیەدا شکستی هێنا.

"بۆ شەڕێکی نوێ، ئاگربەستی قبوڵ کر"

دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە، کۆتایهاتنی خۆیان لەو درێژەدان بەو پرۆسەیە دەبینی، بۆیە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٣دا ڕازی بوون قۆناغ و پرۆسەیەکی ئاگربەست ببێتە بەرنامە و رۆژەڤ. دەوڵەتی تورک ئەو پڕۆسەیەی ئاگربەست، کە بە نەورۆزی ٢٠١٣ چووە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئامانجی چارەسەری جێبەجێ نەکرد، بەڵکو بۆ خۆ ئامادەکردن بوو بۆ شەڕێکی نوێ و ئەو ئامانجەش هەر لە سەرەتادا روون بوویەوە، چونکە لە کاتێکدا، کە چاوپێکەوتنەکان دەستیپانێکرد، هەر لە سەرەتادا هەڤاڵ نومان فەرماندەی ئەیالەتی ئامەد و ١٠ هەڤاڵمان، کە لەگەڵیدا بوون، بە شێوەیەکی بە شێوەیەکی نامەردانە شەهید کران. پاشان لە پاریس هەڤاڵان سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی بە نامەردی و پیلانگێڕی شەهید کران. لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک لە باکور ئاگربەست هەبوو، لە ڕێگەی چەتەکانی داعش و ئەلنوسرەوە هێرشیان کردە سەر دەستکەوتەکانی گەلەکەمان. واتە ئەو پڕۆسەیەی پێی دەوترێت 'پرۆسەی چارەسەری' پرۆژەی شەڕی تایبەتی ئاکەپە بوو".

قەرەیلان راشیگەیاند، لە ئەنجامی ئەو پرۆسەیەدا تەیب ئەردۆغان و حکومەتی ئاکەپە مێزی چاوپێکەوتنەکانیان هەڵگەڕاندەوە و لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥دا دەستیان بە قۆناغ و پرۆسەیەکی نوێی شەڕ کرد.

گارە؛ بەشی یەکەمی پلانێکی گەورە

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، دوژمن سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی نەیتوانی بەو ئەنجامە بگات، کە پلانی بۆ دانابوو، بۆیە بە پلانی دووەمین پیلانگێڕییەوە خواستی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەربخات و بە ئەنجامی بگەیەنێت و وتی: "بۆ ئەو مەبەستەش لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١دا و لە دژی گارە دەستی بە هێرشێکی قورس کرد، بەڵام فیدایانی ئاپۆیی بە پێشەنگایەتیی هاوڕێ شۆڕش بەیوتوشەباب، لە دژی ئەوە بەرەنگارییان کرد و بەو بەرخۆدانەیان دوژمنیان تێکشکاند، دەستیان بە هەڵمەت و شەپۆلی هێرشی پێچەوانەکرد و کارێکیان کرد، کە دوژمن تووشی شکستێکی زۆر گەورە بوو".

قەرەیلان لە کەسایەتیی شۆڕش، ڕۆژهات و سەیفی دا بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی بەرخۆدانی گارە – سیان کردەوە و ڕایگەیاند، پیلانگێڕییەکە لەسەر هێڵی شەهیدان بە تەواوی تێکدەشکێنن.

موراد قەرەیلان ڕایگەیاند، هێرشی ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ بۆ سەر گارە بەشی یەکەمی پلانێکی گەورە بوو و وتی، "ئەو پلانە تەنها بۆ ڕزگارکردنی دیلەکان، یان داگیرکردنی گارە نەبوو، بەڵکو لەوە بەرفراوانتر و گەورەتر بوو. پیلانگێڕییەکی دووەمیان بەرنامەڕێژ کردبوو. بۆ ئەوەش بوو یاشار گولەر سەرۆک ئەرکانی گشتیی تورک ڕایگەیاند، ماوەی ٦ مانگ بوو، کە ئامادەکاریی سەربازی کرابوو، سەربازەکان مەشق و راهێنانیان پێکرابوو و تاقیکرابوونەوە".

قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند، كه‌ چه‌ندین هێز له‌ پیلانگێڕی ١٥ شوباتدا به‌شدار بوون، له‌و پلانه‌ی دووه‌میشدا ئاماده‌بوون و وتی، "سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كازمیش ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌شداری ئه‌و قۆناغه‌ كرد. پیلانگێڕی دووه‌م زۆرتر له‌ دژی باشوری كوردستان داڕێژرابوو".

قه‌ره‌یلان باسی له‌وه‌شكرد، "په‌ده‌كه‌ ئه‌و پلانه‌ی به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی به‌ گونجاو زانی و به‌شداربوو. ده‌ركردن و پاكتاوكردنی په‌كه‌كه‌ له‌ باشوری كوردستان له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردیش بێت، په‌ده‌كه‌ ئه‌وه‌ی به‌ گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوه‌یی خۆی به‌ گونجاو بینی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌شداری ئه‌و پلانه‌ بوو.

هێزه‌ هه‌ژمۆنخوازه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و به‌ریتانیا خاوه‌نی لێكدانه‌وه‌ی جیا بوون. به‌پێچه‌وانه‌ی داواكارییه‌كانی پێشوویان نه‌یانده‌ویست ئه‌مجاره‌ په‌كه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ناو ببرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون لاواز بكرێت و هه‌ندێك ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌كه‌ی پاكتاو بكرێت، دواتر سود له‌ میرات و پاشماوه‌ی په‌كه‌كه‌ وه‌ربگرن و بۆخۆیان به‌كاری بهێنن".

قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌شداری پلانی ده‌وڵه‌تی توركیان كرد و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هێرش بۆ سه‌ر گاره‌ ده‌ستیپێكرد.

موراد قه‌ره‌یلان وتی، "ئه‌م پلانه‌ هه‌وڵێك بوو بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی له‌ ساڵی ١٩٩٢دا له‌ دژی بزوتنه‌وه‌كه‌مان ده‌ستیان پێكردبوو و له‌ هه‌مان كاتدا وه‌ك پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌م بوو. له‌ دژی ئه‌وه‌، وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی هه‌ڵوێستی مێژوویی كه‌ هاوڕێیانی قاره‌مانمان له‌ تونێله‌كان له‌ سیان نیشانیاندا زۆر گرنگه‌. له‌ كه‌سایه‌تی رۆژهات، خه‌یری و سه‌یفیاندا جموجۆڵی به‌ شێوه‌ی تیمی هاوڕێیانی ده‌ره‌وه‌ی تونێله‌كان، ده‌ستوه‌ردانێكی زۆر گرنگ بوو كه‌ به‌ڕێوه‌چوونی شه‌ڕه‌كه‌ی گۆڕی.

ئێمه‌ ئێستا له‌ یه‌كه‌م ساڵیادی ئه‌و به‌رخودانه‌ گه‌وره‌یه‌داین. به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ من شه‌هیدانی قاره‌مانی به‌رخودانی گاره‌، شۆڕش، جودی، باوه‌ڕ، ئه‌رداڵ، ئارگه‌ش، ئاڤاڕه‌ش، رۆژهات، خه‌یری، ده‌لیل، خابور، رێبه‌ر، سه‌یدۆ، سه‌یفی، ئارهات و گه‌لهات به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ بیر دێنمه‌وه‌ به‌ژنی خۆم له‌به‌رده‌م بیره‌وه‌ریاندا داده‌نه‌وێنم. ئه‌و قاره‌مانانه‌ به‌ شه‌ڕی تیم و تونێل، به‌ پێداگری له‌ به‌رخوداندا و به‌ رۆحێكی گیانبازی وه‌ك به‌رخودێرانی ١٤ی ته‌موز نه‌یانهێشت كه‌ دوژمن سه‌ربكه‌وێت، بوونه‌ ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كه‌ پێشه‌نگایه‌تی تێكۆشانی سه‌رده‌میان كرد.

'سیستمی داگیركاری توركی تێكشكاند'

به‌رخودانی چوار رۆژه‌ و دژواری ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌، له‌گه‌ڵ خۆیدا زۆر به‌ره‌وپێشچوونی گرنگی ئافراند. به‌ر له‌ هه‌موو شتێك یه‌كه‌مجار وایانكرد كه‌ سیستمی داگیركاری تورك تێكبشكێت، وایكرد ئه‌و پارته‌ ئۆپۆزسیۆنانه‌ی به‌رده‌وام پشتگیریان ده‌دایه‌ هێرشه‌كان له‌ دژی كورد مشتومڕی 'بۆچی به‌و جۆره‌بوو؟' بكه‌ن. بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌. واته‌ له‌ ناو سیستمدا شكستێكی به‌و جۆره‌ی ساز كرد".

قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌و قۆناغه‌ی شه‌ڕ له‌ هه‌مان كاتدا كاریگه‌ری كرده‌ سه‌ر هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان چاودێری ئه‌و قۆناغه‌یان ده‌كرد و وتی، "ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان رۆڵی بزوتنه‌وه‌كه‌مانی خسته‌ به‌رچاو و جیهان جارێكی تر بینی كه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌مان بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌و جۆره‌ نییه‌ كه‌ به‌ ئاسانی پاكتاو بكرێت".

قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ شێوازی شه‌ڕی تیم و تونێله‌كان له‌ گاره‌ مۆری خۆی له‌ تاكتیكی سه‌رده‌میانه‌ی گه‌ریلادا و وتی، "دواتر بووه‌ شێوازی هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌ له‌ مه‌تینا، زاپ و ئاڤاشین و گورزی زۆر قورسیان له‌ سوپای داگیركه‌ر وه‌شاند. ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی له‌ ئاڤاشین، زاپ و مه‌تینا سودیان له‌ تێكۆشانی گاره‌ وه‌رگرتبوو، رێگه‌یان به‌ سوپای توركی فاشیست گرت و له‌ كۆتاییشدا هێزه‌كانی دوژمن كه‌ له ٢٣ – ٢٤ی نیساندا له‌ رێگه‌ی ئاسمانیه‌وه‌ سه‌ربازانی خۆی له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ دانابوو، له‌و شوێنه‌ی لێی بوون چه‌قین. دوژمن له‌و گۆڕه‌پانانه‌دا گیریخواردوه‌. تاكه‌ شوێنێك كه‌ بتوانن لێی بمێننه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌یه‌. به‌رخودانی گاره‌-سیان كاریگه‌ریه‌كی به‌و جۆره‌ گرنگی ساز كرد".

موراد قه‌ره‌یلان وتی، "به‌ كورتی شه‌ڕی ٢٠٢١ كه‌ له‌ گاره‌ ده‌ستیپێكرد و له‌ وه‌رخه‌لێ به‌رده‌وامبوو، له‌ هه‌مان كاتدا به‌رخودانی ئازادی گه‌لان و شه‌ڕی دیموكراسیه‌ له‌ توركیا. ئه‌و به‌رخودانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ئیمراڵی به‌ڕێوه‌ی برد و به‌رخودان به‌ رێبازی نوێی گه‌ریلا وایكرد كه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگای كورد به‌ زیندویی بمێنێته‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتن به‌هێز ببێت، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌ له‌ناو بچن".

'ده‌وڵه‌ت ده‌ستی له‌ ئامانجه‌كانی خۆی هه‌ڵنه‌گرتووه‌'

قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند، كه‌ رژێمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ی فاشیست- پاكتاوكه‌ر ده‌ستی له‌ ئامانجه‌كانی هه‌ڵنه‌گرتووه‌ و وتی، "ئه‌وان سه‌رله‌نوێ خۆی ئاماده‌ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت جارێكی تر به‌ختی خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه‌. ناچارن كه‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن وه‌ك له‌ راپرسیه‌كانیش دركی پێده‌كرێت ئه‌وان له‌ هه‌ڵبژاردندا شكست ده‌هێنن. ئه‌گه‌ر شكست بێنن نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه‌ی تاوانیان دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ش كه‌ سودمه‌ند بوون له‌ ده‌سه‌ڵات و به‌شداری تاوانی گه‌نده‌ڵی بوون زیندانی ده‌كرێن. ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه‌ زیندانه‌وه‌ چیان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ن. له‌و كاته‌دا هه‌موو یه‌ده‌گی توركیا به‌كارده‌هێنن، دۆخی جیۆ-پۆڵۆتیكی وڵاته‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌ نێوان ناتۆ و روسیادا گه‌مه‌ده‌كه‌ن، مامه‌ڵه‌ و سه‌ودایه‌كی چه‌په‌ڵ ده‌كه‌ن، گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌، هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ ناكۆكی بخه‌نه‌ نێوان كوردانه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ خۆیان له‌سه‌ر پێ رابگرن. ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ له‌و بابه‌ته‌دا هه‌وڵی جددیان هه‌یه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ سه‌ربازه‌كان په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن. ئه‌وان شكستیان هێناوه‌، به‌ڵام له‌ شكست تێرنابن. ده‌وڵه‌تی تورك به‌رامبه‌ر به‌ تێكۆشانی ئازادی كوردستان چه‌نده‌ شكست بێنێت، هه‌وڵ ده‌دات سه‌ر له‌نوێ خۆی كۆبكاته‌وه‌ و شه‌ڕ بكات".

'ده‌بێته‌ ساڵێكی گه‌رمی تێكۆشان'

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌ موراد قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی كرد كه‌ ئه‌و پێشهاتانه‌ی رووده‌ده‌ن ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ ئه‌مساڵ ده‌بێته‌ ساڵێكی گه‌رمی تێكۆشان و وتی، "ئێمه‌ ئه‌مساڵ وه‌ك ساڵێكی نائاسایی ده‌بینین. زه‌مینه‌ی پێویست هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مساڵ بۆ گه‌له‌كه‌مان و بزوتنه‌وه‌كه‌مان ببێته‌ ساڵێكی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌. له‌ كاروانی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و كوردستاندا ده‌بێته‌ ساڵێكی مێژوویی".

قه‌ره‌یلان له‌ درێژه‌دا وتی، "بزوتنه‌وه‌كه‌مان به‌ شێوه‌یه‌كی باش خۆی بۆ ساڵه‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌. له‌م دواییه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌نجامدرا، چوارچێوه‌ی قۆناغی ئێستای به‌ به‌رفراوانی هه‌ڵسه‌نگاند، دۆخی ئایدۆلۆژیك، سیاسی و سه‌ربازی هه‌روه‌ها دۆخی دوژمنی هه‌ڵسه‌نگاند، رێنمایی تێكۆشانی سه‌رده‌می نوێی دیاركرد. ئه‌و هه‌ڵوێست و پلانسازیه‌ی كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا ده‌ستنیشان كران، بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ ساڵی ٢٠٢٢دا بناغه‌یه‌كی پته‌ویان دیاریكرد. وه‌ك هێزی رێكخراوه‌یی ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ كه‌ پێداویستیه‌كانی ئه‌و بڕیارانه‌ پێكبهێنین.

رۆڵی سه‌ره‌كی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی توركیایه‌

ته‌یب ئه‌ردۆغان چه‌ند جاره‌ باسی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كات. ئه‌و قسانه‌ ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ گۆشه‌گیری پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و دۆخه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ چاوله‌ده‌ستن و پێویستیان به‌ رێبه‌ر ئاپۆ هه‌یه‌. هه‌رچه‌نده‌ ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌و لێدوانانه‌ش بۆ ئامانجی دوور له‌ ئه‌خلاق ده‌دات، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌ دانپێدانانه‌ به‌ هێزی رێبه‌رایه‌تی. رێبه‌ر ئاپۆ هێزێكی گه‌وره‌یه‌. ئه‌و راستیه‌ جارێكی تر سه‌لمایه‌وه‌. لێره‌شه‌وه‌ درك به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ئێستادا گوشارێكی قورسی ده‌رونی خراوه‌ته‌ سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ. درك به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتی هێنده‌ی تر به‌ به‌هێزی به‌ڕێوه‌ ده‌بات، هه‌ر بۆیه‌ گۆشگیری هه‌ڵناگیرێت. ته‌یب ئه‌ردۆغان یه‌كلایه‌نه‌ ده‌دوێت، به‌ڵام كۆتایی به‌ گۆشه‌گیری ناهێنێت. ئه‌وه‌ش هێزی رێبه‌ر ئاپۆ له‌ دیاریكردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی توركیا نیشان ده‌دات. ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ دید و رێنماییه‌كی گرنگه‌. ئاشكرایه‌ كه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ گرنگه‌ی مێژوودا ئه‌و رۆڵه‌ سه‌ره‌كیه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی وڵاتی ئێمه‌ و توركیا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌، رۆڵی رێبه‌ر و گه‌له‌كه‌مانه‌.

'بۆ له‌ناو بردنی پیلانگێڕیه‌كه‌ ده‌بێته‌ ساڵێكی گرنگ'

ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ ساڵی ٢٠٢٢دا پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیتر به‌ ته‌واوه‌تی له‌ناو ببه‌ین. ئاشكرا بووه‌ كه‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانگێڕیه‌كه‌ به‌ ته‌نیا به‌س نییه‌. پێویسته‌ پیلانگێڕیه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ناو ببرێت و نه‌هێڵرێت. له‌ناو بردنی پیلانگێڕیه‌كه‌ش به‌ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ ئامانجی ئه‌مساڵمان ئه‌وه‌یه‌. به‌و به‌رخودانه‌ی له‌ ساڵی ٢٠٢١ دا نیشاندرا، هه‌ڵوێستی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی به‌رخودانیان كرد، له‌ ناو هه‌موو هێزه‌كانی گه‌ریلامان و ته‌واوی هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌كان باڵاده‌ست ده‌بێت. به‌ رێنمایی و به‌رچاوڕوونی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێر بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی ئه‌نجامگر و پێویست له‌ دژی هێرشه‌كانی دوژمن له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بدرێته‌وه‌، هه‌لومه‌رج زیاتر له‌ هه‌موو كات گونجاوه‌.

ئه‌گه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌ گیانی ئاپۆییه‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای ژیانی ئازاد و یه‌كسان تێكۆشان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، هیچ هێزێك ناتوانێت به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ریلا ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌موو جۆره‌ هێرشێكی دوژمن تێكده‌شكێنرێت. له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ئازادی رێبه‌رمان و كوردستان ده‌بێته‌ ساڵێكی گرنگی تێكۆشان. به‌و بڕوایه‌وه‌ به‌ خۆشه‌ویستی و رێزه‌وه‌ سڵاو بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌ ده‌نێرم كه‌ له‌ دژی پیلانگێڕی تێده‌كۆشن و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم".

ژ. ت / هـ . ب