قەرەیلان: لە ٢٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیراندا، گەریلا لەسەر رێگای سەرکەوتندایە

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان رایگەیاند، کە ١٥ی ئابی ساڵی چلەمین و ١ی حوزەیرانیش ٢٠ەمینی تەواو کردووە و وتی، "لە تێکۆشانی ساڵی ٢١ەمیندا هەر گەریلایەکی هەپەگە و یەژا ستار سەرکەوتنی گرنگ بەدەست دەهێنن".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بە بۆنەی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ راگەیەندرا، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

وەڵامەکانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان کە بە پرسیارەکانی ئێمەی داوەتەوە بەم جۆرەیە:

ئێمە لە بیستەم ساڵەی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانداین کە ساڵی ٢٠٠٤ راگەیەندرا. سەبارەت بە پێگە و گرنگی هەڵمەتی ١ی حوزەیران بۆ تێکۆشانی ئێوەم دەتوانن چی بڵێن؟

ساڵیادی ٢٠ەمینی هەڵمەتی مێژوویی ١ی حوزەیران، لە سەرەتادا لە رێبەر ئاپۆ، هەموو گەلەکەمان، دۆستانمان و هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین. لە ئەرداڵ، عادل، نودا، چیچەک، رەشید و ئاتاکانەکان تا قاسم ئەنگین، فازڵ بۆتان، عەگید جڤیان، گوڵجیا گابار، جۆمالی چۆروم، مزگین رۆناهی، یاشار بۆتان، عەگید ئامەدان، رۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهینەکانەوە من لە کەسایەتی شەهیدانی قارەمانمان هەموو شەهیدانی هەڵمەتی ١ی حوزەیران بە بیر دەهێنمەوە، لەبەر یادی ئەواندا بە رێز و پێزانینەوە بەژنی خۆم دادەنەوێنم و بەڵێنی هاوڕێیەتی کە بەوانمان داوە دووپات دەکەمەوە.  ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنەمان دەبین، بە گەشتر کردنی تێکۆشان یادی شەهیدانی بە زیندوویی رادەگرین و لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە خەونەکانیان دەهێنینەدی.

هەڵمەتی ١ی حوزەیران لە تێکۆشانی ئێمەدا پێگەیەکی گرنگی هەیە. وەک دەزانرێت هەڵمەتی ١٥ی تەباخی بەناوبانگ رێگری لە لەناوچوونی گەلی کورد کرد، سەرلەنوێ ژیانەوەی هێنایەدی و پرسی کوردی گواستەوە بۆ سەر مێزی چارەسەری. هەڵمەتی ١ی حوزەیران دەتوانین وەک هەڵمەتی ١٥ی تەباخی دووەم پێناسەی بکەین. هەڵمەتی ١ی حوزەیران هەڵمەتێکە لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و بەرەوپێشبردنی ئازادییە. لە تورکیا بۆ بەرەوپێشبردنی کۆماری دیموکراتیک و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرەوپێشبردنی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک، هەڵمەتێکی شۆڕشگێڕییە؛ بەڵام لە سەرووی ئاستی سەربازییەوە، ئاستەکانی ئایدۆلۆژی، سیاسی، رێکخستنی، کۆمەڵایەتی و کولتوری زیاتر لەپێشن. بۆ ئەوەی پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای هێڵی ئازادی ژن جێبەجێ بکرێت، هاتنەمەیدانێکی مێژویی شۆڕشگێرییە، کە ئەو پاڕادایمە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە پێشخراوە.

وەک ئێمە دیاریمان کرد، ئە هەڵمەتەی کە لە رێگەی ١٥ی تەباخەوە پێشخرا، پرسی کوردی گەیندبووە چارەسەری. بەڵام هێزە نێونەتەوەیی- هەژمونخوازەکان چارەسەرکردنی پرسی کورد و بەرەوپێشچوونی هێڵی پەکەکەیان لە هەرێمەکە، بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بە مەترسی دادەنا. هەربۆیە ئەو کاتەی رێبەر ئاپۆ لە دژی پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم لە چوارچێوەی گەڕان بەدوای چارەسەریدا چووە ئەوروپا، لە بری چارەسەری لە دژی رێبەرایەتیمان پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان سەپاند. لە راستیدادا ئامانجی ئەو پیلانگێڕییە، کە حکومەتی تورک زۆر ئاگاداری نەبوو، یەگجار مەترسیداربوو. دەیانویست شەڕێکی بەو جۆرە هەڵبگیرسێنن کە رێگە لەبەر شەڕی کورد-تورک بکاتەوە، هانی قۆناغێکی بەو جۆرەیان دا و بۆ ئەوەی لە ناوچەکە قووڵتر ببێتەوە. ئەوەی کە ئەمەی زۆر باش و لە کاتی خۆیدا بینی رێبەر ئاپۆ بوو. رێبەر ئاپۆ بە ستراتیژێکی زۆر قووڵ بەری بە ئامانجی پیلانگێڕییەکە گرت و ئەو پیلانگێڕیەی پوچەڵکردەوە. ئەو پیلانگێڕیە بە ئامانجی لەناوبردنی بزوتنەوەکەمان، پەرەیپێدرابوو. لە بنەڕەتدا هەڵمەتی وەرچەرخانی گەورە کە پێشتر لێوردبوونەوە و بەدواداچوونی لەسەر ئەنجامدابوو، لە زیندانی ئیمراڵی درێژەی پێدا و ئەو پرۆسەیەی تەواو کرد.

ئایا ئەو وەرچەرخانە لە ناو بزوتنەوەکەتاندا بووە مایەی دژواری؟

سەرەتا بە هاوڕێ نزیکەکانیشیەوە، هیچ کەسێک لەو وەرچەرخان و گۆڕانکارییە تێنەدەگەیشت. هەربۆیە لە رووی تێگەیشتن لەو هەوڵانەی رێبەرایەتی، هەندێک دژواری هاتە ئاراوە. بەڵام رێبەر ئاپۆ لەو هەلومەرجە دژوارەشدا نیشانیدا کە ئەو وەک مرۆڤێکی زیرەک و وشیارە، بە پێداگرییەکی گەورەوە هێڵی خۆی ئافراند و هەوڵیدا کە لە هەموو کەس تێبگەیەنێت. لە رێگەی پاڕادایمەکەیەوە کە لە سەر ئەو بنەمایە بەرەوپێشی بردبوو، پەکەکەی گواستەوە بۆ ئاراستەیەکی نوێی ئایدۆلۆژیک-سیاسی- رێکخستنی. بەو جۆرە پیلانگێریی نێونەتەوەیی کە بە ئامانجی سڕینەوە پێشخرابوو، پوچەڵ کردەوە و جارێکی دیکە پەکەکەی بەرەو پرۆسەیەکی گەورەبوون و پێشکەوتن برد و رێگەی لەبەردەمی کردەوە.  رێبەر ئاپۆ ئەو قەیرانە سەپێندراوەی گۆڕی بۆ بەرزبوونەوە و پێشکەوتنێکی گەورە. بە پێرسپێکتیڤێکی نوێ کە بەرەوپێشی برد، لە ناو سنوورەکانی تورکیادا لەسەر بنەمای کۆماری دیموکراتیک ماقووڵترین پێودانگی چارەسەری پرسی کوردی نیشاندا. تا کۆتایی رێگەی بۆ چارەسەری دیموکراتیک کردەوە. بۆ ئەوەی هەموو ترس و نیگەرانیەکان بڕەوێنەوە، هەموو شتێکی پێویستی بە هەوڵ و ماندووبوونی زۆرەوە بە ئەنجام گەیاند.

ئایا نزیکایەتی و هەڵوێستی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بەوە چۆن بوو؟

کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک لە سەرەتادا ئەو هێڵی چارەسەریەی رێبەرایەتیان رەتیان نەکردەوە. چونە ئیمراڵی و هاتنەوە، ویستیان لێی تێبگەن. لەو قۆناغەدا هەڵوێستێک بە گوێرەی چارەسەریان گرتەبەر. تەنانەت حکومەتی هاوپەیمانی دەسەپە-مەهەپە-ئاناپ کە لەو کاتەدا لەسەر حوکمبوو، بۆ یەکەم جار قەدەغەی سەر زمانی کوردییان هەڵگرت، زۆر سنوورداریش بێت سەبارەت بە پەروەردەی زمانی کوردی هەندێک بڕیاریاندا. واتە لە چوارچێوەی دەوڵەتدا، لەو کاتەدا بۆ تێگەیشتن لە بابەتەکە و پرسی چارەسەری چۆن هەڵبسەنگێندرێت، هەڵوێستێک لەئارادابوو.

بەڵام لە ئەیلولی ساڵی ٢٠٠١دا، لەلایەن ئەلقاعیدەوە لە ئەمریکا لە دژی تاوەرە دوانەکان هێرشێک ئەنجامدرا و لە رێگەی ئەو هێرشەوە هەموو شتێک گۆڕدرا. لەبەر ئەوەی ئەمریکا لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی لە دژی "تیرۆر" شەڕی راگەیاند. لەو چوارچێوەدا دەستوەردانی لە ئەفغانستان ئەنجامدا. لە هەموو جیهان رایگەیاند کە لە دژی تیرۆریزم پرۆسەیەکی دەتسپێکردووە و لەسەر ئەو بنەمایە هەنگاوی پراتیکی هەڵگرت. پەکەکەش لەناو لیستی تیرۆری ئەمریکادابوو. هەربۆیە دەبێت وا بیرکرابێتەوە کە ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر پەکەکە. یاخود پرۆسەی پاکتاوکردنی پەکەکە لەسەر ئەو بنەمایە ئاسانتر دەبێت، لە هەمان کاتدا دەوڵەت دەستی لە هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەری هەڵگرت. واتە دەستبەرداری مامەڵە و نزیکایەتیەکانی خۆی بوو.

رێک لەو کاتەدا هاتنە سەر حوکمی ئاکەپە جێگەی ئاماژەیە. ئەرکیان بە ئاکەپە سپارد لە پرسی کورد چارەسەر نەکات و ئەو پرسە بە تەواوەتی لەناو ببات. بەتایبەتی ئەو خاڵەی کە ئاکەپە دەنگی گەلی کورد وەربگرێت، هەڵیانسەنگاند و پرۆسەیەکی پاکتاوکردنیان لە بەرامبەر بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان سەپاند.

لە هەمان کاتدا لە لایەن تاقمێک کە لە پلەکانی بەڕێوەبەرایەتی بزوتنەوەکەماندا بوون و لە سەرەتاوە لێشەیان لەگەڵ هێڵی رێبەرایەتی هەبوو، بە لێپرسینەوەیەکی جیادا تێپەڕیبوون و بڕوایان رووخابوو، لە سیستمی پیلانگێری نێونەتەوەیی ساڵی ٢٠٠٢دا کردەوەیەکی چەتەئاسا و پاکتاوکارانەیان لەناوخۆدا بەڕێوەبرد. هەربۆیە چارەکە لەلایەک، پرۆسەی پاکتاوکردنی بزوتنەوەکەش لە ناوخۆ و دەرەوە بووە رۆژەڤ.

ئایا ئێوە چۆن بڕیاری ١ی حوزەیرانتاندا؟ کە وەڵامێک بوو لە دژی ئەو هەوڵانە.

لە راستیدا ئەو هەوڵە پاکتاوکارییەی من باسم کرد، لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بە هەموو لایەنەکانیەوە درکی پێکرا و لەو پرۆسەیەدا ئاشکرابوو کە ئیتر دەبێت بۆ چارەسەری سەردەمێکی نوێی تێکۆشان دەستپێبکات و پێویستی بە هەڵمەتێکی نوێ هەیە. چاوەڕوانی و پەیامەکانی رێبەرایەتیشمان لەو چوارچێوەدابوو. بەڵام وەک بەڕێوەبەرایەتی لەو کاتەدا ئەوەی لە ئێمە چاوەڕوان دەکرا بەجێمان نەگەیاند. بێگومان هۆکاری جیاجیا بۆ ئەوە بوونیان هەیە و پێویست ناکات مرۆڤ هەموویان لێرەدا بخاتەڕوو. بەڵام بۆ وێنە بەڕێوەبەرایەتی ئێمە نەیتوانی بەر بەو هەوڵەکانی ئەو تاقمە پاکتاوگەرە بگرێت. هەربۆیە دابڕانێک لە هێڵی رێبەرایەتیدا ساز بوو. بەهۆی نەخشەڕێگەی ٣ مانگیەوە، قۆناغەکە دواکەوت. لەو نێوەندەدا کردەوەکانی پاکتاوگەری زیاتر بەردراوان بوون. هێرشی ئاشکرا ئەنجامدران بۆ ئەوەی بزوتنەوەکە لە هێڵی رێبەرایەتی داببڕن. لە بەرامبەر ئەو دۆخەدا رێبەرایەتی فەرمانی کرد کە کۆمیتەی سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی پەکەکە ساز بکرێت و بەم جۆرە دەستوەردان لەو دابڕانە کرا. لەسەر ئەو بنەمایە لە لیژنەی گشتیی دووەمینی کۆنگرەی گەلدا کە بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی پەکەکە سازکرا، بڕیاری هەڵمەتی ١ی حوزەیراندرا.

رێک لەو کاتەدا کتێبی رێبەر ئاپۆ بە ناوی 'پاراستنی گەلێک' کە رێگەی گفتوگۆکردەوە، هێڵی ئایدۆلۆژیکی پرۆسەکەی دیاریکرد و چوارچێوەکەی نەخشاند. لەسەر ئەو بنەمایە پرۆسەی پاکتاوکردنی پاکتاوگەران لە ناوخۆدا هاتەئاراوە و لەسەر ئەو بنچینەیە بڕیاردرا کە لەسەر هێڵی پاراستنی رەوا قۆناغێکی پاراستنی کارا دەستپێبکات. لەسەر ئەو بناغەیە هەڵمەتی ١ی حوزەیران هەم لە رووی پێکهێنانی هێڵی ئایدۆلۆژیک، هەم پێکهێنانی هێڵی رێکخستنی و هەمیش لە رووی  دەستپێکردنی تێکۆشانی سەردەمی نوێ، بووە خاوەن رۆڵێکی گرنگ و مێژوویی.

ئێوە دەتوانن لە بارەی قۆناغی جێبەجێکردنی هەڵمەتەکە چی بخەنەڕوو؟

ئامانجی هەڵمەتەکە رێکخستنەوەی بزوتنەوە و پەیوەست بە پاڕادایمی رێبەرایەتی رەخساندنی بەرەوپێشچوون و پەلکێشکردنی دەوڵەت بوو بەرەو هێڵی چارەسەری. بۆ ئەوەش ستراتیژی تێکۆشان پشتئەستور بە دوو کۆڵەکە و پایەی سەرەکی بەرەوپێشبرا. یەک لەوانە چالاکیەکانی گەریلایە. ئەوی دیکەش چالاکی کۆمەڵگایە کە بە شێوەی سەرهەڵدانی گەل پێکدێن. ئەم تێکۆشانە کە پشت بە هەردوو پایە سەرەکیەکە دەبەستێت لە رێگەی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانەوە بە تێپەڕبوونی کات بەرەوپێشچوو. قۆناغی هەڵمەتەکە کە لە سەرەتادا بە چالاکی بچوک پێشخرا، لەگەڵ تێپەڕبوونی کات قووڵبوونەوەیەک کە زیاتر دەبوو، بەدەستیهێنا. لە چەند ساڵی یەکەمدا سەرلەنوێ لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی وەک ئامانۆس و بەحری رەش بڵاوبوونەوە و جێگیربوون ئەنجامدرا و لەسەرتاەری وڵات چالاکی ئەنجامدرا. لەبواری تاکتیک و تەکنیکدا پەرەسەندنی گرنگ هاتە ئاراوە. لە ساڵی ٢٠٠٧ دا لە ناو گەریلادا ئاستی چالاکی تا دەهات زیاتر دەبوو؛ لەگەڵ چالاکی ئۆرەمار کە لەلایەن رەشید سەردار و حسێن ماهیرەوە ئەنجامدرا، هەروەها لەگەڵ چالاکی گابار کە لەلایەن فەرماندە عادل بیلکی و هاوڕێیانیەوە بە ئەنجام گەیشت، خۆی گەیاندە لوتکەیەکی بەرز. لە جوڵانەوەی سەرهەڵدانیشدا لە هەفتەی قارەمانێتی ساڵی ٢٠٠٦دا بە درێژایی هەفتەکە بەتایبەتی لە ئامەد و ئێلیح لە زۆر ناوچەی کوردستان جوڵانەوەیەکی گەورەی گەل سازبوو. لەو کاتانەی جوڵانەوەی گەلدا پەیوەست بە وتە بەناوبانگەکەی ئەردۆغان کە وتبووی؛ 'ژن بێت، منداڵ بێت، پۆلیس ئەوەی پێویست بێت دەیکات' بە دەستی پۆلیس ١٤ هاوڵاتیمان کە شەشیان منداڵ بوون لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە شەهید کران. بەڵام تێکۆشان ئاستێکی بەرزی بەدەستهێنا.هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٧ دا هەڵمەتی 'ئیتر بەسە!' دەستیپێکرا و ئەوەش بووە مایەی ئەوەی بزوتنەوەی جەماوەری زۆر بەرەوپێش بچێت.

ئێوە پێشتر وتتان کە یەک لە ئامانجەکانی هەڵمەتی ١ی حوزەیران پەلکێشکردنی دەوڵەتبوو بەرەو چارەسەری. لەو سەردەمەدا مامەڵەی ئاکەپە پەویەست بە چارەسەری بە چ شێوەیەک بوو؟

بۆ ئاستەنگکردنی ئەو پرۆسانە دەسەڵاتداری ئاکەپە کەوتە ناو هەندێک دیدارەوە. سەبارەت بە هەندێک دیداری ناڕاستەوخۆ لە نێوان ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦دا ئاگربەستی کاتی جێبەچێکرا. هەروەها پەیوەست بە دیدارەکان کە لەلایەن رێکخراوێکی نێوەندگیری نێونەتەوەییەوە ئەنجامدران، لە ساڵی ٢٠٠٨ دا شاندێکی پەکەکە و شاندێکی دەوڵەتی تورک بە شێوەی فەرمی و راستەوخۆ دەستیان بە دیدار کرد. بە کورتی لەو کاتەیدا کە لەلایەکەوە جوڵانەوەی گەل بەرەوپێش دەچوو، لەلایەکی دیکەشەوە بۆ ئەوەی دەوڵەت بەر بەوە بگرێت و رایبگرێت بەردەوام هەوڵدانی بەو جۆرەیان هەبوو. بێگومان رێبەرایەتی و بزوتنەوە لایەنگری چارەسەری بوون. لەبەر ئەوەیش هەموو هەوڵەکانی دەوڵەت و حکومەت پەیوەست بە چارەسەری هەڵسەنگێندران و بەردەوام مامەڵەیەکی ئەرێنی نیشاندرا. بەڵام لەناو پرۆسەکەدا باشتر درک بەوەکرا کە ئەو پرۆژە چارەسەریانەی کە لەلایەن ئاکەپەوە پێشخرابوون، نەک بۆ چارەسەری، بەڵکووبەپێچەوانەوە بۆ قووڵکردنەوەی ناچارەسەرین، کە ئاکەپە وەک تاکتیکی شەڕی تایبەت بەکاریان دەهێنێت.

لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٠دا وەک سەرەتای سەردەمێکی نوێ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ راگەیەندرا. ئایا ئەو قۆناغە چۆن پێشخرا؟

رێبەر ئاپۆ باسی لەوەکرد کە ئێمە وەک گەل و بزوتنەوە لە بەرامبەر ئاشکرابوونی دۆخێک کە من باسم کرد کە ئاکەپە ئەو پرۆسانەی دیداری وەک تاکتیکێکی شەڕی تایبەت بە کاردەهێنا، بێ بژاردە و دەستەوەستان نین. مامەڵەیەک کە بژاردەی سەرەکی ئێمە چارەسەری دیموکراتیک و یاساییە کە بژاردەی سەرەکی چارەسەری دیموکراتیک بێت و هەروەها گەر دەوڵەت ئەوە قەبوڵ نەکات و لە پاکتاودا پێداگری بکات مامەڵەی ئێمە بۆ چارەسەری بە شێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ دەبێت، ئەوە پێشخرا. ئەوە سەرباری ئەوەی بۆ بزوتنەوە پێرسپێکتیڤ و دوورنمایەکی نوێش بوو هەروەها هۆشدارییەکیش بوو بۆ دەوڵەت.

بەڵام دەسەڵاتداریی ئاکەپە گرنگی بەو شتە نەدا. بۆیە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٠دا ڕاگەیاندنی پرۆسەیەکی نوێی پەیوەست بەمەوە کەوتە ڕۆژەڤەوە. شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی کە ئێمە پێی دەڵێین چوارەمین پرۆسەی ستراتیژی و پڕۆسەی پەیوەندیدار بە چارەسەرییەوە پشت بە هێزی خۆی دەبەستێت، بەم شێوەیە دەستی پێکرد. بەم شێوەیە چووینە ناو پرۆسەی یەکی حوزەیران و پرۆسەی ستراتیژی چوارەم کە قۆناغی دووەمی پرۆسەی، یەکەمی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٤ـە.

لە بەرامبەر ئەمەدا ئاکەپە کۆمەڵێک هەوڵی نوێی دا. ئەو هەوڵانەی کە بە ئامانجی بەدەستهێنانی کات لە تەمموزی ٢٠١١ەوە بەدواوە درا، دیسان پرۆسەی شەڕ دەستی پێکردەوە. لەو کاتەدا بەرپرسانی ئاکەپە باسیان لە ستراتیژی سریلانکا دەکرد کە لە دژی تامیلەکان دایانڕشتبوو. لە ئۆسلۆ لە نێوان بزووتنەوەی ئازادی تامیل و حکوومەتی سریلانکا کۆبوونەوە بەڕێوەچوو و لەناکاو سریلانکا بە ڕێبازێکی فراوانەوە گورزێکی قورسی لە بزووتنەوەی گەریلایی تامیل دا. هەروەها لەو کاتەدا ڕایانگەیاند کە ئێمەش هەمان شت دەکەین و هێرشێکی هەمەلایەنەیان دەستپێکرد. لەو کاتەدا دەرکەوت کە هەندێک هاوپەیمانی لەگەڵ ئێران کراوە. هەروەها ئێران لە دژی قەندیل هەندێک هەوڵدانی ئەنجامدا.

لە ئەنجامدا ساڵی ٢٠١٢ وەک قۆناغی تێکۆشان زۆر گرنگ بوو و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٢دا ستراتیژی شێوازی سریلانکا کە لەلایەن ئاکەپەوە پیلانی بۆ دانرا بوو شکستی هێنا. شکستی ڕاستەقینەی سوپای تورک بەرامبەر بە گەریلا بەم شێوەیە ڕوونتر دەرکەوت. چونکە دەوڵەت ڕووبەڕووی سەختییەکی زۆر بووەوە. لە ساڵی ٢٠١٣دا دیسان لە دانوستانەکانی نێوان ئیمرالی و پرۆسەی ئاگربەست دا سەری هەڵدایەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕۆژنامەکان باس لەوە دەکرا کە لە کاتی دانوستانەکانی ئۆسلۆدا پرۆتۆکۆلێک دەستی پێکردووە. ئەو ڕێککەوتنەی لە ساڵی ٢٠١٥دا کراوە بە لێدوانی ڕاستەوخۆی دۆڵما باغچە لە ڕای گشتی دا ڕەنگیدایەوە. بەڵام دۆخێک هەیە کە هەردوو پرۆسەکە بەهۆی شەڕەوە تێکدەچێت. لەسەر ڕێبازی ئاکەپە لەم بوارەدا دەتوانن چی بڵێن؟

بەڵێ، لە ماوەی پڕۆسەی ئۆسلۆدا کە نزیکەی سێ ساڵی خایاند، شاندی حکوومەتی تورکیا و شاندی پەکەکە گەیشتنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش. شاندەکان بە گۆڕینی ئەم پرۆتۆکۆلە بۆ پرۆتۆکۆلێک لە سێ بەشدا، پێشکەشی بەڕێوەبەری پەکەکە و حکوومەتی ئاکەپەیان کرد. بەڕێوەبەرایەتی بزوتنەوەکەمان پابەند بوو بەوەی ڕێبازەکە لە چوارچێوەی ئەم پرۆتۆکۆڵەدا بەدەست هاتبوو، بەڵام حکوومەتی ئاکەپە وەڵامی پرۆتۆکۆڵەی کە لە مانگی نیسانی ٢٠١١دا پێشکەشکرا نەدایەوە. لە مانگی تەمموزی ٢٠١١ بە وتارێکی تەیب ئەردۆغان دژی بزووتنەوەکەمان شەڕ دەستی پێکرد.

دوای پرۆسەکە، کە دانوستانی دیپلۆماسی دیسان پەرەی پێدرا، وەک ئێوە ئاماژەتان پێدا، ڕێککەوتنێکی هاوبەش کرا، کە بۆ ڕای گشتی بەباشی ناسراوە. لێرەشدا پرۆسەیەکی دانوستان بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو بەڕێوەچوو. هەوڵدانێک کرا. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٥ ئەم پرۆتۆکۆڵە لە کۆشکی دۆڵمە باغچەلی پەسەند کرا و پوختەکەی لەلایەن شاندی لایەنەکانەوە ئاشکرا کرا. بەڵام هەمووان دەزانن کە چۆن دواتر ئەم ڕێبازە لەلایەن تەیب ئەردۆغانەوە هەڵوەشێنرایەوە و چۆن هەموو ئەو هەوڵانەی لەوێ درا و پرۆسەی کۆدەنگی هاوبەش کە بەدەست هاتبوو، چۆن بە دەستی ئەردۆغان لەناوچوون. ئەمە دووەم جار بوو کە ئەمە ڕووبدات. پێش پرۆتۆکۆڵی ئۆسلۆ و دوای ڕێککەوتنی دۆلمە باغچەلی. لە کۆتاییدا هەردووکیان لەلایەن حکوومەتی ئەردۆغانەوە ڕەتکرانەوە، واتە بە شەڕ وەڵامی دایەوە.

لێرەوە دەرکەوت کە حکوومەتی ئاکەپە وەک تاکتیکێکی تایبەتی شەڕ ئەم پرۆسە دانوستانانە بەرەوپێش دەبات. بە واتایەکی تر هیچ نیازێکیان نییە کێشەی کورد چارەسەر بکەن. ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن ئاکەپەوە مانۆڕێکن کە ئامانجیان وەستان و درێژکردنەوەی دۆخەکە و دۆزینەوەی دەرفەتێکە بۆ لەناو بردنی دەکرێت. ئەمەش بە ڕوونی دیار بوو. دەردەکەوێت کە هیچ راستیەک لە کرداریدا بۆ چارەسەری نییە و لە بنەڕەتدا ئامانجی لەناوبردنی دەرفەتەکانە.

لە ڕاستیدا سەرۆک ئاپۆ و بەڕێوەبەرایەتی ئێمە هەمیشە ئەمەیان بەراوەرد کردبوو. بۆ نموونه هەر لەسەرەتای پرۆسەکەدا که له ساڵی٢٠١٣ ده ستی پێکرد، هەڤاڵ سارا، یه کێک له دامەزرێنەرانی بزوتنەوەکەمان و پێشه نگی بزووتنەوەی ژنان و هەڤاڵان ڕۆژبین و ڕۆناهی له قەسابخانەی پاریسدا شەهید بوون. لەو کاتەدا پێشبینی کرابوو، بەڵام دواتر ئاشکرا بوو کە ئەو شاندەی کە کۆبوونەوەکەیان لە ئیمرالی ئەنجامدا، ڕێکخەری کۆمەڵکوژی پاریسیش بوون. ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئێمە ڕووبەڕووی ئەو جۆرە دووڕووییە دەبینەوە. بەکورتی بۆ ئەوانەی پێشتر نەیانبینیبوو ئەوە ڕوون بووەوە کە ئامانجی حکوومەتی ئەردۆغان چارەسەری نییە، بەڵکو تێکدانی دەرفەتەکانە.

بە کورتی لەسەر ئاستی جێبەجێکردن و پەرەپێدانی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی کە لە ساڵی ٢٠١٠ دەستی پێکردەوە دەتوانن چی بڵێن ؟

بەو پڕۆسەیەی کە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٠ دەستی پێکرد، چووینە ناو سەردەمێکی نوێ کە تێیدا تێکۆشان لەسەر ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی دامەزراوە. هەرچەندە لەوسەردەمەدا قۆناغی ئاگربەست لەکاردا بوو، بەڵام لە تێکۆشانی ئێمە هەوڵدراوە لەسەر بنەمای ئەو چوارچێوەیە بێت کە لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە بەڕێوەچووە. بەڵام ئێمە وەک بزووتنەوەیەک نەمانتوانیوە بە تەواوی بچینە ناو ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە. دۆخێک بوو کە زۆرتر پێچەوانەی هێڵەکە بوو. ڕەنگە زۆر بە قسە دەربڕدرابێت، بەڵام لە کردەوەدا زۆر نەکرابێت. ئەمە ڕەخنەیەکی جدییە لە سەر خۆمان.

شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت، شەڕێکە کە گەلیش تێیدا بەشدارن. ئەمە شەڕێک نییە تەنها گەریلا یان شۆڕشگێڕان ئەنجامی بدەن. ئەمە جۆرێکە لە تێکۆشان و شەڕ کە لەسەر بنەمای کۆمەڵگا و لە لایەن کۆمەڵگاوە بەڕێوە دەچێت. بۆ ئەمەش دەبوو کۆمەڵگا لەسەر بنەمای ئەم ستراتیژە ئامادە و بەڕێکخستن بکرێت. بەڵام ئەمە نەکرا. بۆیە لەو هێڵەدا جێگیر نەبوو. هەرچەندە دەبوو بەرخۆدانێکی کۆمەڵایەتی دروست بکرایە لە بەرامبەر هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی دەستپێشخەریی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، بەڵام لەبەر ئەوەی نەچووە ناو هێڵەکەوە، لە ڕاستیدا لە ساڵی ٢٠١٥دا زۆر مەزڵۆمانە لە گەڕەکەکاندا ڕاگەیەندرا و ئەویش بە (بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی ) نەکرا. لە شوێنێکی وەک شاری ئامەد کە دەتوانین ناوی بنێین ناوەندی وڵاتپارێزی، لە ناوچەی مێژوویی سوور، ٦٠ فیدایی بەتەنیا بۆ ماوەی ١٠٥ ڕۆژ بەرخۆدانیان کرد. ئەگەر گەل بە پێی ئەو ستراتیژە بەڕێکخستن بوایە کە سەرۆک ئاپۆ وەک ئەرک دیاری کردبوو، واتە ئەگەر ئەو پرۆسەی بنەماسازییە ٩ بەشیە، بە شێوەیەکی ڕاستەقینە پەرەی پێبدرابا، بێگومان ئەو لێکەوتانە ڕووی نەدەدا و ئەو ٦٠ فیداییە لەوێ بەتەنیا نەدەمانەوە. ئەگەرچی لە شارەکانی دیکەش هەمان شت ڕوویدا. بەرخۆدانێکی گەورە و مێژوویی دروست بوو. بەڵام وەک لە جزیرەدا بینرا، دژ بە خواستە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەت کە بەنزینی بەسەر گەلەکەماندا ڕشت و زۆر هۆڤانە و بێ بەزەییانە سووتێنران نەبوو بۆ بزووتنەوەیەکی جەماوەری. پرۆسەیەک بوو کە لە شێوەی بەرخۆدانێکی گەورەی فیداکاریی قارەمانەکاندا پەرەی سەند. لە ڕاستیدا پێویستە هەمان خاڵ لە ڕۆژئاوادا ئاماژەی پێبکرێت. ئەگەر لە بەردەوامی هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی تێکۆشان بەڕێوە بچووبا، ڕەنگە شەڕی عەفرین ٢٠١٨ و سەرێکانی و گرێسپی ٢٠١٩ بەم شێوەیە ڕووی نەدابا.

ئاشکرایە کە بزووتنەوە بە گشتی لەم ماوەیەدا تووشی کێشەیەکی سیاسی جددی بوو. بارودۆخێک هەیە کە ناتوانرێت بە تەواوی لەو ‌هێڵەدا جێگیر بێت، بۆچی؟ بە گشتی باسێکی زۆر لەسەر شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی دەکرێت، بەڵام ئەم شەڕە شۆڕشگێڕییەی گەل تەنیا وەک ئەرکی هێزە نیزامییەکان سەیر دەکرێت. ڕاستە هێزی نیزامی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، بەڵام قسەکردن لەسەر بزووتنەوە و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای ڕێکخستن و بەشداری بەهێزی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەسەر ئەم هێڵە دامەزراوە. شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی راستیەکی لەو جۆرەیە. بۆیە پێویستە ئەم ستراتیژە لەسەر بنەمای ئەم ڕاستییە بەڕێکخستن بکرێت.

بەڵام بزووتنەوەکەمان بە گرنگیدان بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی، لە ٤-٥ ساڵی ڕابردوودا بە دەرس وەرگرتن لە ڕێکارەکانی ڕابردوو، بە پتەو بوونی بەرچاو لە کارەکانیدا گەیشتووتە ئاستێکی باش. بە واتایەکی تر لەسەر ئەم بنەمایە دەکرێ بگوترێ کە لەم ساڵانەی دواییدا لە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا باشتر لە هێڵی تێکۆشان تێگەیشتوین و لە ئێستادا دەکرێ بگوترێ بەرپرسیارێتیمان لە ئەستۆ گرتووە، هەموو لایەک بەپێی سیاسەتەکان دەڕۆنە پێش.

کاتێ ساڵوەگەری بیستەمین ئۆپەراسیۆنی یەکی حوزەیران لەبەرچاو دەگرن، دەتوانن دەربارەی نوێبوونەوەی ئەزموون لەلایەن هەپەگە و پراکتیزەی شەڕ و پێگەی کە ئەمڕۆ بەدەستی هێناوە چی بڵێن؟

بێگومان هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاستی ئێستای خۆی قەرزاری یەکەم کۆنفرانسی خۆیەتی کە لە ساڵی 2001 بەسترا. لەم کۆنفرانسەدا بڕیار درا کە پێکهاتەی گەریلا سەر لەنوێ بنیات بنرێتەوە. دیسان لەم کۆنفرانسەدا بۆ یەکەمجار گۆڕانکاری لە یەکینەکانی شەڕدا پێشنیار کرا و ئۆپەراسیۆنی هەرچەندە بچووک ئەنجامدرا. بۆ نموونە قۆناغی یەکەمی ڕێکخستنی تیم لێرە بۆ یەکەمجار بڕیاری لەسەر درا. هەر لەو ساڵەدا هەوڵدرا بەشی زانستی-تەکنیکی وەک یەکەیەکی نهێنی لەناو هێزە تایبەتەکاندا بکرێتەوە. تەنانەت ئەو کاتەش بەو پێیە چالاکییەکانی ئامادەکاری بۆ شەڕی ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد. هەموو ئەمانە بابەتگەلێکن کە پەیوەندییان بە خوێندنەوەی دروستی سەردەمیانەوە هەیە. هەڵسەنگاندنی دروستی ڕێبەر ئاپۆ لە سەر سەردەم لەم بابەتەدا ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو. لە بنەڕەتدا سەرچاوەی ئەم کۆنفرانسە و پێشهاتەکانی دوای ئەو پەرەسەندنانەیە کە لەسەر بنەمای ڕێبازی خوێندنەوەی سەردەمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ دامەزراوە. بە تایبەتی ڕێنماییەکانی بۆ کردنەوەی بەرگرییەکانی بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە دوای کۆنفرانسەکە بەدەستمان گەیشت، ڕۆڵێکی زۆر گرنگی بوو لە بڕیارەکانماندا.

لەو کاتەوە پرۆسەکانی بنیاتنانەوەی هەپەگە پەرەیان سەندووە و دوایین هەوڵەکانی بنیاتنانەوە و پەرەدان بە تاکتیکەکان لە ساڵی ٢٠١٨دا چوارچێوەی ئاستی ئەمڕۆی دیاری کردووە. بە تایبەت بە گرنگیدان بە پەرەپێدانی تاکتیکی بە ئاراستەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی، ڕێبازی گرنگیدانی زیاتر بە ئامادەکارییەکانی شەڕی ژێرزەمینیی پێکهات. ئەم جۆرە ئامادەکارییانە پێشتر کربوون، بەڵام لەم قۆناغەدا گرنگییەکی زیاتر بە هەردوو پێکهاتەی ئایدیۆلۆژی-ڕێکخستنی- سەربازی گەریلا درا. لەسەر بنەمای پەرە پێدانی تاکتیکی دەتوانرێت بڵێین چوارچێوەی تاکتیکی شەڕی تونێلی ژێرزەوینی و شەڕی مەیدانی تیمە جێگیرەکان لەسەر بنەمای شارەزایی پێشکەوتوە.

لەئەنجامی ئەم چڕبوونەوە و بەرخۆدانی سیانە کە لەلایەن فەرماندەی پێشەنگ شۆڕش بەیت ئەلشەبابەوە بە ئازایەتییەکی زۆرەوە لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی گارێ لە ساڵی ٢٠٢١ پێشکەوت، گۆڕانکارییەکی گونجاو لە چوارچێوەی پرۆسەی دەستپێشخەری تاکتیکی ئەزموون کرا، هەروەها چڕی و خێرایی ئایدیۆلۆژی-ڕێکخستنی گەریلادا بووە هۆی ئەنجامدەری هێزی تایبەت. لەسەر بنەمای ئەمەش ماوەی ٣ ساڵە سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دا گیرهاتووە و بەرخۆدانێکی مێژوویی گەورە بەڕێوە دەچێت. بەگوێرەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، قووڵایی تاکتیکی گەریلا و پێکهاتنی سەربازی، داهێنان و شەڕی گەریلا نیشانی داوە کە مرۆڤ دەتوانێت بەرامبەر تەکنۆلۆژیای سەردەم بوەستێتەوە. پێشکەوتن و تاکتیکی ئەمڕۆ کە لە لایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە لە کوردستان ئەنجام دەدرێت، یەکەمجارە لە مێژووی گەلەکەماندا لە بەرخۆدانێکی وەها درێژخایەن و نەدۆڕاوەوە سەری هەڵداوە، هەروەها یەکەمجارە لە مێژووی جەنگی جیهانیدا پێشکەوتنێکی لەو شێوە دەکرێت. ئەمە ڕێکارێکی نوێی جەنگە کە پێویستە لە لایەنی جیاوازەوە لێی بکۆڵرێتەوە. بەم پێیە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خەریکی تێپەڕاندنی ٤٠ ساڵەی هەنگاوی ١٥ی تەباخن کە هاوکاتە لە گەڵ ٢٠ ساڵەی هەڵمەتی ١ی حوزەیران. گومانی تێدا نییە لە ساڵی ٢١ی هەڵمەتی ١ی حوزەیراندا، هەریەک لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە گەشتی سەرکەوتندا سەرکەوتنی گەورە و بەرچاو بەدەست دەهێنن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، گەریلایەک بە ناوی ڕێگەش (ئەدهەم ئۆزدەمیر) لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە و ئەم بڕیارە پشتڕاستکراوەتەوە. ڕات چییە لەسەر ئەم بابەتە؟

ئێمە وەک هەپەگە هیچ چالاکیەکمان لە ڕۆژهەڵات کوردستان نییە. ساڵی ٢٠١٩ یەکێک لە یەکینەکانی ئێمە لە کاتی پەڕینەوە لە ناوچەکە کەوتە بۆسەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە. لەو بۆسەیەدا هەڤاڵمان مەزلوم وان (موجاهید چام) شەهید بوو. لەو کاتەدا هەڤاڵ ڕێگەش (ئەدهەم ئۆزدەمیر)یش بریندار بووە و بە دیل گیراوە. لەوێ ئەم یەکەیە هیچ ئۆپەراسیۆن و ئەرکێکی دژ بە حکوومەتی ئێرانی ئەنجام نەداوە. لە کاتی بەزاندنی سنوور پێکدادانێکی نەخوازراو ڕوودەدات و شەڕی لێدەکەوێتەوە. جگە لەوەش هەڤاڵمان ڕێگەش کە یەکێکە لە ئەندامانی گەنجی یەکینەکە بووە بریندار و بە دیل گیرا،. هیچ ڕۆڵ و ئەرکێکی لە پێشەنگایەتی یەکینەکەدا نەبووە. بەڵام چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد کە دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ئاوا قورس بسەپێنن. چونکە لە ڕووداوێکدا دەستگیرکراوە کە بەبێ هیچ مەبەستێک ڕوویداوە. بەم مانایە ئەو هەڤاڵ گەنجە تاوانبار نییە. ئێمە پێمان وایە کە کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران لەو دۆخەدا کە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕووبەڕووی هێرش و گرفتی جۆراوجۆر بووەتەوە، سەرلەنوێ بەو بڕیارە نادادپەروەرانەدا بچنەوە. هەروەها دەمەوێت بڵێم ئەرکێکی وڵاتپارێزانەیە بۆ کۆمەڵگای دیموکراتیک کە پشتیوانی خۆیان لە ڕێگەش، تێکۆشەرێکی گەنج و لایەقی گەلەکەمان بکەن.