قەرەیلان: ئێمە رێگامان نەدا کۆبانێ بکەوێت
موراد قەرەیلان رایگەیاند، لە کاتێکدا کۆبانێ لە لێواری کەوتندا بوو و هەمووان چاوەڕێی ئەو ئەنجامە قورسە بوون، بڕیارماندا ڕێگری لە کەوتنەکە بگرین و ڕێگریشمان لێ کرد.
موراد قەرەیلان رایگەیاند، لە کاتێکدا کۆبانێ لە لێواری کەوتندا بوو و هەمووان چاوەڕێی ئەو ئەنجامە قورسە بوون، بڕیارماندا ڕێگری لە کەوتنەکە بگرین و ڕێگریشمان لێ کرد.
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە بەشی سێیەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا باسی لە هەموو وردەکارییەکانی ئازادکردنی کۆبانێ کرد.
پێش ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤ لە کۆبانێ، لە ڕۆژئاوا دۆخەکە چۆن بوو؟ کەشەکە چۆن بوو کاتێک هێرشەکان لە ١٥ی ئەیلولەوە دەستیان پێ‌کرد؟ بۆچی داعش هێرشی کردە سەر کۆبانی؟
دەکرێت بە زۆر شێوە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکرێت. وڵاتپارێزیی ناوچەى کۆبانێ، مانەوەی ڕێبەر ئاپۆ لەوێ لەو هۆکرانەن، کە مرۆڤ دەتوانێت ئاماژەیان پێ بکات، بەڵام هۆکاری سەرەکی و سەردەمی نزیک ئەوەبوو، کە کۆبانێ گەمارۆدرا بوو. واتە لاوازترین بازنە بوو، کە لە هیچ شوێنێکەوە نەیدەتوانی یارمەتی بەدەست بهێنێت، چونکە کۆبانێ لە جزیر و هەروەها لە عەفرینیش جیاکرابویەوە م دابڕابوو. هاوکات لەو نێوانیاندا هێزەکانی داعش هەبوون، واتە لە گەمارۆی چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورک‌دا بوو. لەلایەکییەوە دەوڵەتی تورک لە سێ لاکەی تریشەوە داعش هەبوو. هیچ هاتوچۆییەک نەبوو. واتە وەک دورگەیەک لە ناو دەریای تیرۆردا بوو. ئەوەندەی من بزانم نزیکەی هەزار یەپەگەیی کۆبانێیان دەپاراست، بەڵام چەکی قورسیان نەبوو. فەرماندەکانی داعش ئەمەیان دەزانی، بەڵام لە هەمان کاتیش‌دا زانییان، کە یەپەگە وەک هێزەکانی تر دەستبەجێ ڕاناکات و بەرگری دەکات، بۆیە بە تانکی ئەمریکی و ئەو چەکە پێشکەوتوانەی لە عێراقەوە بەدەستیانهێنابوو، لە ٣ قۆڵەوە و لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤ەوە دەستیان بە هێرش کرد. دەیانتوانی هەر هەمان ئەو هێرشە بکەنە سەر جزیرێ، بەڵام نەیانکرد بۆچی؟ چونکە لەوێ هێزێکی زۆری یەپەگە هەبوون و ژمارەیان و چەکەکانیان بەهێزتر بوو، وەک وتم، کۆبانێیان بە لایەنی نەرمی یەپەگە دەزانی، بۆیە هێرشیان کردە سەر کۆبانێ.
دواتر چی ڕوویدا؟
پێویستە لێرەدا بوترێت: لە سەرەتای مانگی ئاب و هەروەها مانگی تەموز کاتێک هێزمان بۆ باشور ئامادە دەکرد و کاتێک بە لیواکان هێرشەکەمان دەستپێکرد، لەسەر داوای یەپەگە، کە یەپەگە خۆی نەیتوانی لە جزیر هێز بنێرێت بۆ کۆبانێ، هێزمان لە باکورەوە نارد بۆ کۆبانێ. لە ئەیالەتی ئامەدەوە هێزی شەڕڤانمان و فەرماندەکانمان ڕەوانە کرد بۆ کۆبانێ، کە کۆمەڵێک شەڕڤانی نوێشیان لە ناودا بوو. لەو کاتەدا ئێمە نەک تەنها هێزمان نارد بۆ باشوور بەڵکو هێزەکانمان ڕەوانەی ڕۆژئاوا و بەتایبەتی کۆبانێ کرد. داعش لە مانگی تەموز هێرشی کردە سەر کۆبانێ و وابزنانم ماوەی هەفتەیەک بۆ هەفتەی خایاند و لەو کاتەدا هێزەکانمان گەیشتن، شەڕی قورس هەڵگیرسا، داعش کەمێک بەرەوپێش چووبوو، بەڵام راوەستێنرابوون، واتە لەو کاتەدا ئێمە پەیوەندیەکی وەهامان لەگەڵ یەپەگە هەبوو.
لەڕۆژئاوا تەنها کۆبانێ گەمارۆدراو نەبوو...
راستە لە عەفرینیش دۆخێکی هاوشێوە ڕوویدا، هەروەها جەنگ لەوێش ڕوویدا. لەسەر داوای یەپەگە ئێمە لە رێگەى ئامانۆسەوە هێزمان رەوانەى عەفرین کرد. بە تایبەتی هەڤاڵ ماسیرۆ، کە لەو کاتەدا لە فەرماندەیی ئامانۆس بوو، هەروەها شەهید وەدات، شەهید شیار مەلاتیا لەگەڵ گروپێکی کاریگەر پێکەوە چوونە عەفرین، لەوێ چوونە ناو شەڕەوە و پشتیوانیی هێزەکانی یەپەگەیان کرد. هاوکات لەکاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ هەندێک لەو هەڤاڵانە بەنهێنی لە ناوچەکانی ژێر دەستی داعشەوە خۆیان گەیاندە کۆبانێ. بەو شێوەیە فەرماندەیی کۆبانێ تا ڕادەیەک بەهێز کرابوو، بەڵام ئەو هەڤاڵانە راستەوخۆ و دەستبەجێ لەوێ بە ئەرکی فەرماندەیی هەڵنەستان، فەرماندەیی پێشووی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکرد، ئەمانیش ئەرکەکانیان بۆ پشتیوانیکردن لەوان جێبەجێ دەکرد.
بەکورتی لە ١٥ی ئەیلول هێزەکانی یەپەگە لە دژی هێرشە بەربڵاوەکانی داعش بەرخۆدانیان کرد، بەڵام هێرشەکە زۆر بەربڵاو بوو. وەک سەرزۆری، کە قوتابخانەکەی گەمارۆدرا و تا شەهیدبوون بەرخۆدانێکی زۆر گرنگ و گەورە ئەنجام درا، بەڵام هێزەکانی داعش لە هەر سێ باڵەکەوە پێشڕەوییان کرد، چونکە هێرشەکە هەم بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و هەم بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەنجام درابوو. ئەوانیش تاکتیکی خۆیان هەبوو، هێزەکانیان دەگۆڕی و شەڕیان پێدەکردن. ئەو هێزانە، کە بە شەودا شەڕیان دەکرد لە ڕۆژدا پشوویان دا و هێزە نوێکان جێگەیان دەگرتنەوە، بەو شێوەیە هەمیشە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر شەڕیان دەکرد و هێزی بەرامبەر خۆیان هیلاک و ماندو دەکرد. هیچ بارودۆخێکی لەو شێوەیە بۆ هێزەکانی کۆبانێ لە ئاردا نەبوو. داعش بەو شێوەیە بەرەوپێش دەهات و خۆی لە ناوەندی کۆبانێ نزیک کردەوە.
ئێوە لە دژی ئەو هێرشە چیتان کرد؟
لەسەر داوای فەرماندەیی یەپەگە هێزێکی دیکەمان ڕەوانەی کۆبانێ کرد. ئەگەر ناردنی ئەو هێزە نەبوایە هێشتا داعش خێراتر دەگەیشتە ناوەڕاستی کۆبانێ. هەم ئێمە هێزمان نارد و هەم فەرماندەیی یەپەگەش لەلای جزیرەوە هێزمان نارد. لە نێوانەدا بینیمان، کە گوشاری سەر ڕێگاکە کەمێک خاو بووەتەوە، بۆ نمونە ئەو گروپانەی، کە بەشێوەی مەدەنی ڕوویان لە کۆبانێ دەکرد زۆر ڕووبەڕووی ئاستەنگی نەدەبوونەوە و خۆیان دەگەیاندە سنووری کۆبانێ. بەهۆی لاوازبوونی گوشار لەسەر ئەو ڕێگایە، فەرماندەیی یەپەگەش جاروبار هێزەکانی لە جزیرەوە ڕەوانەی کۆبانێ دەکرد، بەڵام گواستنەوەی ئەو هێزە بەس نەبوو بۆ ڕێگرتن لەو هێرشە بەربڵاوەی داعش. سەبارەت بەو پرۆسەیەش یەکێک لەو خاڵە یەکلاکەرەوەکان، کە پێویستە سەرنجی بۆ ڕابکێشم ئەوەیە: ئەو بانگەوازەی ڕێبەر ئاپۆ بوو بۆ خۆ تەیارکردنی هەمەلایەنە و سەفەربەری. ئەوەی لەو کاتەدا پرۆسەکەی یەکلایی کردەوە ئەو بانگەوازەی رێبەرایەتی بوو. لەوکاتەدا ڕێبەر ئاپۆ ئەو رێنماییەى پێداین، کە دەبێت کۆبانێ بپارێزرێت.
هەروەها رێبەرایەتی وتیشی، گەنجانی باکوری کوردستان دەتوانن بڕۆن و بەشداری بکەن، ئەو بانگەوازە دەستی ئێمە بەهێزکرد و پیشانی داین، کە ئێمە ڕێگا ڕاست و دروستەکەمان گرتووەتەبەر و ئەوەش بەهۆی بانگەوازی سەفەربەریی ڕێبەر ئاپۆ بوو، رێنوێنیی بۆ پاراستنی کۆبانێ هەبوو. لە بنەڕەتدا دوای ئەو بانگەوازەی رێبەرایەتی بوو، کە جەماوەری باکور بە بەهێزی دەستیان بە جموجوڵ کرد و هەمووان ڕوویان کردە سنووری کۆبانێ و دەستیان بە پاسەوانی و ئێشکگری کرد و هەروەها دەستبەجێ ژمارەیەکی زۆر گەنج چوونە ڕیزی یەپەگە. هەروەها گەلیش بە جارێک گوشاری لە سنوورەکە کرد و چوونە ناو کۆبانێ. واتە ئەو هێزەی، کە ئەو پرۆسەیەی یەکلایی کردەوە رێبەرایەتی بوو بەم شێوەیە بەرخۆدانی کۆبانێ گەیشتە گرنگترین خاڵ. ئەوەی وای لێ‌کردین هێزی زیاتری هەپەگە بنێرین و ئەو دۆخە بوو، وایکرد، کە زیاتر مەترسیی دەینە بەرچاومان.
ئەمریکا و هێزە نێونەتەوەییەکانی تر لەو کاتدا چ هەڵوێستێکیان هەبوو؟
ئەو هێرشە لەو کاتەدا چووە ناو ئەجێندا و بەرنامەى هێزە نێونەتەوەییەکان، بەڵام لەوکاتەدا جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا وتی: "ناتوانین هیچ شتێک بۆ کۆبانێ ئەنجام بدەین". ئەو لێدوانە مانای ئەوە بوو، "ئیتر هیچ شتێک ناکرێت، داعش ئیدی ئێستا دەست بەسەر کۆبانێ‌دا دەگرێت و لەوێ خەڵک دەکوژێت".
ئەردۆغانیش لە دیلۆک وتی: "کۆبانێ لە کەوتنیدایە..."
بەڵێ تەیب ئەردۆغان ویستی لە قسەکانی خۆیدا بڵێت، بە دڵنیاییەوە کۆبانی دەکەوێت، بەڵام لەبەردەمیدا مایەوە.
دوای ١٥ی ئەیلول داعش بەخێرایی بەرەو ناوەندی کۆبانێ پێشڕەویی کرد و هەمووان چاوەڕێی ڕووخانی کۆبانێ بوون ئەو کاتە ئێوە چیتان کرد؟ کەش و دۆخی کۆبانی چۆن بوو؟
لەو کاتەدا بەهۆی ئەوەی سەرنجمان لەسەری بوو، دەستبەجێ پەیوەندیمان بە فەرماندەیی یەپەگە لە کۆبانێ کرد. کاتێک باسی دۆخی بەرەکانی پێشەوەی شەڕی کرد وتی، لە بەری باشوورەوە گەیشتوونەتە شوێنێکی توریستی و گەشتیاریی بە ئەندازەی ٥ ب ٦ کیلۆمەتر لە کۆبانێ دوورن، (پێیان دەگوت، چێشتخانەى سەیران) شەڕ لەوێ بەردەوامە. و ڕەنگە ئەو شوێنە بکەوێت. من لەو کاتەدا لێم پرسی، "ئێوە دەڵێن، دەکەوێت، ئەگەر ئەو شوێنە بکەوێت، دوژمن دێت و دەچێتە ناو ناوەندی کۆبانێ، ئەی لەو کاتەدا ئێوە وەک فەرماندەیی چی دەکەن؟! وتی: "هەموو بۆمبەکانم بە داعش دا دەتەقێنەوەم و دوایین بۆمبیش بەرامبەر بە خۆم بەکار دەهێنم"، واتە بڕواکردن بە ڕاگرتنی هێرشەکانی داعش کەم بوو بوویەوە، چونکە ئەوان بەشێوەیەک پێشڕەوییان دەکرد، کە رانەدەوەستان. بەکورتییەکەی هەم بەشێک لە هەڤاڵانی ئێوە و هەم لایەنە نێونەتەوەییەکان و هەندێک لەهێزەکان دەیانوت، ئێستا کۆبانی دەکەوێت. گەلیش بە کۆمەڵ کۆچی دەکرد و زۆر ئازاری دڵی مرۆڤی دەدا و زۆر بە ئازار و خەمبار بوو. پێویست بوو شتێک لە دژی ئەوە بکرێت و نەدەبوو ئێمە سەیر بکەین.
لەو کاتەدا ئێمە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی فەرماندەیی هەپەگەمان بەڕێوەدەبرد. هەروەها بارودۆخی کۆبانێ لە بەرنامەی کاردا بوو و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەو بارەیەوە کرا، چونکە هێزمان ناردووە و هەندێک لە هێزەکانمان شەهید بوون هاوکات بارودۆخی کۆبانێ زۆر قەیراناوی بوو.
لەو کاتەدا چ بڕیارێکتان دا؟
دوو ئەگەر هەبوو، یان ئەوە هەموو کەسێک کەوتنی کۆبانێی قەبووڵ بکردایە، یان بە شێوەیەک دەستوەردانی تیادا بکرایە و ڕێگای ڕێگری‌کردن لە کەوتنی کۆبانێ بدۆزرایەتەوە. هەر بەو هۆیەوە دەبوو قوربانیی قورس و گەورە لە بەرچاو بگیردرایە بدات و بەرخودان و بەرگرییەکی بەهێز ئەنجام بدرایە. لە ڕاستیدا، هەردووکیان زۆر قورس بوون. زۆر زەحمەتە قبوڵی بکەیت، کە کۆبانی بکەوێتە دەستی داعش، چونکە ئەو کێشانەى کە بە دوایدا دروست دەبوون زۆر جدی دەبوون، بەڵام لە کۆبانێی لە لێواری کەوتندا بەڕێوەبردنی بەرخودانێکی سەرکەوتانە رێگای بۆ زیانی زۆر گەورە دەکردەوە. هەروەها راوەستان لەبەردەم ئەدائی شەڕی داعش کاری چەکدارانی ئاسایی نەبوو. ئەوە تەنها کاری هێزە بەئەزموون و لێهاتوو و گیانفیداکانی باکووری کوردستان بوو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لەسەر بانگەوازەکەی رێبەرمان بۆ سەرفەربەری هەڵوەستە کرا و ئەم بڕیارەمان دا. "نابێت کۆبانێ بکەوێت، دەبێت ئێمە وەک پەکەکە و هەپەگە دەستوەردان لە کۆبانێ بکەین، دەبێت سەرەتا ٤٠٠ کادێری لێهاتوو و بە ئەزموونی شەڕ لە ئەیالەتەکانی باکورەوە بگوازرێنەوە بۆ کۆبانێ".
ئەو بڕیارە لە ١ی تشرینی یەکەمدا درا و هەمان ڕۆژ فەرمان و رێنمایی بۆ هەموو ئەیالەتەکانی باکوور نێردران، کە راستەوخۆ و بە خێرایی دەست بە جموجوڵ بکەن. هەروەها ئێمە بڕیارەکەمان بە هاوسەرۆکایەتیی کەجەکە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی بزوتنەوەکەمان کاتێک ئەو بڕیارەی بینی دەستبەجێ بە بڕیارێکی گونجاوی زانی، چونکە دەبێت مەترسییەکان لە بەرچاو بگیردرێن. لەم پرۆسەیەدا ئێمە وەک فەرماندەیی ناوەندی بە ئینسیاتیڤ و دەستپێشخەریی خۆمان دەجوڵاینەوە و کارمان دەکرد.
هەم بانگەوازەکانی سەرفەربەریی رێبەرمان و رێنمانییە یەکلاکەرەوەکانی، هەم پشتیوانییەکانی هاوسەرۆکایەتیی کەجەکە، سکرتێری گشتی پەکەکە، دەستەى هەماهەنگیی بزوتنەوەی ژنان و بەڕێوەبەرانی دامودەزگاکانی ترمان هانی زیاتری داین بۆ ئەوەی بڕیارەکەمان بدەین. بەو شێوەیە شەڕی دژی داعش لەلایەن ناوەندێکەوە بەڕێوەبرا، بەرەکانی کەرکوک و مەخمور و شەنگال و کۆبانێ سیستمێک دامەزرا تاوەکو دەستبەجێ بڕیار بدات و ڕووبەڕووی کێشەی بیرۆکراسی نەبێتەوە. ئەو سیستمە زۆر بەسوود بوو. بەو شێوەیە لە ماوەیەکی کەم دا، کە کۆبانێ لە لێواری کەوتن دا بوو و هەموو کەس چاوەڕێی دەرەنجامە قورسەکانی دەکرد، ئێمە بڕیارماندا، کە رێگری لە کەوتنی کۆبانێ بکەین.
یه‌په‌گه چۆن پێشوازی له بڕیاره‌كه كرد؟
بێگومان فه‌رمانده‌یی یه‌په‌گه‌ش خاوه‌نی ئه‌و ههڵوێستهبوو، كه به دڵنیاییه‌وه كۆبانێ نه‌كه‌وێت. زۆر به ئه‌رێنی پێشوازیان كرد له‌و بڕیاره‌ی پشتیوانی. ئه‌وانیش پلانیان ئاماده‌كرد كه له جزیره‌وه هێز ره‌وانه بكه‌ن. به‌رده‌وام هێزیان ده‌نارد، به‌ڵام زیانه‌كان زۆر بوون و بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی داعش به‌س نه‌بوون. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك له‌و فه‌رماندانه‌ی كه فه‌رمانده‌یی شه‌ڕیان له كۆبانێ ده‌كرد هه‌ندێك دوودڵ بوون. له رووی كه‌سیه‌وه كێشه‌ی شه‌ڕكردنیان نه‌بوو، به‌ڵام له بابه‌تی به‌ده‌ستخستنی ئه‌نجام و سه‌ركه‌وتندا هه‌ندێك به گومان بوون. هه‌ندێك له هێزه‌كانی ئه‌وانیش كهمببوهوه. له رێگه‌ی هێزی پشتیوانی به‌رفراوان له ناو فه‌رمانده‌یی له كۆبانێ هه‌ندێك گۆڕانكاری و به‌هێزكردن روویدا. بۆ وێنه هه‌ڤاڵ چه‌كدار ئامه‌د له ئه‌یاله‌تی ئامه‌ده‌وه چوو (كه ئه‌و هه‌ڤاڵه‌مان دواتر له ساڵی 2016دا كاتێك ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌یاله‌تی ئامه‌د شه‌هیدبوو) وه‌ك ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی ئه‌ركدار كرا. له هه‌مان كاتدا له ناو خۆیاندا هه‌ندێك گۆڕانكاری ئه‌نجامدران. به كورتی ده‌ستوه‌ردانێكی له‌و جۆره له كۆبانێ كرا و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هێز ره‌وانه كرا، له باكور و جزیره به په‌له هێز بۆ كۆبانێ نێردران. به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له رووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه پشتیوانی هه‌بوو. سه‌رجه‌م كۆگاكانی چه‌كی خۆمان له بۆتان به‌تاڵ كرد. هه‌م له‌وێ و هه‌م له ناوچه‌كانی دیكه‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ره‌وانه ده‌كران. به‌ڵام شه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌نده قورس بوو كه به‌رده‌وام پێویستی به ته‌قه‌مه‌نی هه‌بوو.
چۆن قۆناغهكهتان هەڵگێڕایەوە؟
له ناردنی هێزدا ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستێكی به‌رچاو بوونی نه‌بوو. هه‌روه‌ها جارێكیش (سێ یان چواری تشرینی یه‌كه‌م بوو) له شوێنێكی دژوار‌دا كه 200بۆ 250 مه‌تر نزیك سنوری توركیابوو، له دژی ئه‌و داعشانه‌ی له سه‌نگه‌ردابوون، هه‌ڵمه‌تێكی به‌هێزی هێرشبه‌ری ده‌ستیپێكرابوو. له‌وێ هه‌ڤاڵ شه‌هیدببوون، لاوازی هاتبوه ئاراوه و مه‌ترسی كه‌وتن دروست ببوو. ئێمه زانیمان هێزێكی پشتیوانی به‌هێز گه‌یشتوه‌ته مورشیدپنار و ئه‌و ئێواره‌یه ده‌په‌ڕنه‌وه. ئه‌و كاته به فه‌رمانده‌یی كۆبانێ راگه‌یه‌نرا، "تائێواره خۆتان بگرن و دۆخه‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئێواره هێز ده‌گاته ئێوه"، به‌ڵام فه‌رمانده‌یی رایگه‌یاند، كه ئه‌سته‌مه تا ئێواره خۆیان بگرن. به‌و هۆیه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی ده‌وروبه‌ری گوندی ئهتمانهكێ له پشت مورشیدپناره‌وه په‌یوه‌ندیمان سازكرد و پێمان گوتن، "پێویسته ئێوه به رۆژ بپه‌ڕنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێوه ئێستا نه‌گه‌ن، ره‌نگه شاره‌كه بكه‌وێت". له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه بكه‌وتایه داعش ده‌روازه‌ی سنووری كۆنتڕۆڵ ده‌كرد، ئیتر كه‌س نه‌یده‌توانی بچوبایه ناوه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش شاره‌كه ده‌كه‌وت. له‌و كاته‌دا گه‌لیش له دیوی باكوره‌وه له ئێشكگریدابوو. هه‌ڤاڵان گه‌لیشیان دەخستە جوڵه‌وه و گه‌ل به‌ره‌و سنوور ده‌جوڵان. گه‌ل له‌وێ به‌رد و شتی دیكه‌یان له سه‌ربازه‌كان ده‌گرت و ئاڵۆزی روویده‌دا. له‌و شوێنه 63 هه‌ڤاڵ به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی سه‌رتا چوونه ناو خه‌ڵكه‌وه، دواتریش له‌سه‌ر ته‌له‌كانی سه‌ر سنووره‌وه خۆیان ئاودیو كرد و به رۆژ په‌ڕینه‌وه بۆ كۆبانێ. هه‌روه‌ها په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و هێزه به كامێراش تۆمار كرابوو و له ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه نیشاندرابوو. به‌ڵام كه‌س نه‌یده‌زانی ئه‌وانه‌ی په‌ڕیونه‌ته‌وه گیانبازە ئاپۆییهكانن، كه خاوه‌نی ئه‌زمونن و گیانی خۆیان فیدای دۆزی گه‌له‌كه‌یان كردووه. سه‌ربازانی سه‌ر سنوور نه به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نه به‌رامبه‌ر هه‌ڤاڵان ده‌ستوه‌ردانیان نه‌كرد. هه‌ڤاڵان به‌و جۆره خۆیان گه‌یانده كۆبانێ. له كۆبانێ ئه‌وه‌ی باش بوو ئه‌وه بوو كه له كۆگاكاندا چه‌كی زۆر هه‌بوو. هه‌ر هه‌ڤاڵێك كه ده‌گه‌یشته كۆبانێ چه‌كێكی هه‌ڵده‌گرت و ده‌چوونه به‌ره‌كانی شه‌ڕ. به‌و جۆره خاڵی لاوازی ئه‌و به‌ره‌یه به‌هێزكرا.
له بابه‌تی په‌ڕینه‌وه هێز ده‌وترێت كه دۆخی هاتووچۆ سست بوو. ئه‌و كاته هه‌ڤاڵانی ئێوه له كامه ئه‌یاله‌ت و له كام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌چوونه كۆبانێ؟
ئێمه ئه‌و كاته هێزه‌كانمان له بۆتان، ئامه‌د، گارزان و ئهرزروومهوه بۆ كۆبانێ گواسته‌وه. بۆ وێنه فه‌رمانده‌ی قاره‌مان هه‌ڤاڵ جه‌مشید – كه بۆخۆیشی گه‌وره‌بووی كۆبانێ بوو، هۆگری جه‌وهه‌ری گه‌لی كوردستان بوو و له رزگاركردنی كۆبانێدا رۆڵێكی گرنگی گێڕا- له ئه‌رزرومه‌وه گه‌یشته كۆبانێ. هه‌ڤاڵان به ئۆتۆمبێل له‌و ناوچانه‌وه ده‌هاتن. هه‌روه‌ها گروپێكی نۆكهسی هه‌ڤاڵان له شوێنێك له خاڵێكی پشكنینی پۆلیس گیریان خوارد، به‌ڵام دواتر به‌ردران.
ئه‌وه هه‌مووی هه‌ڵوێستێك بوو بۆ پشتگیری له تێكۆشانی دژ به داعش؟
نا. بێ گومان بۆ ئه‌وه نه‌بوو. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یویست كۆبانێ بۆ ئێمه واته بۆ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بكاته گۆڕه‌پانێكی مردن. پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه كۆبانێ بكاته شوێنی کوشتنی مرۆڤه‌كان. ده‌وڵه‌تی تورك وایدانابوو، كه ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی چه‌ندین ساڵ له بۆتان، ئامه‌د، گارزان و ئه‌رزروم نه‌یتوانیبوو له ناویان ببات، به‌ره‌و كۆبانێ بپه‌ڕنه‌وه و هه‌موویان له‌وێ بكوژرێن. له به‌ر ئه‌وه چاوی به‌سه‌ر په‌ڕینه‌وه‌دا نه‌قاند. به هۆی ئه‌وه‌ی به وردی چاودێری دۆخه‌كه‌ی له كۆبانێ ده‌كرد. میت تاڕاده‌یه‌ك به هه‌موو شتێكی ده‌زانی. له كۆبانێ له‌و كاته‌دا رۆژانه 50 زیانی گیانی روویده‌دا. به روونی ده‌ڵێم، رۆژانه 50 زیانی گیانی ده‌هاته ئاراوه. 13-14یان شه‌هید و ئه‌وانی دیكه‌ش بریندار ده‌بوون. ده‌وڵه‌تی تورك به هه‌موو ئه‌وانه‌ی زانیبوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو برینداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ده‌نێردرانه پرسوس. هه‌ر وه‌ها هه‌ندێك له شه‌هیده‌كانیش ره‌وانه ده‌كران. دواتر ده‌ست له ناردنی شه‌هیده‌كان هه‌ڵگیرا. واته ئه‌وانیش ئه‌و دۆخه‌یان ده‌بینی. به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی میت و ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و هێزانه‌ی له ئه‌یاله‌ته‌كانی باكوره‌وه ره‌وانه ده‌كران و هێزه‌كانی یه‌په‌گه كه له جزیره‌وه ده‌نێردران هه‌ر له خۆیاندا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌یشتنه كۆبانێ له لایه‌ن داعشه‌وه پاكتاو ده‌كران و ده‌كوژران. به‌و جۆره "ئێمه‌ی ریشه‌كێش ده‌كرد" و كۆبانێی بۆ ئێمه ده‌كرده گۆڕستان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش چاویان به‌سه‌ر په‌ڕینه‌وه‌ی هێزه‌كانمان نوقاند.
وێڕای ئه‌و زیانه گیانیانه و ئه‌و ئامانجه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك، ئایا ئێوه چیتان كرد؟
له راستیدا دوای ماوه‌یه‌ك ئێمه له‌و دۆخه گه‌یشتن، به‌ڵام ئیتر زارهكهمان هه‌ڵدابوو، ده‌بوایه تاكۆتایی بچوینایه. ئێمه ویستمان به سه‌ركه‌وتن سه‌رجه‌م پیلانه‌كانیان شكست پێبهێنین. وه‌ك ده‌زانرێت كۆبانێ نه‌ك بۆ ئێمه به‌ڵكوو بۆ ئه‌وان بووه گۆڕستان. هه‌ر بۆیه دوای ئه‌و رهوانهكردنهی هێزی پشتیوانی له 400 كادر، یه‌ك له‌دوای یه‌ك هێزی پشتیوانی نوێ ره‌وانه كران و له كۆبانێ قۆناغێكی شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه ده‌ستیپێكرد.
ئێوە ئەو کاتە بە ستالینگرادتان چواندبوو...
بەڵێ، وتمان؛ کۆبانێ ناکەوێت، دەبێتە ستالینگراد. لە کۆبانێ ماڵ بە ماڵ شەڕ دەکرێت و کۆبانێ دەبێتە سەرەتای کۆتاییهێنان بە داعش. هەر بەو جۆرەش بوو. رەنگە داعش لەناونەچوو، بەڵام کۆبانێ بووە سەرەتای کۆتاییهێنان بە ئیمپراتۆری داعش. ئەو پێشهاتانەی روویاندا پشتڕاستی کردەوە کە وتەکانی ئەو کاتە پرۆپاگاندا نەبوون.
دەتوانن بە کورتی باس لە هەڵوێستی گەل لەو کاتە و چالاکییەکان بکەن؟
لەبەر ئەوەی گەل تێگەیش، بەرخودانی گەورەی گەلەکەمان لە باکور پێکهات کە وەک 6-7-8ی تشرینی دووەم ناسێنرا، بەڵام لەراستیدا هەفتەیەک بەردەوام بوو. لەهەمان کاتدا بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک چەتەکان رەوانەی هەرێمەکە نەکات، گەلەکەمان دەستی بە چالاکی ئێشکگری کرد. لەسەرتاسەری سنوور دەستیان خستەدەستی یەکەوە و بە شەو و رۆژ ئێسکگرییان کرد.تەواوی گەلەکەمان لە باکور لە پێناو کۆبانێ‌دا کۆبوونەوە. لە لای راست و چەپی مورشیدپنارەوە ئێشکگری سنوور ئەنجامدرا. بەرخودانی کۆبانێ گۆڕدرا بۆ بەرخودانێکی کۆمەڵایەتی-نەتەوەیی-دیموکراتیک وبۆ هەفتەیەک باکوری کوردستان هەڵسایە سەر پێ. واتە رابونێکیگەورە هاتەئاراوە، بە فەرمانی ئەردۆغان پۆلیس پەلاماری گەلیاندا، بە گشتی 50 کەس شەهید بوون. ئەو هەڵوێستە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بەرخودانی کۆبانی دانا.گەلەکەمان بەو بەرخودانە خاوەندارییەکی نیشاندا کە هەرگیز کەوتنی کۆبانێ قەبوڵ ناکات. ئەو هەڵوێستەی کۆبانێ کاریگەرییەکی زۆر ئەرێنی لەسەر بەرخودان لە کۆبانێ دانا. لەراستیدا ئەو کاتە لە جزیرە و هەندێک ناوچە دەوڵەت خۆی کشاندەوە. بەڵام لە ئامەد، قۆسەر و هەندێک شوێنی دیکە، پۆلیسەکان هێرشیان کرد، هەندێک کەس شەهیدبوون، بەڵام لە ناوچەکانی وەک جزیر، نسێبین، سەرەتا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک روویاندا و دواتر خۆیان کشاندەوە. واتە خۆیان کشاندەوە بۆ بارەگاکانیان و بەو جۆرە شەقام بۆ گەل مایەوە. قۆناغیکی بەو جۆرە بوو. ئەوانە هەر هەموو کاریگەرییەکی گەورەی لە سەر بەرخودانەکە دانا.
ژمارەیکی زۆر هەدەپەیی پەیوەست بە ئەو قۆناغی بەرخودانە دادگایی دەکرێن، کە بەشێکی زۆریان راپێچی زیندان کراون..
هیچ پەیوەندییەکی ئەوان بەوەوە نەبوو. کاریگەری قۆناغەکەیە لە سەر کۆمەڵگا. لەبەر وتەی 'بڕوانن، وا دەکەوێت، لە لێواری کەوتندایە'ی ئەردۆغان و لەهەمان کاتدا دەستپێکردنی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ناوەندی شارەکە وایکرد، کە جەماوەر هەڵوێست وەربگرێت. واتە ئەوەی گەلی خستە جوڵەوە ئەو وتەیەی ' دەکەوێت، بە دڵنیاییەوە دەکێت'ی ئەردۆغان بوو کە وەک ئەوەی گاڵتەی پێ‌بکات لێدوانی دابوو. ئەوە هانی مرۆڤەکانی ناو کۆمەڵگای دا. بەو جۆرەبوو کە گەلەکەمان رژانە شەقامەکان و ئێمەش لە هەمان لایەنەوە وەک هەپەگە هێزەکانی گەریلامان نارد بۆ کۆبانێ. ئەوە باڵاترین ئاستی خاوەنداری باکوری کوردستان بوو لە رۆژئاوا، کە لە ژێر هەڕەشەی دڕندانەی داعشدا بوو.
لەوکاتەدا داعش بەردەوام بەرەوپێش دەچوو. ئیتر چووبوونە ناوشارەکەوە. لەناو شارەکەشدا بەرەوپێش دەچوون. وەک وتم هێندەی 250 مەتر لە دەروازەی مورشیدپنارەوە نزیک ببوونەوە. ئەگەر دەستیان بەسەر ئەوێدا بگرتایە شارەکە دەکەوت. گۆڕەپانێکی زۆر بەرتەسک مابوەوە. هەروەها تا ئەو کاتە نزیکەی 100 مرۆڤی وڵاتپارێزمان لەگەڵ هێزە بەرخۆدێرەکان لەوێ مابوونەوە. بەو جۆرە رەنگە بەڕێوەبەرایەتی گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی لەوێ هیوایەکی بە سەرکەوتن نەمابێت کە ئەوانی ناردبوو بۆ باکور. ئەوانەیان بە بێ ئاگادارکردنەوەی فەرماندەیی دەکرد. بە کورتی زۆر کەس دوودڵ و راڕابوون، بەڵام ئێمە تاکۆتایی بڕوامان وابوو کە گوڵان، ئارین میرکان، هەبوون، جودی و جەمیلەکان کە لە ئامەدەوە وتا بۆتان چوونە ئەوێ تا کۆتایی خۆڕاگری دەکەن و رێگە نادەن.
سبەینێ: هاوپەیمانی نێونەتەوەی چۆن بەشداری لە شەڕەکەدا کرد؟
ژ. ت / هـ . ب