بە دیمەن

قەسەدە: سێ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

قەسەدە ڕایگەیاند لە بەرپەرچدانەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییدا، سێ چەتە کوژراون و دوو چەتەی دیکەش بریندرا کراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین، قەرەقۆزاق و کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد سێ چەتە کوژراون و دوو چەتەی  دیکەش بریندار بوون.

ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیە:

"سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەموو ڕۆژێک لە هێرشەکانیان بۆسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن، بەڵام بە هۆی بەرپەرچدانەوەی شەڕڤانانمانەوە ناتوانن ئەنجام وەرگرن لە هێرشەکانیان.

لە بەرەی بەنداوی تشرین؛ دوێنێ (هەینی) فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک هێرشی سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین و خانووی کرێکارانی بەنداوەکەی کرد. هەرەوەها بە چەکی قورس گوندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی منبجی تۆپباران کرد و زیانێکی ماددی زۆر بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتییان کەوت. هەرەوەها هێرشی سەر خاڵێکی هێزەکانمانی کرد و لە ئەنجامدا شەڕڤانێکمان بریندار بوو.

لەو کاتەی چەتەکانی داگیرکەر لە ئامادەکاریدا بوون بۆ هێرشکردنە سەر خاڵێکی هێزەکانمان؛ یەکنەکانی شەهید هاروون لە دژی کۆبوونەوەی چەتەکان چالاکی ئەنجام دا و لە ئەنجامدا کوژرانی دوو چەتەی لێکەوتەوە، هەروەها کۆگایەکی جبەخانە و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکان تێکشکێندران و لەگەڵییدا گورزێکی قورس لە حەشارگەیەکی چەتەکان درا.

هەروەها یەکنەکانی شەهید هاروون درۆنێکی خۆکوژی چەتەکانی خستە خوارەوە کە نزیکی سەنگەری هێزەکانمان بووەوە.

لە بەرەی قەرەقۆزاق؛ فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکی داگیرکەر گوندنی خەسەق و بەنزینخانەیەکی لە فولکەی شاری سرین بۆردوومان کرد، هەرەوەها بە چەکی قورسی تۆپهاوێژ، تانک، موشەک و هاوەن گوندەکانی تینا، جەداح، بیر حسۆ، خەسەق، دیکان، مەلحە، سەنیی و گردەکانی سێڤێ و قەرەقۆزاق بە زیاتر لە ١٨٠ تۆپ بۆردمان کران، لە ئەنجامدا زیانێکی زۆر بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتییان کەوت.

لە بەرانبەر هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانییدا، شەڕڤانانمان لە دژی بارەگایەکی داگیرکەران و چەتەکانییدا لە دەشتایەکانی پردی قەرەقۆزاقدا ئەنجام دا، لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و دووی دیکەش بریدار بوون.

لە کۆبانێ؛ فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپهاوێژی قورس لە یەک کاتدا دووجار هێرشی کردە سەر چیایی بەرکەل کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە. لە ناوبڕی نێوان هێرشەکاندا، فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوانی سیخوڕی تەواوی ڕۆژەکە لەسەر شارەکە و دەشتایەکانییدا سوڕایەوە.

فڕۆکەی جەنگی و درۆنی سیخوڕی سوپای تورک دوێنی بەسەر ئاسمانی شاری عەین عیسا و گوندەوارەکانییدا دەسوڕایەوە."