به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە، به پێشه‌نگایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان (پهكهده) و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه) خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هەژار بوونەتە قوربانی. به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هاوكاریكردنیان له‌گه‌ڵ داگیركاری به ده‌یان مه‌ده‌نی بوونه قوربانی.
ماوه‌یه‌كی زۆره باشوری كوردستان رووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابوری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌و قه‌یران و گێژاوانە وایانكردووه، هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای باشوری كوردستان راپەڕن و دژی ئه‌و سیاسه‌ته بوه‌ستنه‌وه.
خزمه‌تگوزاری نییه؛ گه‌ل په‌رێشانه
به‌تایبه‌تی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و داهاتی ناڕێكوپێك، هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كاری له به‌رزترین ئاستدا بووه‌ته هۆی چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌ل و پهرێشانكردنیان. به‌پله‌ی یه‌كه‌م كرێكاران، فه‌رمانبه‌ران، مامۆستایان و خوێندكاران به درێژایی ساڵ و تاڕاده‌یه‌ك به ته‌واوه‌تی له سه‌ر شه‌قام بوون، به‌ڵام به داخه‌وه تا ئه‌مڕۆ چارەسەرێكی باش بۆ برینه‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه نیوه نیوە ده‌درێت، پێداویستییه‌كانی ژیان، كاره‌با، نه‌وتی سپی، خواردن و خواردنه‌وه دابین ناكرێن، وه‌ك ئه‌وه وایە ژیان سڕكرابێت.
بۆ داگیركاری رێگا، بۆ گه‌لیش لافاو
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان (پهكهده) و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه)، كه بە بنه‌ماڵه‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌ناسرێن، كارێكیان كردووه، كه باشوری كوردستان بكه‌وێته ژێر چەپۆکە و چنگی قڕكردنهوه. به‌تایبه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان (په‌ده‌كه) و به‌رپرسه‌كانی، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و زۆرێك له پله‌دارانی سه‌ربازی و ناوخۆیی، له رێگه‌ی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ دوژمن، به پله‌ی یه‌كه‌م كوردانی باشور و رۆژئاوا و هه‌روه‌ها ته‌واوی كوردستانیان خستوه‌ته به‌رده‌م دۆخێكی ئاڵۆز و زه‌بر و گورز له ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان ده‌دەن.
هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ باران بارین دا لافاو هه‌ڵده‌ستێت. له‌سه‌رتای زستانی ئه‌مساڵ له زۆر شوێن به تایبه‌تی لە هه‌ولێر لافاو هه‌ستا. له دوایین حاڵه‌تدا له گه‌ڕه‌كان و ناوچەکانی داره‌توو، داره‌تووی نوێ، ژین، رۆشنبیری، قوشته‌په و شه‌مامكی هه‌ولێر لافاو هه‌ستا. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، به هۆی لافاوه‌وه ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. زیانێكی زۆری ماددیشی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و به ده‌یان ئۆتۆمبێل ئاو بردوونی و شەقامەکان و كۆڵانه‌كان وێران بوون.
خوێندكارانی ناتوانن بخوێنن
له مانگی تشرینی دووه‌مدا له سه‌رتاسه‌ری باشوری كوردستان به تایبه‌تی له هه‌ولێر، سلێمانی، كۆیه، هه‌ڵه‌بجه، رانیه و لە زۆر ناوچه و شارۆچكه‌ی دیکەدا، به هه‌زاران خوێندكار له‌پێناو وه‌رگرتنی ده‌رماڵه رژانه سەر شه‌قامه‌كان و داوای مافه‌كانیان كرد. سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین رۆژ له شه‌قامەکان مانه‌وه، به‌ڵام حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ردا بێده‌نگیی هه‌ڵبژارد و له رێگه‌ی لێدوانه‌كانه‌وه هه‌وڵیدا رێگری له خوێندكاران بكات. به تایبه‌تی لێدوانێكی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ‘ له هیچ شوێنێكی جیهان خوێندكاران به بێ به‌رامبه‌ر ناوخوێنن‘ زۆر سه‌رنجی خرایه سه‌ر و بەوەش بێ باکی و كه‌مته‌رخه‌میی خۆیان به‌رامبه‌ر به چالاكی خوێندكاران سه‌لماند.
بێرێزی به‌رامبه‌ر به دایكانی شه‌هیدان
له ده‌روازه‌ی سنووری پیشخابور (سێماڵكا)ی نێوان باشور و رۆژئاڤای كوردستان دا، دایكانی شه‌هیدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی رۆڵه‌كانیان، كه له ٢٨-٢٩ی ئاب دا لە خه‌لیفان له بۆسه‌یه‌كی ناپاكانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژدا شه‌هیدبوون، ماوەی ٧٦ رۆژە له چالاكیدان. سه‌رباری سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی دایكان و په‌یامی لایه‌نه سیاسیه‌كان تا ئێستا حكومه‌ت به‌خۆدزینه‌وه له راستیه‌كان وه‌ڵام ده‌داته‌وه. له‌م دواییه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یه‌كێتیی ژنانی گه‌نج به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه و سەردانی ئه‌و چادرانەی له ده‌روازه سنوری سێمالكا دانرابوون و گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان به به‌رپرسانی باشور، رێپێوانێكیان ده‌ستپێكرد، بەڵام كاتێك گه‌نجان گه‌یشتنه ده‌روازه‌ی سنووری پێشمه‌رگه‌كان رێگریان لێ‌كردن و به به‌رد هێرشیان كرده سه‌ر گه‌نجان. هه‌ر بۆیه‌ش گه‌نجان به به‌رد وه‌ڵامیان دانه‌وه.
داعش هێرش ده‌كات، بەڵام له ناوچەکانی گه‌ریلا سه‌نگه‌ر لێده‌درێت!
له ماوه‌ی رابردوودا هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر باشوری كوردستان زیاتر بوون. رۆژانی ١٠-٢٨-٢٩ ی تشرینی دووه‌م و ٣ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ چه‌ته‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م له مه‌خمور و زۆر ناوچه‌ی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، به‌ڵام ئێمه ده‌بینین، كه له به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت و به‌رپرسانی پێشمه‌رگه له بری ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر داعش سه‌نگه‌ر لێبده‌ن، له ناوچەكانی گه‌ریلا جموجوڵی سەربازییان هەیە و سه‌نگه‌ر دروست ده‌كه‌ن. ئه‌وه پێشهاتێكی جێی تێڕامانه. به‌و پێیه پرسیاری ئه‌وه دێته ئاراوه، كه ئاخۆ به‌رپرسانی باشور به تایبه‌تی په‌ده‌كه، داعش به دوژمن دانانێن، بەڵام له ناوچەكانی گه‌ریلاش به دروستكردنی سه‌نگه‌ر و جموجۆڵی سه‌ربازی، په‌كه‌كە، كه وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریی گه‌ل ناسراوه و له كاتی هێرشه‌كانی داعش بۆ سەر مه‌خمور و كه‌ركوك، ته‌واوی رۆژئاڤا و زۆر ناوچەی دیكه‌ی باشور شه‌ڕی لە دژی داعش كرد و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، به دوژمن داده‌نێت؟ ئه‌وه‌ش رێگه‌ی بۆ دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی جددی له ناو گه‌ل دا كردووەتەوە.
دوژمنایه‌تیكردنی شه‌نگال
یه‌كێكی تر له‌و بابه‌تانه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باشور به‌رده‌وام هێرشی ده‌كاته سه‌ر، شه‌نگال و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگاله. په‌ده‌كه به هاوكاریی توركیا - عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌و رێککەوتنە، كه له ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ واژۆی كردبوو، له هه‌موو ده‌رفه‌ت و ههڵێكدا به‌كاربهێنێت. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی سیخۆڕەکان و هاوكارییه ههواڵگرییهكانییەوە هێرش بكاته سه‌ر شه‌نگالییه‌كان. له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌دا چه‌ندین پێشه‌نگی شه‌نگالییه‌كان وه‌ك مام زه‌كی شه‌نگالی، مام به‌شیر، زه‌رده‌شت شه‌نگالی، سه‌عید شه‌نگالی و له‌م دواییه‌شدا مه‌روان به‌ده‌ل هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال، كه نازناوه‌كه‌ی به دژوار فه‌قیر دەناسرا، شه‌هید كران.
له دوایین حاڵه‌تیشدا له ١١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١دا ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خانه‌سۆریان له رێگه‌ی فڕۆكه‌وه بۆردومان كرد.
ژ.ت