قەیوم هێرش و دەستدرێژیەکەى ئەلباک پەردەپۆش دەکات

دوای ئەوەی ناوی جێگری قەیومی شارەوانیی ئەلباک لە ئابڕووچوونێکی دەستدرێژیکردندا بڵاوبوویەوە، قەیومی شارەوانی بۆ ٢ مانگ موڵەتی بە دەستدرێژیکار دا.

ئەکرەم دەرە جێگری قەیومی شارەوانیی ئەلباکی وان، بە شێوەیەکی جەستەیی و زارەکی دەستدرێژیی کردبووە سەر ژنێک، کە لە شارەوانیدا کار دەکات.

دوای ئاشکرابوونی ئەو ئابڕووچوونەی ئەکرەم دەرەی جێگری قەیوم، دەستدرێژیکارەکە خواستی بەرتیل بداتە ژنی قوربانییەکە، لەبەرامبەر بێدەنگبوونیشدا، چەندین بەڵێنی وەک؛ نەشتەرگەری جوانکاری، گرێبەستی کارمەندی شارەوانیی پێدابوو.

سەرباری ئەو هەوڵانە، ئەو ژنەی، کە بێزارکرابوو ڕووداوەکەوە بە قەیومی ئەلباکی وت، بەڵام ئەمجارەیان قەیوم ئاسیم سۆلاک بۆ ئەوەى رووداوەکە لە بیربچێتەوە، بۆ ماوەى دوو مانگ پشووی بە جێگرەکەى دا.

بەپێی راپۆرتەکان، ئەو ژنە، کە دەستدرێژیی کرابووە سەر و بێزارکرابوو، لە شوێنێکی تر ئەرکدار کراوە.

دەوترێت، قەیومی ئەلباک و ئەکرەم دەرەی جێگری بەهۆی ئەوەى لە تەندەری کەلوپەلی بیناسازی و سوتەمەنیدا پێکەوە گەندەڵییان کردووە، قەیوم هەوڵ دەدات رووداوی دەستدرێژییەکە پەردەپۆش بکات.

ژ.ت