قەیومی تاڵانچی، کەسێکی ئاکەپەیی لە شارەوانی ناوچەیەکی وان دامەزراند

لە شارەوانی ناوچەی ڕێیا ئارموشێی وان، کە قەیوم دەستیبەسەرداگرتووە، دامەزراندن بە واستە بەردەوامە. جانەر ئایگون کە بەڕێوەبەری ئاکەپەی وانە، وەک بەڕێوەبەری کاروباری کۆمەڵایەتی و کشتوکاڵ دامەزرێنرا.

ئاکەپە ئەمجارە دەستی بە دامەزراندنی ئەندامانی خۆی لەو شارەوانیانە دەکات کە دەستیبەسەرداگرتووە.

لە وان خەڵک و ئەندامانی ئاکەپە بە واستە لەو شارەوانیانە دادەمەزرێنرێن کە ئاکەپە دەستیبەسەرداگرتووە.

یەکێک لەو ناوچانەش، ڕییا ئاموشێ یە کە لەلایەن قەیومەوە داگیرکراوە. لەگەڵ ئەوەی هیچ پێویستیەکی شارەوانیە پێی نییە، بەڵام بە واستە کەسێکی ئاکەپەیی کراوەتە بەڕێوەبەری بەشێکی سەرەکی.

' بە فەرمانی سەرۆکی ئاکەپەی ناوچەکە کارمەند دامەزرێنراون'

قەیوم ئیحسان ئەمرە ئایدن بەرلە ٣ مانگ قەیوم سینان ئاسلانی وەک قەیوم لە شارەوانی رێیا ئارموش دامەزرند. بە دزی هەروەها کەسێکی خۆیان وەک بەڕێوەبەری کاروباری کۆمەڵایەتی و کشتوکاڵی لە شارەوانیەکە دامەزراندووە.

بەپێی زانیاریەکان هەفتەی رابردوو ٥ کەس وەک کارمەند لە شارەوانیەکە دامەزرێنراون. یەکێک لەوانیش جانەر ئایگون بەڕێوەبەری ئاکەپەی وانە.

ئایگون کە بە فەرمانی کایهان تورکەمەنئۆغلح سەرۆکی ئێستای ئاکەپە وان دامەزراوە کراوە بە بەڕێوەبەری بەشی کاروباری کۆمەڵایەتی و کشتوکاڵی.

١٢ کەسی دیکەی ئاکەپەیی دادەمەزرێنرێن

بەپێی زانیاریەکان، تاوەکو ئێستا ٥ کەسی خۆیان لە شارەوانیەکە دامەزراندووە بەڵام ناوەکانیان نەزانراوە. دەگۆترێت کە هەفتەی ئایندە بەنیازن ١٢ کەسی دیکەی ئاکەپەیی لە شارەوانی دامەزرێنن.

ف.ق