نوسینگەی یاسای سەدە لەبارەی پێشێلکاریەکانی مافەکان لە زیندانی پیتی ئێفی ئیمڕالی کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەوێیە، بە ناوی ' دۆخی ئیمراڵی لە ساڵی ٢٠٢١' راپۆرتێکی فراوانی بڵاوکردەوە. نوسینگەکە، راپۆرتی خۆی لە باڵەخانەی لقی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی لە ئەستەنبوڵ لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرا کرد. ئومێد ئەفە ئەندامی لیژنەی بەڕێبەری لقی وەقفی مافەکانی مرۆڤی تورکیا لە ئەستەنبوڵ، گوڵستان یۆلەری سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئەستەنبوڵ، ئەیلەم ئارزۆ هاوسەرۆکی لقی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی بەشداریان لە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسیدا کرد. لەو هۆڵەی کە راپۆرتی تێدا خوێندرایەوە، پانکارتی ' گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتیە' هەڵواسرا.
راپۆرتەکە بە کوردی، تورکی و ئینگلیزی ئامادەکرا و لەلایەن رێزان سارجا پارێزەر لە نوسینگەی یاسایی ئەسرین بە تورکی ئاشکراکرا. سارجا بەر لەوەی راپۆرتەکە ئاشکرا بکات، لەبارەی پێشێلکاریەکان لە زیندانی ئیمڕای قسەی کرد و ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر موەکیلەکەیان ئۆجالان کرد. سارجا باسی چاوپێکەوتنی کۆتایی کرد کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢١ بە تەلەفۆن لە گەڵ محەمەد ئۆجالان ئەنجامدرا و رایگەیاند، لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتنیان ئەنجام نەداوە و وتی، " ئەشکەنجە، مامەڵەی خراپ نابێت لەبەرانبەر هیچ کەسێک ئەنجام بدرێت. لە ئیمڕالی کردەوەکان و ئەشکەنجەی قورس ئەنجام دەدرێت."
دوای هەڵسەنگاندنەکانی، سارجا راپۆرتەکەی نوسینگەکی یاسایی سەدەی ئاشکرا کرد.
بەشی دووەمی راپۆرتەکە
٥. سەردانەکان و پێشکەوتنەکانی تر دژ بە گۆشەگیری و ئاگادارنەبوون موەکیلەکان:
ساڵی ٢٠٢١ بەهۆی نەبوونی هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە زیندانی ئیمراڵییەوە، سەردانی چەندین دامەزراوەی فەرمی - مەدەنی و نەتەوەیی و نێونەتەوەیی کراون و داوای هەستیارییان لێکرا. لەبەر ئەوەی تا ئیستاش هێشتا هیچ هەواڵێک لە موەکیلەکانەوە وەرنەگیراوە، ئەو سەردان و بانگەواز و پەیوەندی و هەوڵانەش بۆ ساڵی ٢٠٢٢ش دروستن.
لەوبارەیەوە لە ماوەی ساڵێکدا چوار جار سەردانی کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) کراوە، کە لە سنوورەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپا دا بەرپرسیارە لە دۆخی زیندانیانی ژێر ئەشکەنجە، مەرجەکانی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەدان و کاری دژ بە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە زیندانیان و دەستنیشانکردنیان و نەهێشتی ئەو پێشێلکارییانە. لەو سەردانانەدا بە وردەکارییەوە باس لە بارودۆخی دەستبەسەرکردن و راگرتن لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی و مامەڵەی خراپ کراوە. پێشێلکارییەکانی پێچەوانە و دژ بە سیستمی سزاکانیش خرانەڕوو و باسیش لە باسیش لە قەدەغەی ئەشکەنجە و لە یەکتر جیاکردنەوە کرا، کە بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامن. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەکمان لە موەکیلەکان نییە و دۆخی دەستبەسەرکردنەکە گۆڕاوە بۆ دۆخی "دابڕاندن لە دنیای دەرەوە / incommunicado". داوا لە سی پی تی کرا، کە لەبەر ئەو هۆکارانە بە شێوەیەکی راستەقینە سەردانی زیندانەکە بکەن و چاودێری و لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن لە پێناو کۆتاییهێنان بە قەدەغەکردنی سەردانەکان و باشترکردنی دۆخی دەستبەسەرکردن و بۆ نەهێشتنی زۆر لێکردن رێوشوێنی پێویست بگیردرێنەبەر و شێواز و ڕێکاری پەیوەندیداری کاریگەر بگرنەبەر، بەڵام ساڵی ٢٠٢١ ساڵێک بوو، کە سی پی تی هیچ هەنگاوێکی لە دژی سیستمی گۆشەگیری ئیمرالی نەناوە و لە بەرامبەر سیستمی گۆشەگیریی ئیمراڵی بێ سوود و بێ کاریگەر بوو.
لەسەر ئاستی نیشتمانیش لە پێش هەموویانەوە هەنگاو بە هەنگاو و یەک لە دوای یەک سەردانی دادگای سزاکانی بورسا، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی زیندانەکان، سەرۆکایەتی فەرمانگەی مافی مرۆڤ، کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا و فەرمانگەی مافی مرۆڤ و یەکسانی تورکیا کرا.
لەگەڵ ئەوانەشدا سەردانی کۆمەڵەی پارێزەرانی تورکیا کرا، کە ئەرکی پاراستنی راستەوخۆی یاسا و مافەکان و مافی مرۆڤ و کاریگەرییان لەسەر ئەو چەمکانە لە ئەستۆدایە، سەردانەکان بۆ داوای دەستکردن بە هەوڵێک بوو لە دژی گۆشەگیریی روون و بەرچاوی سەر موەکیلەکانمان، بۆ ئەوەش سەردانی کۆمەڵەی پاریزەرانی ئەدەنە، کۆمەڵەی پاریزەرانی سەمسور، کۆمەڵەی پاریزەرانی ئەنتالیا، کۆمەڵەی پاریزەرانی ئێلح، کۆمەڵەی پاریزەرانی چەولیک، کۆمەڵەی پاریزەرانی بەدلیس، کۆمەڵەى پاریزەرانی بورسا، کۆمەڵەی پاریزەرانی دێرسیم، کۆمەڵەى پاریزەرانی ئامەد، کۆمەڵەی پاریزەرانی ئەدرنە، کۆمەڵەی پاریزەرانی ئەلعزیز (خارپێت)، کۆمەڵەی پاریزەرانی ئەرزرۆم، کۆمەڵەی پاریزەرانی ئەسکیشەهیر، کۆمەڵەی پاریزەرانی دیلۆک، کۆمەڵەی پاریزەرانی جۆلەمێرگ، کۆمەڵەی پاریزەرانی ئیزمیر، کۆمەڵەی پاریزەرانی قەرس، کۆمەڵەی پاریزەرانی مێردین، کۆمەڵەی پاریزەرانی مێرسین، کۆمەڵەی پاریزەرانی مووش، کۆمەڵەی پاریزەرانی سێرت، کۆمەڵەی پاریزەرانی شرنەخ، کۆمەڵەی پاریزەرانی رحا، کۆمەڵەی پاریزەرانی تەکیرداغ، کۆمەڵەی پاریزەرانی ترابزۆن و کۆمەڵەی پاریزەرانی وان کراوە.
هەروەها سەردانی دامەزراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و مەدەنی لە ئاستی نیشتمانیدا کراوە. لە پێش هەموویانەوە سەردانی کۆمەڵەی کۆمەڵگەى مەدەنی لە سیستمی سزاکاندا، کۆمەڵەی یاساناسان و مافناسانی هاوچەرخ، کۆمەڵەی چاودێریی یەکسانیی مافەکان، ناوەندی هۆش و بیر، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، کۆمەڵەی یاساناسان و مافناسان بۆ ئازادی، فیدراسۆینی رێکخراوەکانی ماف و پشتیوانی لە بنەماڵەی دەستگیردراوان و سزادراوان (مەد توهاد فەد - MED TUHAD-FED) و ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی تورکیا کراوە.
لەسەر ئاستی نێونەتەوەیش دا سەردانی هەر یەک لە رێکخراو و کۆمەڵەکانی پارێزەران بۆ پارێزەران، پارێزەرانی دیمۆکراتی ئەوروپا، ئەنجومەنی یەکێتیی کۆمەڵەکان و یاسای ئەوروپا، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئەوروپا، کۆمەڵەی یاساناسان بۆ دیموکراسی لە ئەوروپا، ڕێکخراوی جیهانیی دژ بە ئەشکەنجە، رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومان ڕایتس وۆچ)، کۆمەڵەى زیندانیانی ژێر ئەشکەنجە، پرۆژەی پشتیوانیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا، فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ، کۆمەڵەی نێونەتەوەیی یاساناسانی دیموکراتیک، خزمەتگوزاریی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ و رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەویی کراوە، کە ئامانج لە سەردانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە بارودۆخی بێئاگا بوون لە موەکیلەکانمان و دروستکردنی پەیوەندیی جەستەیی و راستەوخۆ لەگەڵ موەکیلەکانمان و بۆ لابردنی بارودۆخی گۆشەگیریی نایاسایی لەگەڵ وەزارەتی داد کۆببنەوە، بەڵام وەزارەتی داد تا ئێستا هیچ وەڵامێکی نەداوینەتەوە.
بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنجەکان بەرامبەر بە نادیاری و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئیمراڵی، ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و کۆتاییهێنان بەم دۆخە نیگەرانییە، ئەنجامدانی پەیوەندیی راستەوخۆ و جەستەیی لەگەڵ موەکیلەکانمان سەردانی کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا کرا. کۆمیسیۆنەکە تەنیا بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: "بۆ لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ و گفتوگۆکردنی سەردانکردن، رەوانەى کۆمسیۆنی ژێر کراوە، چونکا گفتوگۆکردن و دانوستاندان کاری ئەوانە، لەبارەی دۆخی موەکیلەکان داوای وەرگرتنی زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سزای زیندانەکان لە وەزارەتی داد کراوە".
لە سەر سەردانکردن بۆ زۆرێک لە کۆمەڵەکانی پارێزەران، سەردانی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد و یەکێتیی کۆمەڵەى پارێزەرانی تورکیا کرا، کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد لە پێش هەموو شتێکەوە هەلومەرجی ژیانیی سەرلێدراوەکان بۆ چاودێری و دەستنیشانکردن لەباەری مافە بنەڕەتییەکانی و ئازادییەکانیانەوە، بۆ ئەوەى فەرمانی پێویست بدرێت، سەردانی وەزارەتی دادی کرد. کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد لەو سەردانەیدا بۆ وەزارەتی داد داوای، جێبەجێکردنی مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکان و پارێزەران و مافی راگەیاندنی سەرلێدراوەکان و موەکیلەکانی لە زیندانی ئیمراڵی کردبوو، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی داد وەڵامی داواکارییەی نەداوەتەوە.
لە ساڵی ٢٠٢١دا لە هەموو لایەکی جیهانەوە ئەو تێگەیشتنە دروستبوو، کە سیستمی گۆشەگیریی ئیمراڵی زیاتر لە سیستمی کارپێکردن و ئەوەی هەیە، سیستمێکی بەڕێوەبردنە، کە سەرەتا لە زیندانی دوورگەى ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێت و دواتر بە سەرتاسەری وڵات و بەسەر هەموو کۆمەڵگەدا بڵاودەکرێتەوە و دەسەپێنرێت. زۆرێک لەڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چەندین لێدوانی دژ بەدۆخی گۆشەگیریی توند لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی بڵاوکردووەتەوە و هەوڵی جۆراوجۆریان داوە تاوەکو بەپێی مافەکانی مرۆڤ مەرج و مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا بکرێت.
بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی ٧٦٨ پارێزەر بە مەبەستی جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانی بەڕێز ئۆجالان و ئەنجامدانی کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەرەکانیدا، راگەیاندراو و بانگەوازیان بڵاوکردەوە.
هەروەها کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی، کۆمەڵەی مافناسانی هاوچەرخ، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، دامەزراوەی مافی مرۆڤی تورکیا، دامەزراوەی توێژینەوەی یاسایی و کۆمەڵی مەدەنی لەناو سیستمی دادوەری و سزاکاندا، لە کاردانەوە بەرامبەر بە سی پی تی داوای سەردان و چاوپێکەوتنیان کرد. ئەو رێکخراو و دامەزرانە ڕەخنەیان لە سی پی تی گرت، کە بۆ چی لە سەردانی ٥-١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا سەردانی زیندانی ئیمرالی نەکردووە و داوایان کرد بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی راسپاردەکان و بڕیارەکانی راپۆرتەکەی ٥ی ئابی ٢٠٢٠ سەردانی زیندانی ئیمرالی بکەن و ڕاپۆرتەکە ئامادە بکەن کارە پێویستەکان لەوبارەیەوە ئەنجام بدات.
٦ – پێشێلکردنی قەدەغەی رەهای ئەشکەنجە
"نابێت هیچ کەسێک ئەشکەنجە بدرێت، یان سوکایەتیی پێ بکرێت، یان سزا بدرێت"
مەبەست بنەڕەتی لە قەدەغەکردنی ئەشکەنجە بۆ ئەوەیە کەرامەتی مرۆڤ پارێزراو بێت. دەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا هەموو جەستە و ڕۆح بپارێزرێت. بۆ ئەوەش قەدەغەکردنی ئەشکەنجە لە پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا (PMME)، جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ، رێککەوتننامەی نێونەتەوەیی مافە مەدەنی و سیاسیەکان و لە چەندین بەڵگەنامەدا جەختی لەسەر کراوەتەوە. جگە لەوانەش قەدەغەکردنی ئەشکەنجە، سزای نامرۆڤانە، مامەڵەی نامرۆڤانە، ناوزڕاندن و سوکایەتیپێکردن لە خاڵی ٣ی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپادا هەیە. هەروەها ئەوە لە لایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (DMME)ەوە دووبارە دەبێتەوە و خاڵی ٣ یەکێک لە گرینگترین بەهاکانی کۆمەڵگا دیموکراتیکەکان لە خۆی دەگرێت. بۆیە پێویستە دەوڵەتانی ئەندام ڕێز لەو خاڵە بگرن و لەچوارچێوەی دەسەڵاتی دادوەریدا جێگای بکەنەوە تاوەکو بەشێوەیەکی کاریگەر ئەو خاڵە جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەش پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.
هەروەک لە خاڵی ١ی پەیماننامەى مافی مرۆڤی ئەوروپا (PMME)دا هاتووە، جگە لە بەدەستهێنانی ئازادی لە زیندانیان، کە بەپێی یاسا و مافەکان ئەوەیان دیاریکراوە، نابێت بە هیچ شێوەیەک مافە بنەڕەتی و جیهانی مافەکانی مرۆڤ زیندانی پێشێل بکرێت و دەبێت تەواوی مافەکانی تری هەبێت. زیندان دەبێت گونجاو بێت لەگەڵ کەرامەت و رۆحی مرۆڤ دا، نەک ببێتە هۆی رێگریکردن و سنووردارکردنی مافە سروشتیەکان، بەڵام بەڕێز ئۆجەلان و موەکیلەکانی ترمان ماوەی چەند ساڵێکە لە ناو هەلومەرجێکی زۆر سەختی گۆشەگیرییدان، کە ئەوەش بە مامەڵەی نامرۆڤانە پێناسە دەکرێن و لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە هیچ ئاگاداری و هەواڵێکمان لە موەکیلەکانمان نییە و رێگا نادەن چاومان پێیان بکەوێت. پەیوەندیی موەکیلەکان لەگەڵ دنیای دەرەوە پچڕێنراوە و کەس ئاگاداری دۆخی تەندروستی و باری یاسایی و هەلومەرجەکانی راگرتنیان لەو زیندانەدا نییە، بەهۆی پاساوی مەرجەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆناوە هیچ هەواڵێکمان لە موەکیلەکانمان نییە. بە سەپاندنی ئەو بارودۆخە قەدەغەی ئەشکەنجە پێشێل دەکرێت. بەو پێیە موەکیلەکەمان دووچاری ئەشکەنجەدان و سزادان و کردەوەی نامرۆڤانە کراونەتەوە.
ڕێکخراوی رێگریکردنی ئەشکەنجە لە ئەوروپا تا ئێستا هەشت جار سەردانی زیندانی دوورگەی ئیمرالی کردووە و لە دوای هەر سەردانێکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە. لە هەموو راپۆرتەکاندا ئەوە خراوەتەڕوو، کە دۆخی دەستبەسەرکردن لە ئیمرالی لە دژی قەدەغەبوونی ئەشکەنجەیە و دەبێت ئەو دۆخە چاک بکرێت. لە دوایین ڕاپۆرتیدا لە دوای سەردانەکەی ساڵی ٢٠١٩ بۆ زیندانی دوورگەی ئیمراڵی باسی ئەوەکراوە، لایەنەکانی پێشێلکردنی قەدەغەی ئەشکەنجە بەهێزتر و زۆرتر بوون. بەو پێیە؛ ئەوەی دەستنیشانکردووە، کە سزای دیسپلین، کە بەسەر بەڕێز ئۆجالان و موەکیلەکانی تردا سەپێندراوە هیچ پەیوەندیەکی بە یاسا و مافەکانەوە نییە، مرۆڤ بڕوا بەو هۆکارانە ناکات، کە کراونەتە پاساو بۆ سەپاندنی سزای دیسپلین. ئەو سزایانە سزای سیاسین و سزای هەتاهەتایی زیندانیش دەکرێن پێداچوونەوەیان پیادا بکرێت و راستبکرێنەوە، بەڵام لەوەشدا جیاکاری دەکرێت، پێشنیازی کردووە، دۆخی زیندانیانی خاوەن ئەندێشە و جیابیر چاک بکرێت.
داواکاری سەردانی خێزان و پارێزەران بۆ هەر چوار موەکیلەکانمان لە دوورگەی ئیمراڵی لە تورکیاوە کرا، لەبارەی ئەو سەردانانەوە داوای ئاگادارکردنەوەی لە دەزگاکان بۆ ماوەی مانگێک دواخرا. (ڕاپۆرتی ٥ی ئابی، سی پی تی).
لە هەمان راپۆرتدا، سی پی تی قەدەغەی بڕینی پەیوەندیی موەکیلەکان لەگەڵ دەرەوە، کە بە تەواوی رێگا نادەن ئەوان و کەس یەکتر ببینن، ئەو دابڕاندنەی بە دابڕاندن لە دنیای دەرەوە لە رێگەى ژووری تاکەکەسییەوە (incommunicado) پێناسەکردووە. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دۆخە قبوڵ نەکراوە و دژی بەڵگەنامەکان و پێوەرەکانی مافی مرۆڤە (ڕاپۆرتی سی پی تی، ٥ی ئابی ٢٠٢٠، rp.٤٨).
کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووداوەکانی بێرزیگ (Berzig) و جەزائیردا ڕایگەیاند، زیندانیکردن بە شێوەی دابڕاندن لە دنیای دەرەوە (incommunicado)، بەجێهێشتنی کەسی دەستگیرکراو لە ژێر رەحمەت و ویژدانی ئەو کەسانەدا ئەویان دەستگیرکردووە، نەبوونی هیچ چاودێری و لێکۆڵینەوەیەک بەهۆی تایبەتبوونی دۆخەکەوە مەترسییەکان بۆ پێشێلکردنی مافە ژیانییەکان قبوڵ ناکرێن. KMM Berzig – Algeria, Comm. Nu.1781/2008, rp. 8.4)) چونکە کەسی بێسەروشوێنکراو ژیانی لە ژێر بەرپرسیارێتی و لە ئەستۆی دەوڵەتدایە، کە ڕووبەڕووی هەڕەشەی جددی و هەمیشەیی دەبێتەوە".
لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٠٣دا بڕیارەکەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناونیشانی "ئەشکەنجەدان و کردەوەی دڵڕەقانە، نامرۆڤانەی سوکایەتیپێکەرانە" ڕایگەیاند: " (...) دەستبەسەرکردنی درێژخایەنی دابڕاندن لە دنیای دەرەوە (incommunicado) سەرباری ئەوەى دەبێتە هۆی ئەوە ئەشکەنجەدان لە دۆخەدا ئاسانتر ببێت، ئەوە هەر خۆی ئەشکەنجەیە، کارێکی دژ بە مرۆڤایەتی و سوکایەتیپێکەرانە و بچووکردنەوەیە".
لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی، لە سیستمی سزا قورسکراوەکان بە ناوی "چاکسازیی یاسایی" قەدەغەکردنی ئەشکەنجە لەلایەن سیستمە پێشێل دەکرێت و درێژە بە ئەشکەنجە دەدرێت. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بە بڕیاری ئۆجالان: ژمارە ٢ (Ocalan Nu:2) لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٤دا رایگەیاندووە، مەرجەکانی سیستمی سزادانی قورسکراو قەدەغەی ئەشکەنجەی خاڵی ٣ی پەیماننامەى مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای پێشێلکردووە. واتە لە ئاستی نێونەتەوەیدا بڕیاریان داوە، کە لە سیستمی سزای قورسکراوی سەر ئیمراڵی تاوەکو ئێستا سیستمێکی ئەشکەنجە هەیە. بڕیاریش دراوە، کە لەو بڕیارەدا پێشێلکارییەکان تەنها لە کاتی دەرکردنی بڕیارەکەدا نەبووە، بەڵکو لەو کاتەوە پێشێلکاری هەبووە، کە بە ناوی چاکسازیی یاسایی سزای قورسکراو سەپێنراوە و لەو کاتەوە پێشێلکاری هەیە.
٧ - پێشێلکردنی مافی ئاگاداربون لە یەکتر
"مافی هەموو کەسێکە، کە بە ڕێزەوە مافی ئاگاداربوون و نووسینی بۆ دابین بکرێت"
داوای ڕێزگرتن لە مافی نووسین لە خاڵی ٢٥ی یاسای ژمارە ٥٢٧٥ و خاڵی ٢٢ی دەستووری بنەڕەتی و خاڵی ٨ی پەیماننامەى مافی مرۆڤی ئەوروپا (PMME) و لە زۆرێکی تر لە پەیماننامە نێونەتەوەییەکاندا، کە لەلایەن تورکیا قبوڵ و واژۆکراوە، دەبێت مافی نووسین پارێزراو بێت. مافی ئاگادارکردنەوە و ئاگاداربوون، بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندیی هەموو کەسێک لەگەڵ کەسی تردا و گەشەدان بە پەیوەندییەکان، مافی نزیکبوونەوە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تر، یانی دەبێت مافی "ژیانی تایبەتی کۆمەڵایەتی" پارێزراو بێت. هەموو کەسێک مافی ئەوەیە هەیە، کە بە شێوەیەکی جەستەیی، مەعنەوی، مەحرەمیەت، ناسنامە و سەربەخۆیانە لەگەڵ کەسەکانی تردا لە پەیوەندیدا بێت، یان پەیوەندی دروست بکات.
پارێزراو بوون و دابینکردنی ئاسایش بە پێی خاڵی ٨ی پەیماننامەى مافی مرۆڤی ئەوروپا (PMME) دەستەبەرکراوە، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە، کە بە بێ دەستێوەردان، گەشەدان و پەیوەندی لە نێوان مرۆڤێک و مرۆڤەکانی تردا پەرە پێ بدرێت. لە بابەتی بەردەوامبوونی دیدار لە رووی ماڵی و داراییەوە و بینینی پارێزەرانی موەکیلەکان، هاوکاریکردنی بەرپرسانی زیندان بەشێکی گرنگی مافی ڕێزگرتنە لە ژیانی بنەماڵەیی ئەو زیندانییە و مافی ئاگادارکردنەوە و ئاگاداربوونیان هەیە.
هەرچەندە ئەوە لە خاڵە یاساییە هەموارکراوەکاندا دەستنیشانکراوە، بەڵام سەردانکردن بۆ لای موەکیلەکان راگیراوە. هاوکات رێگریکردن و ئاستەنگکردنی پەیوەندیکردن لە رێگەى تەلەفۆن، نامە و فاکسەوە بەردەوامە. هەر خۆی دوایین پەیوەندیی لەگەڵیاندا لە رێگەى پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بوو. موەکیلەکان لەو بوارەشدا نەیانتوانیوە لە چوارچێوەی ئەو ڕاپۆرتەدا پەیوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە بکەن. پارێزەران و بنەماڵەکان لەلایەن بەرپرسانی دەزگای داد و بەرپرسانی ئیدارییەوە لەوە ئاگادار نەکراونەتەوە، کە بۆچی مافی پەیوەندی موەکیلەکانیان رێگریی لێدەکرێت.
چونکە ئێمە لە دۆخی گۆشەگیریی رەهادا هیچ هەواڵ و زانیارییەکمان لە موەکیلەکانمان وەرنەگرتووە، هەوڵماندا بۆ ماوەی ساڵێک بە ناردنی نامەی یەک لە دوای یەک و لە کاتی خۆیدا پەیوەندی دروست بکەین و لەو رێگەوە هەواڵی خۆمانیان پێ بدەین و هەواڵیش لەوان وەربگرین. وەک ئەوانەی پیشتر هیچ وەڵامێکی نووسراو بە بە نامەکانمان نەدراونەتەوە. ئێمە لەوە ئاگادار نیین، کە ئەو نامانە بە دەستی موەکیلەکانمان گەیشتوون یان نا.
٨ - پێشێلکردنی مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە
لە چوارچێوەی مافی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەدا، مافی پاراستن بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی موەکیلەکان دەستبەسەر بن، چونکە دەستگیرکراوان جگە لە مافی ئازادیی کەسی، لە مافەکانی تردا لەگەڵ کەسانی دەرەوەی زیندان وەک یەکن. لەو بارەیه وه مافی چاوپێکەوتن له گەڵ پارێ.ەران بەپێی خاڵی ١/٦ ئەی (6/1. A) پەیماننامەى مافەکانی مرۆڤ لە ئەرووپا، بڕواوەکانی وەک مافەکان و ژیانی کۆمەڵایەتی و یاسایی دەستنیشان و دەستەبەر کراون.
بۆ رووبهڕووبوونهوهی پێشێلكارییهكان به هۆی سیستمی سزادانی توندکراو، ههلومهرجی راگرتنیان و به دهیان دۆسیهی بهڕێز ئۆجالان و موهكیلهكانی تر له دادگای مافهكانی مرۆڤی ئهوروپا و دادگای دهستوری ههمیشهیی بهردهوامن بۆ ئهوهی ئهوهی ئهو دۆسیانه بكرێنهوه و له رووی مافی وهرگرتنی پارێزهر، سودمهند بوون له پارێزهر، راوێژی یاسایی و سهرلێدان له دادگاكان له رێگهی پارێزهرانهوه به ههموو شێوەیەک خاوهن مافن. بۆ ئهوهی قۆناغی سزادان به پێی یاسا پێكبهێنرێت پێداچوونهوهی یاسایی، مافی دیدار لهگهڵ پارێزهران له چوارچێوه مافی دادگایی كردنی دادپهروهرانهیه. بهڵام له ئیمراڵی سهردانی پارێزهرانیش قهدهغه دهكرێت و ههوڵه یاساییهكانیش له دژی پێشێلكارییهكانی مافی موهكلیهكان كه به سیستماتیك ئهنجامدهدرێن، به شێوهیهكی نایاسایی رێگری لێدهكرێت.
بڕیاره كارگێڕییهكانی دادگاش ئهوانهی سنووردار كردوهتهوه و قهدهغهكردنی مافهكان به شێوهیهكی سنووردار ناسێنراون له ناو سیستمی گۆشهگیری ئیمراڵدا به شێوهیهكی نایاسایی به تایبهتی له مانگی ئهیلولی ساڵی ٢٠١٨هوه تائێستا به شاراوهیی پهیڕهو كراون. سزای دیسپلین كه سهرهتا دیدار لهگهڵ بنهماڵهكانی پێقهدهغهكرا و له ساڵی ٢٠١٨دا دهست به سهپاندنی كرا، كاتێك له وادهی خۆیدا به پارێزهران راگهیهنراوه و پارێزهران له ماوهی یاساییدا له دژی سزادان مافی تانهلێدانی یاسایی ناوخۆییان بهكارهێناوه. دوای ئهوهی بینرا كه پارێزهران مافی تانهلێدانی یاسایی خۆیان بهكاردههێنن، لهلایهن كاربهدهستانی دادوهریهوه سزاكانی دیسپلینی دواتر بهتهنیا به موهكیلهكان راگهیهنراوه و به جۆرێك كه له دژی بنهمای ئاشكرابوون و شهفافبوونه دهست به شاردنهوهی كراوه. دواتر بڕیاری قهدهغهكردن له پارێزهرانیش له لایهن دادگاوه درا وهك سزای دیسپلین به بێ ئهوهی رابگهیهنرێت به دزی و به شاراوهیهوه ئهنجامدرا.
سزای دیسپلین وهك قهدهغهی دیدار لهگهڵ بنهماڵه كه له لایهن دهستی دیسپلینهوه دراون و بڕیار قهدهغهكردنی پارێزهران كه دادگای داونی و ماوهی تانهلێدانیان بهسهر چووه و دوای ئهوهی ئێمهیان لێ ئاگادار كردوونهتهوه. بهر له بڕیارهكانی قهدهغهكردن، لهو كاتهدا كه بڕیارهكان دران و دوابهدوای ئهوه و سهرباری پارێزهران و بنهماڵهكان چهندین جار داواكاریان بۆ ئهنجامدانی دیدار پێشكهش كردووه بهڵام رانهگهیهنراوه. به رێكهوت، كاتی پێشكهش كردنی داواكارییه جیاوازهكانیش بۆ جێبهجێكردنی ئهو مافانهی پێشێلكراون، بهو وڵامانهی به داواكاریهكان دهدرێنهوه، مرۆڤ دهزانێت كه سزا سهپێنراوه. ئاشكرابوونی دادگایی و بهڵگهی بێتاوانی دوای زانینی بهم جۆره و به شێوهكانی دیكه، له چوارچێوهی مافی بهرگریكردن له خۆ، داواكاری له لێكۆڵینهوه له دۆسیهكانی پهیوهندیدار، وهرگرتنی نمونهكان و ئاگاداركردنهوه ئهنجام دهدرێن. بهڵام ئهو داوایهش به بێ بهدیكردنی پێویستی به خهڵكی یاسایی و پاڵپشت به هۆكاری ههڕهمهكی، سیاسی و بێ بنهما رهتكراونهتهوه، دۆسیه و بڕیارهكه له پارێزهران شاردراوهتهوه.
لههیچ خاڵێكی یاسای دادوهری سزادان به ژماره ٤٦٧٥دا لێكۆڵینهوهی دۆسیهی زیندانیان بۆ نمونهش به هیچ شێوهیهك قهدهغه نهكراوه. خاڵی ١٥٣ههمینی یاسای دادگای سزادان به ژماره ٥٢٧١ دهگهڕێتهوه كه بهڵگاندن بۆ یاسای دادوهری سزادانیش دهكات وهكالهتنامهی لێكۆڵینهوه وهرگرتنی نمونهكان له بهڵگهنامهكان پشتڕاست دهكاتهوه. بهپێی ئهو خاڵه له ههلومهرجی ئێستا شاردنهوهی لێپرسینهوهكانی دیسپلین رێگه پێدراون نییه و خۆی له خۆیدا به پێی یاسا دهبێت لێكۆڵینهوه له دۆسیهكانی دیسپلین بكرێت و بۆ بڕیارهكهش بهڵگه و نمونه بهێنرێتهوه. بهڕێوهچوونی ئاشكرای قۆناغهكانی دادوهری، زانینی ئهو بانگهشانهی دهكرێن، وهرگرتنی نمونهكان له بهڵگهكان و لێكۆڵینهوه له دۆسیهكان به هۆی پێویستی یهكسانی ئامراز و كهرستهكانه. بهو جۆره به نابهرابهربوونی موهكیلهكان بهرامبهر كاربهدهستانی خاوهن بانگهشه مافی دادگاییكردنی دادپهروهرانه پێشێل دهكرێت.
ناهیڵن كه مرۆڤ له بارهی ئهو موهكیلانهی پهیوهندیهكانیان به دهرهوه به تهواوی پچڕاوه هیچ سهرلێدانیك ئهنجام بدات و داواكاری پێشكهش بكات. واته ئهوهی لێ بهدیدهكرێت كه ههوڵهكانی تێكۆشانی یاسایی له دژی پێشێلكارییهكان له دهرهوه كه پارێزهران چاودێریان دهكهن ئاستهنگ دهكرێن. ئهرك، وهكالهتنامه و بهجێگهیاندنی بهرپرسیارێتی پارێزهرانی موهكیلهكان ئازادی و مافی بنچینهیی ئهوان كه به یاسا، دهستوری ههمیشهیی و پهیماننامهكان به فهرمی ناسراون ئاستهنگ دهكهن و مافی مادگاییكردنهوهی دادپهروهرانه، مافی دهستگهیشتن به دادگا و مافی پێشكهش كردنی داواكاری تهواوی ئهمانه له رێگهی یهكگرتنی بهڕێوهبهرایهتی و دادگا به تهواوی پێشێل دهكرێن.
نهبوونی رێگایهكی كاریگهری سهرلێدان و پێشكهشكردنی داواكاری
له ٢٣ ساڵی رابردوودا تهواو به باشی ئهزمون كراوه كه ئۆرگانێكی سیستمی گۆشهگیری له ئیمراڵی ئهركی دادگایه. لهلایهكهوه داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و دادگای سزادانی بورسا كه شوێنی بڕیاردان و پێداچوونهوه به رژێمی سزادانن له گرتووخانهی دوورگهی ئیمراڵی، ئهوه ٢٣ ساڵه به شێوهیهكی سیستماتیك بڕیاری سنوورداركردن و قهدهغهكردن دهردهكهن. لهبارهی سهرجهم سزاكانی دیسپلینهوه بڕیاری پهسهندكردنیان داوه. یان بهدیوهكهی تردا ههموو تانهكان رهتكراونهتهوه. لهبهر كردهوهكانی دادوهر و داواكاره گشتییهكه كه له دژی هرك و بهرپرسیارێتی ئهوانه، داواكاری پێشكهش به دهستهی دادوهر و داواكارییه گشتییهكان كرا، لهبهر ئهوهی لهلایهن دهستهكهوه كاریان پێنهكراوه ئهمهش بووهته هۆی بهردهوامی دۆخی دژهیاسایی ئێستا. ئهو مافانهی تائێستا له گرتووخانه پێشێلكراون و له دژییان سهرلێدان و پهنابردن بۆ یاسای ناوخۆیی ئهنجامدراون، ههڵوێستی تهواوی دامهزراوه كارگێڕی و دادوهرییهكان دهردهخات، گۆڕدراوه بۆ كردهوهی كارگێڕی بێپسانهوه و ههمیشهیی خاوهنهكانیان.
ئەو کردارە کارگێڕییە هێندە سیستماتیک بەرێوە دەچێت بە هۆی بڕیارە سیاسیەکانەوەیە لەبارەی گرتووخانەی دوورگەی ئیمڕاڵی و خودی بەڕێز ئۆجالان. ئەو کردەوە کارگێڕییە وەک لە سەریشەوە شی کرایەوە لە ساڵی ٢٠٢١دا بە بێ بوونی هیچ بەرپرسیارێتیەکی یاسایی، بەو پەڕی بێباکیەوە جێبەجێ کردنی درێژەی هەیە. نمونەیەکی دژواری لەو جۆرە کە لە رووی کۆمەڵایەتی، کولتوری و دەرونی هیچ پەیوەندیەکی بە دەرەوە نەهێشتوەتەوە لە هیچ شوێنێکی جیهان بوونی نییە. هەڵوێستی کارگێڕی- سیاسی لە گرتووخانەی دوورگەی ئیمڕاڵی تەواوی هەنگاوە یاساییەکانی ئاراستە کردوە. گرتووخانەی دوورگەی ئیمڕاڵی شوێنێکی بەو جۆرەیە لە تورکیا، ئەوروپا و جیهاندا جێگەیەکە کە لە قورسترین ئاستدا هەلومەرجی دژە مرۆڤایەتی جێبەجێ دەکرێت.
لەبارەی پێشێلکاری قورسی مافەکانی مرۆڤ لە ئیمڕاڵی بەردەوامن لە ساڵی ٢٠٢١ جیالە پێشکەشکردنی داواکاری لە سەر ئاستی هەرێمی، ١٩ جار سەردانی دادگای دەستوری هەمیشەیی، پێنج جار سەردانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کراوە لە ساڵی ٢٠٢١. وێڕای ئەو سەردانانە لەسەر ناوی هەر چوار موەکیلەکانمان لەبارەی گرتووخانەی دوورگەی ئیمڕآڵیەوە بە گشتی ٧٩ سەرلێدانی تاکەکەسی بۆ دادگای دەستوری هەمیشەیی، بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کراون و ١٢ سەردانیشیان بەدەستەوەیە. بە ژمارە و ناوەرۆکی سەرلێدان و داواکارییەکان، چوارچێوە و ستەمکاری سیستمی گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی روون دەبێتەوە. لەهەمان کاتدا دەریدەخات کە هیچ شوێنێکی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی، هیچ کاریگەرییەکی لە ئاستی یەکلاکەرەوە بەسەر سیستمی گۆشەگیری ئیمڕاڵیەوە دانەناوە.
٨. رژێمی سزادانی سزای هەتاهەتایی توندکراو
رژێمی سزادانی سزای هەتاهەتایی توندکراو لە رێگەی خاڵەکانی ٢٥هەمین و ١٠٧هەمین بە ژمارە ٥٢٧٥ هەموارکراوەتەوە. راگەیەنراوە کە سزای هەتاهەتایی بەردەوام دەبێت و بە هیچ شێوەیەک مەودای ناکەوێتی ناوەوە. هەروەها بە گوێرەی ئەو هەموارکردنەوەیە ئەو کەسە تا لە گرتووخانەدا بێت دەتوانێت لە خوارترین ئاستەوە لە مافە بنجینەیی و ئازادییەکان سودمەند بێت. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بە بڕیاری ئۆجالان ژمارە:٢ لە رێکەوتی ١٨ی ئاداری ٢٠١٤دا بڕیاریداوە کە ئەو هەموارکردنەوەیە لە دژی قەدەغەبوونی ئەشکەنجەیە و باسی لەوەکردوە کە بۆ گونجاندیان بە گوێرەی یاسا دەبێت بگۆڕدرێن.
بۆجێبەجێکردنی بڕیاری ئۆجالان ژمارەی ٢ی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا یەکی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ سەردانی دادگای سزاکانی بورسامان کرد. بە داواکاری بەتاڵکردنەوەی خاڵی ١٠٧/١٦ی یاسای ژمارە ٥٢٧٥ و حوکمەکانی خاڵی ١٧/٤ی یاسای ژمارە ٣٧١٣ لەبەر ئەوەی لە دژی دەستوری هەمیشەیی و داوا لە دادگا کرا کە داواکاری ئاراستەی دادگای دەستوری هەمیشەیی بکات. هەروەها وەک لە بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپادا جێگیر بووە کە ٢٣ ساڵە رێزدار ئۆجالان لە دۆخێکدا کە لە دژی قەدەغەی ئەشکەنجەکردنە راگیراوە، داواکرا کە بە بێ درێژکردنەوەی زیندانیکردنی ئەو لە رووی کۆمەڵایەتی و سیاسی و یاساییەوە بگاتە ئازادی خۆی. سەرباری ئەوەش دادگای سزادان لە دەستنیشانکردنی پێشێلکارییەکان لە لایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و هەڵسەنگاندنەکانی ناو بڕیارەکەی نەڕوانی و سەرلێدان و داواکارییەکەی رەتکردەوە. هەر بەو بۆنەوە و بە هەمان داواکارییەوە ٣ی ئاداری ٢٠٢١ سەردانی دادگای دەستوری هەمیشەیی کرا.
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دوای بڕیاری ئۆجالان ژمارە:٢ کە بە سزای هەتاهەتایی توندکراوی زیندان کە قەدەغەی ئەشکەنجە پێشێل دەکات، بۆ سەرلێدان و داواکرییەکانی کایتان/تورکیا/گوربان/تورکیا و بوڵتان/تورکیاش بڕیاری هاوشێوەی دا.
لەو بارەوە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا هەر چوار دۆسیەکەی ناو پرۆسەی چاودێری سەرباری ئەوەی تورکیا کاری بە بڕیارەکە نەکرد نەیخستە ناو بەرنامەی کارەوە. ساڵی ٢٠٢١ کەهەئا، کە مە مە و توهاڤ لەبارەی کۆمیتەکەوە لە پێناو بەجێهێنانی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا سەرلێدانی ئەنجامدا و دوای ئەو بەدواداچونانە کۆمیتەکە بریاریدا کە هەر چوار بڕیارەکە بخاتە بەرنامەی کارەوە.
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کە بەرپرسە لە جێبەجێکردنی هەڵگرتنی ئەو پێشالکاریانەی لە بڕیارەکەدا هاتوون، لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی نێوان رێکەوتی ٣٠ی تشرینی دووەم – ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١دا جارێکیتر یەکلایی کردەوە کە پێشێلکاری قەدەغەی ئەسکەنجە بەردەوامە، تورکیا روونکردنەوەی پێویست لەسەر بابەتەکە نادات و بڕیارەکە جێبەجێ ناکات. سەرەڕای ئەو دەستنیشانکردنە یەکلاکەرەوانە بۆ ئەوەی میکانیزمێکی لێکۆڵینەوە و چاوخشاندنەوە بە سزای زیندانی هەتاهەتایی دوای ماوەیەکی دیاریکراو ئامادەکاری بنجینەیی یاسایی و ئەوانی دیکە بە بێ دواکەوتن دەبێت جێبەجێ بکرێن. داواکری هەڵگرتنی هەنگاوی پێویستیبەپەلە و بۆ ئاگادارکردنەوەی کۆمیتەکە لەبارەی ئەو هەنگاوانەوە تا ئەیلولی ٢٠٢٢ ماوە دیاریکراوە. ئەو سیستمەی سزادانی توندکراو بۆ بەڕێز ئۆجالان خرایەڕوو لە تورکیا وەک شێوازێکی ئەشکەنجە بەکاردەهێنرێت، هەڵبەتە پێویستە بگۆڕدرێت. جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە لە کۆتاییدا بە ئازادی بەڕێز ئۆجالان کە ٢٣ ساڵە لە هەلومەرجی دژواری گۆشەگیریدا زیندانیە دەستەبەر دەبێت.
١٠. دەستنیشان کردن و ئەنجام
١.گرتوخانەی دوورگەی ئیمڕاڵی کە لە ناو سنووری سەروەری تورکیادایە، بە سیستمی گۆشەگیریی ئیمڕاڵی لە دژی قەدەغەبوونی ئەشکەنجە، مافە بنجینەیەکان و ئازادی، بنەما و رێسا جیهانیەکان و بەها دیموکراتیکەکان بەڕێوەدەبرێت. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە هەلومەرجی ئەشکەنجەی هەرە دژوار ٢٣ ساڵە بەردەوام راگیراوە. بەڕێز کۆنار، بەڕێز ئاکتاش و بەڕێز یەڵدرمیش خراونەتە ئەو سیستمەوە و ٧ ساڵە کە لە گرتووخانەی دوورگەی ئیمڕاڵیدان و رووبەڕووی ئەشکەنجە و کردەوەی دژە مرۆڤایەتی دەکرێنەوە.
٢.ساڵی ٢٠٢١ بووە دژوارترین ساڵی گۆشەگیری کە ئێمە هیچ هەواڵێکمان لە بەڕێز ئۆجالان و موەکیلەکانی دیکەمانەوە نەزانی. لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە تائێستا ئێمە هیچ هەواڵێکمان لەوانەوە پێنەگەیشتووە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەرەوە بە تەواوەتی پچڕێنراوە.
٣.تەواوی سەرلێدان و داواکاری بنەماڵە و پارێزەران بێ ئەنجام هێڵراون و رێگە نەدراوە بۆ ئەنجامدانی دیدار. هەر بەهەمان شێوە دەرفەتی پەیوەندیپێکردن بە تەلەفون و نامەش نەهێڵراوەتەوە.
٤.لەسەرەتاوە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دا قەدەغەی ئەشکەنجە کە لە خاڵی٣هەمینی پەیمانی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێگیر کراوە، مافی دادگایی کردن لە خاڵی ٦دا جێگیر کراوە، مافی رێزگرتن لە بنەماڵە و ژیانی تایبەت و پەیوەستەکانی کە لە خاڵی هەشتەمین جێگیر کراوە، رێگای داواکاری پێشکەشکردنی کاریگەر لە خاڵی ١٣هەمین جێگیرکراوە و خاڵی ١٨هەمین کە سنوردارکردنی ماف و ئازادی لەدەرەوەی ویستی قەدەغەکردوە، پێشێلکراون.
٥. لەلایەن سەپێنەرانی سیستمی گۆشەگیری ئیمڕاڵیەوە بڕگە و مادەکانی ئەرێنی و نەرینی هەرهەموویان پێشێلکراون و تاوان ئەنجامدراوە.
٦. لە قۆناغی ئیمڕاڵیدا کە ٢٣ ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، ئەو پێشهاتانەی لە وڵاتەکە روویاندا ئەوەی زۆر بە باشی نیشاندا کە؛ چ کاتێک لە پرسی کورددا سیاسەتی ئەمنییان خستبێتە پێش، لەگەڵیدا ئەو گۆشەگیریەی لە گرتووخانەی دوورگەی ئیمڕاڵی دەسەپێنرێت دژوارتر و بێ بەزەییانەتر دەبێت. بەتایبەتی٦-٧ ساڵی رابردوو بوون بێ بەزەییانەترین سەردەم بۆ ئەوە.
٧. بە هەمان شێوە ستەمی گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی، رێگەی لەبەر دەم نەمانی ماف و ئازادی لە تورکیا کردوەتەوە. ئەمڕۆش ئەو هەلومەرجەی وڵاتەکە تیایدایە و گۆشەگیری رەها ەسەر ئیمڕاڵی، نەزانینی هیچ هەواڵێک لێی پێکەوە بەستراونەتەوە. لەلایەکەوە مرۆڤ ناتوانێت هیج هەواڵیک لە ئیمڕاڵیەوە بزانێت، پەیوەندی بە هەموو شێوەیەک رێگریی لێدەکرێت، لەلایەکی ترەوە وڵاتەکە لە رووی کۆمەڵایەتی، کولتوری، سیاسی و یاسایی و ئابوری و هتد، وەلەناو قەیران و تەنگەژەدایە.
٨. بەو جۆرە؛ سیستمی گۆشەگیری ئیمڕاڵی کە دەستوری هەمیشەیی، پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و پەیوەندییە یاساییەکانی دیکە بە نەبوو دادەنێت، لە تورکیا دەبێتە هۆی دروستبوونی ژیانێکی دژەیاسایی و دژە دیموکراسی.
٩. ئەو کاتانەی بەڕێز ئۆجالان دەیتوانی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگا ساز بکات لەو کاتانەن کە گەلانی تورکیا هیوایان پێدەبەخشرا، مرۆڤ دەیتوانی هەناسە بدات.
١٠.بەڕێز ئۆجالان بۆ پرسی کورد بەردەوام رایگەیاندوە کە ئەو لە رووی چارەسەری دیموکراتیکەوە لەگەڵ دەستوری هەمیشەیی و ئازادیخوازانەدایە. لە ٢٣ ساڵی تێپەڕبووی ئیمڕاڵیشدا لە دژی ئەو هێزانەی لە دژی دیالۆگ و چارەسەری سیاسەتێکی ئاشتیانە و ژیاندنەوەی داڕشت کە نکۆڵی لێناکرێت و رۆڵی مێژوویی خۆی جێبەجێ کرد. ئاشتییەکی شکۆمەندانە کە بەڕێز ئۆجالان پێشبینی دەکات وێڕای هەبوونی سەرجەم هێزەکانی دژی چارەسەری دەکرێت رێگە لەبەردەم دیموکراتیکبوونی تورکیا بکاتەوە، ئەمەش وادەکات رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە جوگرافیایەک کە مرۆڤ باشتر تیایدا بژیت.
١١. پێوەرە سیاسی، کۆمەڵایەتی و یاساییەکان هەموویان، کردنەوەی رێگە لەبەردەم سەردانی بنەماڵە و پارێزەرانی بەڕێز ئۆجالان و موەکیلەکانی تر، زانینی هەواڵیان، دروستبوونی هەلومەرجی ئازادی و ئاسایش و تێپەڕبوونی سیاسەتی دیالۆگ و دانوستان لە سەر پرسی کورد دەچەسپێنێت".
ژ. ت/ هـ. ب