ئۆزگور شه‌ركه‌ر ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵانی گه‌نجان په‌یوه‌ست به ١٥ی شوبات پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی، هۆكاره‌كانی، به‌رخودانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گه‌لی كورد له دژی پلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی و رۆڵی گه‌نجان قسه‌ی كرد.
شه‌ڕكه‌ر وتی، "پیلانگێڕی ١٥ی شوبات له دژی رێبه‌ر ئاپۆ، له كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆدا له دژی ته‌واوی گه‌لانی كوردستان پێده‌نێته ساڵی ٢٤هه‌مینه‌وه. به‌سه‌ر پیلانگێڕیه‌كه‌دا ٢٣ ساڵ تێپه‌ڕی. ئه‌و هێزه هه‌ژمۆنخواز، پیلانگێڕانه‌ی كه به‌شداربوون له‌و پیلانگێڕیه‌دا به تایبه‌تیش به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریكا، ئیسرائیل و به‌ریتانیا ئه‌و هێزانه به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. هه‌ر وه‌ها له دژی پیلانگێڕیه‌كه له یه‌كه‌م رۆژه‌وه تائێستا له سه‌ر ئاستی كوردستان له حه‌وت ساڵه‌وه تا حه‌فتا ساڵان گه‌لی كوردستان خۆڕاگری ده‌كه‌ن. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه ١٥ی شوباتی وه‌ك رۆژی ره‌ش راگه‌یاند و خۆڕاگری كرد. هه‌روه‌ها جه‌نگاوه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان به رۆحێكی گیانبازی و فیدایی چوونه سه‌ر دوژمن و له دڵ و مێشكی دوژمن‌دا خۆیان ته‌قانده‌وه. ژن وه‌ك ئیراده‌یه‌كی ئازادی هه‌بوون و ئازادی خۆیان بینی، خۆیان له‌گه‌ڵدا كرده یه‌ك و تێكۆشانی خۆیان له‌به‌رزترین ئاستدا ئه‌نجامدا. گه‌نجانی كوردستان له دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوبات، له یه‌كه‌م رۆژه‌وه له ساڵی ٩٩ه‌وه تائێستا خۆیان كرده بازنه‌یه‌ك له گڕ و رق و توڕه‌یی و بێزاری خۆیان به‌سه‌ر دوژمن‌دا باراند. به‌و جۆره هه‌ڵوێسته له دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوبات له دژی رێبه‌ر ئاپۆ، هه‌موو ساڵ و ساتی خۆیان به به‌رخودان تێپه‌ڕ كرد، به تێكۆشانی به‌نرخ. له ئه‌نجامدا له سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستانه‌وه هاواریان كرد و هاواره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رخودان به‌سته‌وه، باج و قوربانی به نرخیش دران. شه‌هیدانی مه‌زن له‌و قۆناغه‌دا دروست بوون. هه‌مووشیان به دروشمی 'ئێوه ناتوانن رۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن' بوونه هێمای ئه‌و قۆناغه و رێگه‌ی ئێمه‌یان رووناك كرده‌وه".
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوبات له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئۆزگور شه‌ڕكه‌ر باسی له‌وه‌كرد ئه‌و هێزه پیلانگێڕانه‌بوون كه ١٠٠ ساڵ له بن كۆنسێپتی داگیركاریدا كورددیان هێشته‌وه، به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ژمۆنخواز و پیلانگێڕیه‌وه گه‌لی كورد به كۆیله‌یی ژیا، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره كێشه‌ی گه‌لی كورد كه ده‌وترێت دروست بوو و گه‌لی كورد له ژێر په‌نجه‌ی پاكتاوكاریدا ناچار بوو بژی و به‌رده‌وام له ئێش و مه‌ینه‌تیه‌كی گه‌وره‌دا بووه.
شه‌ركه‌ر وتی، "وه‌ستانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌ته، بیركردنه‌وه، سیاسه‌ت و كۆنسێپتی ره‌وتی مێژووی گۆڕی. ئه‌و شتانه‌ی به ساڵان چه‌سپێنرابوون، ئه‌و شتانه‌ی به هه‌ندێك سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی، پلانیان بۆ داڕ‌ێژرابوو و خرابوونه سه‌ر رێڕه‌وی خۆیان، به هاتنه ئارای سه‌رۆكایه‌تی گورزێكی قورسیان به‌ركه‌وت. سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هێزه هه‌ژموخوازه‌كانی پارچه‌پارچه كرد. سه‌رۆكایه‌تی وایكرد كه گه‌لی كورد سه‌ر له‌نوێ ژیایه‌وه، وایكرد كه ئه‌و كۆت و به‌نده‌ی كۆیلایه‌تیه له خۆی بكاته‌وه. هه‌روه‌ها له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتوری، سه‌ربازی، ئایدۆلۆژی، كۆمه‌ڵگا له هه‌موو روویه‌كه‌وه ژیایه‌وه. شۆڕشی ژیانه‌وه له كوردستان دروست بوو. ئه‌و سیاسه‌ته به ته‌واوه‌تی شكستی هێنا، پوچه‌ڵ كرایه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به ساڵان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، هیچ كه‌سێكیش نه‌یتوانیبوو ببێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌میدا، له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه ئه‌وه‌ش هه‌ڵته‌كێنرا".
شه‌ڕكه‌ر له وته‌كانیدا به به‌رده‌وامی باسی له‌وه‌كرد كه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان نه‌ك هه‌ر بۆ گه‌لی كورد به‌ڵكوو بۆ ته‌واوی گه‌لانی بنده‌ست هێڵێكی ئازادی كێشاوه‌ته‌وه، قوڵی كردووه‌ته‌وه، گوڕی به تێكۆشانی ئازادی به‌خشیوه و وتی، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هێزه پیلانگێڕه‌كان، كه‌وتنه جوڵه، بوونی رێبه‌ر ئاپۆیان له‌سه‌ر خۆیان به مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بینی، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رۆكایه‌تی، به پیلانگێڕیه‌كی به‌و جۆره، كه پیلانگێڕی سه‌ده‌ی پێده‌وترێت، له مێژوودا هیچ كه‌سێك له‌گه‌ڵ پیلانگێڕییه‌كی له‌و جۆره به‌ره‌وڕوو نه‌بووه، به‌سه‌ر هیچ كۆمه‌ڵگا و پێشه‌نگێكی كۆمه‌ڵگادا نه‌هاتبوو، رووبه‌ڕوو بوو".
شه‌ڕكه‌ر تیشكی خسته سه‌ر به‌رخودانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ئیمڕاڵی و وتی، ئه‌و به‌رخودانه سه‌ری له هێزه پیلانگێڕه‌كان شێواندووه و وتی، "ئیمڕاڵی، نه ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد، بۆ ته‌واوی جیهان بووه‌ته رووگه‌ی ئازادی. له ناوچه‌یه‌كی وه‌ك ئیمڕاڵی كه به شێوه‌ی 'تابوت' پێناسه‌كرابوو، بووه خوێندنگه‌ی ئایدۆلۆژی ئازادی. ئه‌و شوێنه سه‌رچاوه‌ی روانگه ئازاده‌كانه. بۆ ژنان، گه‌نجان و ته‌واوی گه‌لی كوردستان سه‌رچاوه‌ی روناكییه. سه‌رچاوه‌ی هێزه".
شه‌ڕكه‌ر سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر رۆڵی گه‌نجانی كوردستان، رایگه‌یاند، رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان رۆڵ و په‌یامی پێشه‌نگایه‌تی بۆ گه‌نجان داناوه، ئه‌و گرنگی به گه‌نجان داوه، وتی گه‌نجان بۆ ئه‌و رۆڵه هه‌ستاونه‌ته سه‌ر پێ، به‌شداری ریزه‌كانی تێكۆشانی ئازادی كوردستانیان كردووه. شه‌ڕكه‌ر وتی پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی كوردستان هێڵی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بگرنه‌به‌ر و له‌گه‌ڵیدا بژین.
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵانی گه‌نجان ئۆزگور شه‌ڕكه‌ر وتی، "له‌چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌بێت ئه‌و هێڵه باڵاده‌ست بێت، ئه‌و هێڵه رێكخستنی بۆ بكرێت. گه‌نجانی باكوری كوردستان تا رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، تاده‌گاته شه‌نگال و ده‌ره‌وه، رووگه‌یه‌كی ئێمه هه‌بێت، ئه‌و رووگه‌یه رێبه‌ر ئاپۆیه. پێوان و پێوه‌رێكمان هه‌بێت ئه‌و پێوه‌ره رێبه‌ر ئاپۆیه".
شه‌ڕكه‌ر له كۆتاییدا وتی، پێویسته زیاتر له هه‌موان گه‌نجان وه‌ڵامی به‌رخودانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بده‌نه‌وه، ببنه شیاوی ئه‌و به‌رخودانه، ساڵی ٢٠٢٢ش ببێته ساڵی هاتنه مه‌یدانێكی نوێ، له هه‌موو پارچه‌یه‌كی كوردستان، هه‌ر گه‌نجێكی كورد به‌و رۆڵ و ئه‌ركه هه‌ڵسێته سه‌ر پێ و ئه‌م ساڵه بكاته ساڵی سه‌ركه‌وتن.
هـ . ب