"ڕێپێوانی چارەسەریی دیموکراتیک و ئازادی" دەستی پێ کرد: بە گیان و خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک!_نوێکرایەوە
'رێپێوانی چارەسەریی دیموکراتیک و ئازادی' کە لە ئامەدەوە بەرەو ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت، لە بەردەم بینای دەبەپە دەستیپێکرد.
'رێپێوانی چارەسەریی دیموکراتیک و ئازادی' کە لە ئامەدەوە بەرەو ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت، لە بەردەم بینای دەبەپە دەستیپێکرد.
ئەو شاندەی دەچێتە ئەنقەرە یەلەکیان پۆشی بە نووسینی "ڕێپێوانی چارەسەریی دیموکراتیک و ئازادی". جەماوەر پانکارتی "چارەسەری دیموکراتیک، وڵاتی دیموکراتیک" و "بۆ چارەسەر پێداگرین، ئازادی سەردەکەوێت" و "ژن ژیان ئازادی"یان هەڵگرت.
جەماوەر بە هەلهەلە و درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" ویستیان بەرەو گۆڕەپانی شێخ سەعید ڕێپێوان بکەن.
پۆلیس ڕێگەی بەردەم بینای دەبەپەی گرت و نەیهێشت جەماوەر تێپەڕێت، جەماوەر بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بە گیان و خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" و چەپڵەڕێزان ناڕەزایەتیان بەرامبەر پۆلیس دەربڕی.
"ئەوان تەنگەتاو بوون بۆیە هاوکاری چەتەکان دەکەن"
هاوسەرۆکی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار سوپاسی خەڵکی ئامەدی کرد کە سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس خاوەندارییان لە ڕۆژئاوا کرد، گوتی: " هێندە تەنگەتاو بوون لە سوریا و ڕۆژئاوا هاوکاری چەتەکان دەکەن و هەڕەشەمان لێ دەکەن. ئێمە بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئازادی لێرەین. با ئێوەش نەتانەوێت بیبینن و بیبیستن، بەڵام لەم وڵاتە کورد هەیە. لەم وڵاتەدا پرسی کورد هەیە، کوردی بەرخۆدەر هەیە. هەر بۆیە ئێمە لێرەین و دەنگمان بەرز دەکەینەوە".
ئوچار ڕایگەیاند لە سوریا بە وەکالەتی ناتۆ و تورکیا ڕژێمێکی شەریعەتی بنیات دەنرێت، جەختی کردەوە هێزی هەرە ڕەوا و خاوەن شەرعییەت لە سوریا ئیدارەی ڕۆژئاوایە، گوتی: "ئێوە بەدەستی ئەو چەتانەی نازانن سبەی چی دەکەن، دەتانەوێت لەڕێگەی شەڕەوە ڕۆژئاوا دیزاین بکەن. بەڵام ڕۆژئاوا بە فیکری بەڕێز ئۆجالان شێوەی گرت. ئەوەی لە ئەنجامی ئەمەدا شەرعیەتیی لەدەستدا، تورکیا و هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە) و سوپای نەتەوەیی سوریایە (NSA). ئیرادەیەک هەیە دەست لە ئازادی هەڵناگرێت. ئەم ئیرادەیە دەڵێت، پێویستە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت".
"پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت"
چیدەم کلیچگون ئوچار ڕایگەیاند بەپێی یاسای نێوخۆییەکانی تورکیا دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، گوتی: "ملیۆنان کەس لەگەڵ بەڕێز ئۆجالانن و دەبێت ئازاد بکرێت. لە هەموو شوێنێک دژی شەڕ، بەرگری لە چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتی دەکات. ملیۆنان کەس دەستبەرداری ئیرادەی خۆیان نەبوون. ماوەی ٢٦ ساڵە بە ملیۆنان کەس لە دژی گۆشەگیری تێدەکۆشن. ئێوە ناتوانن ئەمە نادیدە بگرن. تورکیا هەوڵی داگیرکاری دەدات. ئێوە ناتوانن کوردی ڕۆژئاوا و کورد لە تورکیا، لەیەکدی جیا بکەنەوە. هەر بۆیە ئێمە لێرەین. ئێمە هەمیشە ڕۆژئاوا دەپارێزین".
"مافی ستاتۆی گەلی کورد، مافێکی ڕەوایە"
لە درێژەدا ئوچار گوتی: "مافی ستاتۆی گەلی کورد، مافێکی ڕەوایە. مافی بەرخۆدان ڕەوایە. لە ئیستەنبوڵ ڕۆشنبیران بانگەوازیان کرد. گوتیان "چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد مومکینە. پرسەکە ئەوەندە مێژووییە، ناکرێت بۆ دەوڵەت جێبهێڵرێت. بانگەواز لە هەموو گەل و بزووتنەوەکانی تورکیا دەکەین. ڕۆژی وەستان نییە. ڕۆژی ئەوە نییە مێژوو بۆ چەتەکان جێبهێڵین. ڕۆژی خاوەندارییە لە گەلی ڕۆژئاوا. با ئەم دەنگە شکۆدارەی ئاشتی بەرز ببێتەوە، ئەمڕۆ لە ئامەد دەبین، سبەی لە ڕحا، لە دیلۆک و لە ئەدەنە، مێرسین و ئەنقەرە، ئەم قسانە دەکەین.
ڕێپێوانەکەمان، ڕێپێوانی بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەیە، کە بەڕێز ئۆجالان بەڕێوەی دەبات. تێکۆشانی ئەو ژنە بەرخۆدەرانەیە دژی داعش و هاوبیرەکانیان شەڕ دەکەن. دەنگی گەلی کورد و ئێزدی و ئەرمەنییەکانە کە کۆمەڵکوژکراون".
ئوچار ئاماژەی بەوە کرد، دەوڵەت_نەتەوە چارەسەر نییە، بانگەوازی کرد بۆ تێکۆشان لەپێناو سیستەمێکی نوێ، گوتی: "ئێمە دەڵێین، چارەسەری دیموکراتیک مومکینە، ئازادی بەڕێز ئۆجالان هەنگاوێکی گرنگە بەرەو چارەسەری دیموکراتیک. تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. بەڵێنمان بە ژنان داوە، بەڵێنمان بەو کەسانە داوە ژیانیان بۆ تێکۆشانی ئازادی کورد تەرخان کرد، بۆ ئەوانەی ڕۆڵەکانیان لەدەستدا. ئەوەی ڕەوایەتی دەداتە وڵات، ئاشتییەکی شکۆدارە. تا بەدیهاتنی ئاشتی و ئازادی بەڕێز ئۆجالان، درێژە بە ڕێپێوان دەدەین".
پاش چالاکی دانیشتن، بە چەپڵە و هەلهەلە ئەو شاندە بەڕێ کران کە بڕیارە بچنە ئەنقەرە.