رووکەن دڵگەش گەریلای بادینانی: دەبێت بادینان راپەڕێت

رووکەن دڵگەش گەریلای یەژاستار داوای لە خەڵکی بادینان و بە تایبەتی لە عەشیرەتی زێباری کرد، کە دیلایەتی قبوڵ نەکەن و لە دژی دوژمن راپەڕن.

رووکەن دڵگەش گەریلای یەژاستار رایگەیاند، گەل و گەریلا پێکەوە تێدەکۆشن و بە دڵنیاییەوە سەر دەکەون.

گەریلای یەژاستار رووکەن دڵگەش، کە ماوەى ١٣ ساڵە گەریلایە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەى کرد.

رووکەن دڵگەش رایگەیاند، سوپای تورک دوای هەفتانین، خواکورک و گارە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئاڤاشین، زاپ و مەتینا دەستپیکردووە، بەڵام بە بەرخودانێکی گەورە بەرەنگاری دەکرێت و وەڵامی ئەو هێرشە دەدرێتەوە.

رووکەن دڵگەش وتی، "ئێمە بۆ گەلەکەمان لێرەین. ئێمە گیانی خۆمان فیدا دەکەین" و وتیشی، هێرشەکانی سوپای تورک بەدەر و دوورن لە هەموو پێوەرەێکی شەڕ.

رووکەن دڵگەش راشیگەیاند، سوپای تورک سەرباری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە شێوەیەکی دڕندانەش هێرش دەکات، بەڵام سەرباری ئەوانەش ناتوانێت بەرخودان تێکبشکێنێت. ئەوەشی راگەیاند، "هەر هەڤاڵێکمان بەرامبەر ٣٠ سەربازی تورکە. سەرکەوتن بە بەرخودانی گەورە بە دەست دێت. ئێمە چەند باسی ئەم بەرخودانە بکەین، کەممان باس کردووە و هەقی خۆیمان پێ نەداوە".

رووکەن دڵگەش گەریلای یەژاستار بۆ خۆی، کە خەڵکی بادینانە باسی ئەوەیکرد، دەیەوێت بانگەوازێک بە تایبەتی بۆ خەڵکی بادینان بکات. رووکەن دڵگەش وتی، "گەلەکەمان لە بادینان دەبێت راپەڕین و دیلێتی قبوڵ نەکەن. من دەزانم، کە گوشارێکی گەورە لەسەر خەڵکەکەمان لە بادیناندا هەیە، بەڵام دەبێت خۆیان بە بێچارە نەزانن. بە تایبەتی عەشیرەتی زێباری دەبێت ئەو گوشار و دیلێتییە قبوڵ نەکەن. ئەگەر گەل و گەریلا یەکبگرن بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن مسۆگەر دەکرێت".

ژ.ت