رژێمی ئێران دوو کۆڵبەری بریندار کرد

لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی سەربە پارێزگای سنە، هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران هێرشیان کردە سەر گروپێک کۆڵبەر و دوو کۆڵبەریان بریندارکرد.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران، لە خاڵی سنووری ‘نەنور’ی بانە سەربە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێرشیان کردووەتە سەر گروپێک لە کۆڵبەران.

بەگوێرەی هەواڵەکە لەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوی “موختار” خەڵکی گوندی مەنیجەلان و کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی “میکائیل” خەڵکی گوندی کانی بناو، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی دەسەڵات برینداربوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە.

ف.ق