رژێمی ئێران کۆڵبەرێکی تری کوشت و یەکێکی تری بریندار کرد

هێزەکانی رژێمی ئێران دوێنی لە سنووری رۆژهەڵات و باشووری کوردستان کۆڵبەرێکی تریان کوشت و کۆڵبەرێکیتریشیان بریندار کرد.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز، هێزەکانی رژێمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان کوشتوە و کۆڵبەرێکی تریان بریندار کردووە.

ئەو کۆڵبەرە، کە لەلایەن چەکدارەکانی رژێمی ئێرانەوە کوژراوە ناوی ئومێد خزرییە و تەمەنی ٤٧ ساڵە و خەڵکی مەهابادە و دانیشتوی رەبەتە و باوکی ٢ منداڵە.

هەر لەو دەستدرێژ و تەقەکردنەی چەکدارەکانی رژێمی ئێران دا کۆڵبەرێکی تری تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی پیرانیشار (خانێ) بەناوی فەرهاد ئیسماعیلی بریندار کراوە.

ژ.ت