رۆژی ١٤ی ته‌مووز رۆژی شكۆمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئه‌و رۆژانه‌ی كه شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن و نه‌ته‌وه‌ی خۆیانیان له‌سه‌ر بونیادناوه هه‌یه. هه‌ریه‌ك له‌و رۆژا‌نه‌ش، به ره‌نج و ماندووبوون و قوربانیدان به‌ده‌ستهاتوون.
هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئه‌و رۆژانه‌ی كه شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن و نه‌ته‌وه‌ی خۆیانیان له‌سه‌ر بونیادناوه هه‌یه. هه‌ریه‌ك له‌و رۆژا‌نه‌ش، به ره‌نج و ماندووبوون و قوربانیدان به‌ده‌ستهاتوون.
هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئه‌و رۆژانه‌ی كه شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن و نه‌ته‌وه‌ی خۆیانیان له‌سه‌ر بونیادناوه هه‌یه. هه‌ریه‌ك له‌و رۆژا‌نه‌ش، به ره‌نج و ماندووبوون و قوربانیدان به‌ده‌ستهاتوون. كۆمه‌ڵێك شۆڕشگێڕ كه به‌خودی خۆیان له‌ناو كونجی زیندانه تاریكه‌كان و دوای كوده‌تایه‌كی فاشیستانه‌ی له ده‌وڵه‌تێكی ره‌گه‌ز په‌رستی، عه‌سكه‌رتاریی دژه مرۆڤی وه‌ك توركیا، كارێكی هه‌روا ئاسان نییه. له‌لایه‌كیتر بۆ دۆزێكی وه‌ك دۆزی كورد، كه ئه‌وكات نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵه، نكۆڵی لێ ده‌كرێ و به پرۆسه‌ی ئاسیملاسیۆن تێپه‌ڕێندراوه‌و هیچ حیسابێك بۆ ئه‌و گه‌له ناكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش چالاكیه‌كی وه‌ك چالاكی مانگرتنی تا مردن له زیندانی ئامه‌د، هه‌روا كارێكی ئاسان نییه.
ئێمه باسی چالاكی مانگرتنی تامردنی، چوار شۆڕشگێڕی مه‌زنی دۆزی كوردستان ده‌كه‌ین، كه له ١٤ی ته‌مووزی ١٩٨٢ له زیندانی فاشیسته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، له شاری ئامه‌د باكووری كوردستان مانیان بۆ ماوه‌ی نزیك حه‌فتا رۆژ گرت له خواردن، تاكو بوون به چه‌رم و ئێسقان، ئینجا گیانی پیرۆزیان سپارد. ئه‌وانیش شۆڕشگێڕ و مرۆڤه مه‌زنه‌كانی وه‌ك " مه‌حمه‌د خه‌یری دوورمووش، كه‌مال پیر، عاكیف یه‌ڵماز و عه‌لی چیچه‌ك بوون".
ئه‌و سه‌ركرده‌و كادیر و شۆڕشگێڕانه‌ی په‌كه‌كه له زیندان، زۆر وانه‌ی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزیان فێری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و شۆڕشه‌كه‌ی كرد. ئه‌و پارچه هۆنراوه‌یه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد م.قانعیان سه‌لماند كه ده‌ڵێت:
" گه‌رچی دوژمن واده‌زانێت من به‌دیلی ڵاڵ ده‌بم
باش بزانه كونجی زیندانت قوتابخانه‌یه."
ئه‌و شۆڕشگێڕانه كه هه‌ر یه‌كه‌یان له شار و هه‌رێمێكی كوردستان و توركیا هاتبوون، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای هزر و بیر و بۆچوون و رێبازێك یه‌كیان گرتبوو. دوژمن ده‌یویست له زیندانی ئامه‌دی پایته‌ختی كوردستان وه‌ك چۆن سه‌رهه‌ڵدانی شێخ سه‌عید له‌وێ له‌ناوبرد و شێخ سه‌عید و هاوڕێیانی له‌و له‌سێداره‌داو كۆتایی به راپه‌ڕینه‌كه‌یان هات، به‌هه‌مانشێوه سه‌رهه‌ڵدانی په‌كه‌كه‌ش له زیندانی ئامەد كۆتای پیبهێنێت. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای نكۆڵی كردن له كوردبوون و مرۆڤبوون و شۆڕشگێڕ بوون بوو، ئه‌مه‌ش خاڵی سه‌ره‌كیه به‌وه‌ی كه‌س خاوه‌نداریه‌تی له په‌كه‌كه نه‌كات و ئه‌و بزاڤه نه‌ته‌وه‌یه شۆڕشگێڕه له‌ناوبچێت.
كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلولی ١٩٨٠ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رفه‌رمانداری سوپای فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورك كه‌نعان ئه‌ڤرن، سه‌رجه‌م هێز و رێكخستنه چه‌پ و شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزه‌كانی توركیا و كوردستانی راپێچی كونجی زیندانه‌كان كرد. سیاسه‌تی كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلول له‌سه‌ر زۆر كه‌س و لایه‌نێك له زیندانه‌كان سه‌ركه‌وتووبوو، چونكه توانی په‌شێمانیان بكاته‌وه له‌و تێكۆشانه‌ی ده‌ستیان پێكردبوو، یان سه‌رجه‌میان پێكه‌وه له‌ناویان ببات.
له تێكۆشانی دۆزی كوردستانیش زۆر پارت و لایه‌ن له زیندان كۆتاییان پێهات و كه‌سێك نه‌بوو له زیندان خاوه‌نداریه‌تی له رێكخستنه‌كه‌یان بكات. بۆیه زۆر جار له باشوور ئه‌و پرسیاره ده‌كرێت، بۆچی له باكوور له ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه هیچ پارت و رێكخستنێکی تر نییه؟ چونكه ئه‌و مێژووه نازانن بۆچی له سه‌رده‌می كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلول كه‌س نه‌بوو له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك خاوه‌نداریه‌تی له رێكخستنه‌كانیان بكات، ئه‌گه‌ر نا زۆر پارت و رێكخستنیتری به‌ر له‌په‌كه‌كه هه‌بوون و خۆشیان پێ راستر بوو و جه‌ماوه‌ریشیان له په‌كه‌كه زیاتر بوو.
ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی له‌و پارتی و رێكخستنانه جیا كردووه، ئه‌ویش له‌و رۆژه سه‌ختانه له‌ناو زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه له زیندانه‌كانی پاستیلی ئیتاڵیا و هۆڵۆكۆستی یه‌هودیه‌كان له ئه‌ڵمانیای نازی زۆر خراپتربوون. كادیرانی پێشه‌نگی په‌كه‌كه سه‌ره‌تا له كه‌سایه‌تی مه‌زلوم دۆغان له نه‌ورۆزی ١٩٨٢ به‌داگیرساندنی ئاگری نه‌ورۆز و دروشمی به‌رخودان ژیانه ته‌سلیم بوون مردنه، چالاكی گیانبازانه‌ی ئه‌نجامدا. ئه‌و زنجیره‌یه له به‌رخودان به‌رده‌وامی پێدرا، به‌ڵام به‌شێوازێكیتر، ئه‌ویش مانگرتن له‌خواردن بوو تامردن. بۆچی مانگرتن له‌خواردن تامردن؟ ئایا نه‌ده‌كرا ئه‌وانیش وه‌ك مه‌زلوم دۆغان، چالاكی گیانبازی بكه‌ن و زوو كۆتای به ژیانی خۆیان بهێنن؟ رێبازێكی نوێیان له تێكۆشان گرته به‌ر و ئه‌و شێوازه‌شیان له چالاكی كرده به‌ردی بناخه‌ی تێكۆشانی دیموكراتیانه‌ی كوردستان. ئیتر زیندانیان به مه‌رگ و قوربانیدانی خۆیان، له شوێنی ته‌سلیمیه‌ت و راده‌ستبوون و كۆتای پێهاتن و له‌ناوچوونی شۆڕش بوو به قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندن و سه‌رهه‌ڵدان و دروست كردنی شۆڕشگێڕان. له‌لایه‌كیتر بوو به به‌ردی بناخه‌ی ئاواكردنی په‌كه‌كه. راسته په‌كه‌كه له ٢٧ی ١١ی ١٩٧٨ له گوندی فیسی ناوچه‌ی لیجه‌ی شاری ئامه‌د دامه‌زرا. به‌ڵام دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ی مه‌یدانی، به تێكۆشان و باوه‌ڕی و به‌ڕۆح و گیانی له‌خۆبردوانه له ئه‌نجامی به‌رخودانی زیندانی ئامه‌د دامه‌زرا، له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده شۆڕشگێڕه‌كانی وه‌ك؛ مه‌زلوم و خه‌یری و كه‌مال و عاكف و عه‌لی. بۆیه رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت؛ ئه‌وانه په‌كه‌كه‌ی راسته‌قینه‌ن و ناوه‌ڕۆك و خودی په‌كه‌كه ن.
چالاكی مانگرتنی تا مردنی ١٤ی ته‌مووزی ١٩٨٢، له كونجی زیندانه‌كانی ئامه‌د پێكهات، كه له هه‌لومه‌رجێكی وه‌حشه‌تناكی ژێر ده‌ستی رژێمی كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلول دابوو. ئه‌و په‌یام و رێبازه چۆن گه‌یشت به په‌كه‌كه و سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان و هێز و لایه‌نه شۆڕشگیڕه‌كان؟ لێره رۆڵی رێبه‌ر ئاپۆ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركی ده‌رده‌كه‌وێت، ئیدی رێبه‌ر ئاپۆ گه‌وره‌یی ئه‌و چالاكیه، ئیراده‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه، باوه‌ڕی و قه‌ناعه‌تیان و هێز و بیر و ئایدیۆلۆژیای ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی له په‌كه‌كه‌دا كرده رێباز، له‌كوردستاندا كردیه هێز و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی، له جیهاندا كردی به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی فاشیزم و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌ر و نامرۆڤانه‌ی تورك.
له‌و به‌رواره به‌دواوه ئیدی په‌كه‌كه به به‌رخودانی زیندانی ئامه‌د ده‌ناسرێته‌وه، شۆڕشگێڕ و پێشه‌نگانی په‌كه‌كه له زیندانی ئامه‌د رێباز و رێچكه‌ی شۆڕشی كوردستانیان دروست كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد تا ئێستا به‌ده‌یان هه‌زار شۆڕشگێڕ له‌سه‌ر رێبازی چالاكی مانگرتنی تا مردنی زیندانی ئامه‌د به‌ڕێوه ده‌چن.
ئه‌مڕۆ چ له‌سه‌ر چیاكانی كوردستان و چ له زیندانه‌كان، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر سه‌ری سوڕماوه‌و ناتوانێ به‌هیچ جۆرێك به‌سه‌ر ئه‌و به‌رخودانی و ئیراده شۆڕشگێڕیه‌دا زاڵبێ. ئه‌وا نزیكه‌ی سێ مانگه گه‌ریلا له زاپ، مه‌تینا و ئاڤه‌شین به‌رخودانێكی بێ وێنه به‌ڕێوه‌ده‌بات، جیهان سه‌ری سوڕماوه، چۆن له‌به‌رامبه‌ر هێز و ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیای ناتۆ، شۆڕشگێڕان و گه‌ریلای ئازادی كوردستان، ده‌توانێ خۆی راگرێ، بێگومان نهێنی ئه‌و هێزی به‌رخودانه له زیندانی ئامه‌ده‌وه ده‌ست پێده‌كات. بۆیه ئه‌گه‌ر بڵێین رۆژی ١٤ی ته‌مووز له مێژووی گه‌لی كوردستاندا رۆژی شكۆمه‌ندیه راسته، چونكه ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه كه به‌رهه‌می ئه‌و به‌رخودانه‌یه بۆ گه‌لی كوردستان و هێزه ئازادیخوازه‌كان بۆته شكۆمه‌ندی.
ژ.ت