ساختەکاری پەدەکە لە دەنگدان: خەڵک لە باکورەوە هێنراون بۆ هەرێم

راگەیەندرا کە پەدەکە ژمارەیەکی زۆری لە باکوری کوردستانەوە بردووەتە هەرێمی باشوری کوردستان و بۆ دەنگدان بەکاریان دەهێنێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆژنیوز، پەدەکە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بە پاسپۆرتی تورکیەوە بردووەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی سەر بە هەولێر بۆ ئەوەی دەنگ بدەن.

پێشتر و لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا راگەیەندرابوو کە ١٥٠٠ کەس لە باکوری کوردستانەوە براونەتە باشوور بۆ ئەوەی لەدەنگداندا بەکاربهێندرێت و ئەو کارەش بە هاوکاری و ئاسانکاری دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێت و بەشێکی زۆری ئەو کەسانە جەردەوانن.