ساتێک لە ژیانی گەریلا...

گەریلاکان ئەو کاتەی بەهۆی دۆخی ئەمنیەوە جموجووڵەکانیان ڕادەگرن، کتێب دەخوێننەوە، پەروەردە دەبینن و لەگەڵ ئەوەشدا دیاری بۆ هەڤاڵانیان دروست دەکەن. تەسبیحی قەزوان یەکێک لەو دیاریانەیە.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بە ئەندازەی هونەری شەڕ، لە کاری دەستیشدا لە لوتکەدان. گەریلا بەفرین دەڵێت، "گەریلاکان سەرقاڵی زۆر جۆری کارن. ئیلهام لە جوانی چیاکان وەردەگرن. بۆنی چیاکان، رەنگاورەنگی چیاکان، گەریلای جیاواز دەخوڵقێنن. هەندێک جار گەریلاکانی ئازادی بۆ یادەوەری و دیاری، کارە دەستیەکانیان پێشکەش بە هەڤاڵانیان دەکەن. گرنگترین شت بۆ گەریلایەک، هەڤاڵە گەریلاکانیەتی. لەبەرئەوەی گرنگترین شت لەناو گەریلادا، مەعنەویەتی ئەوانە."

گەریلا بەفرین باسی دروستکردنی تەسبیح و بازن دەکات و دەڵێت، "ئێمە قەزوان کۆدەکەینەوە و تا رەنگی قەزوانەکان قاوەیی دەبێت، دەیانبرژێنین. دواتر بە دەرزی کونیان دەکەین. هەروەها لە رێگەی دەرزیەک لەگەڵ مۆرو دەیانکەین بە پەتەوە و بەو شێوەیە تەسبیحی جوان دروست دەکەین. بازنیش لە پەتی رەنگاورەنگ و بە نەخشەوە دروست دەکەین."

گەریلا بەفرین لەبارەی کارەکەیەوە دەڵێت، "کاتێکی تایبەت بەم کارە دەدەین. هەندێک جار بەهۆی بارودۆخی ئەمنیەوە، جموجووڵەکانمان رادەگرین. لەو کاتانەدا کتێب دەخوێنینەوە و پەروەردە دەبینین و هەندێک جاریش سەرقاڵی کاری دەستی دەبین. گەریلا خاوەن زۆر بەهرەیە. لە کاتی خۆیدا دەتوانێت زۆر بە باشی شەڕ بکات، هەندێک جار لەگەڵ سروشت دۆخێکی رۆمانسی دەخوڵقێنێت. تایبەتمەندی ئێمەی گەریلا ئەمانەن. ئەمانەش لایەنە جیاوازەکانی گەریلا پیشان دەدات."

ف.ق