لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا، ئەنجوومەنی گەلی سنونێ شەنگال بە دوو مینی چێنراو لەلایەن سیخوڕەکانی پەدەکە تەقێنرایەوە. بەپێی دانپێدانانی هێرشکەرەکان کە دەستگیر کران، پلانەکە ئەوە بووە کە دەیان کەس شەهید بکەن، ئیرادەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بشکێنن و گەلی سنونێ لە دژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕاپەڕن، بەڵام له ئەنجامی تێکۆشانی گەلدا ئەم پلانە شکستی هێنا و ئیرادەی گەل سەرکەوت.
لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە دژی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال هێرشیکی بەرفراوانی سەربازی، سیاسی و هەواڵگری ئەنجامدرا. یەکێک لەو هێرشانە تەقاندنەوەی ئەنجوومەنی گەلی سنونی بوو، کە لە لایەن سیخووڕەکانەوە ئەنجامدرا. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا ڕاگەیاندرا بە ڕێنمایی دەزگای پاراستن و میت لە ئەنجوومەنی گەل دوو مین دانرابوون، تەقێندرانەوە. لە ئەنجامدا منداڵێک بە ناوی ساڵح ناسۆ و چالاکوانێک بە ناوی ئیبراهیم دەروێش شەهید بوون، هەروەها شەش کەسیش بریندار بوون.
ئەم هێرشە وەک درێژەپێدەری تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال مەڕوان بەدەل (دژوار فەقیر) و تەقاندنەوەی ئەنجوومەنی گەلی خانەسۆری شڕۆڤە کرا. پلانێکی بەرفراوان ئامادە کرابوو، حکومەتی کازمیش بە هەموو شێوەیەک هاوکاری ئەم هێرشانە بوو. پێش ئەم هێرشە، لە سەرەتای مانگی ئایاردا سوپای عێراق هێرشی کردبووە سەر دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی پاراستنی شەنگال، بەڵام ئەم هێرشە بەهۆی بەرخۆدانی گەلەوە بێ ئەنجام بوو. دوای کشانەوەی سوپای عێراق لە شارەکە، ئەمجارە لە لایەن سیخوڕ و خیانەتکارانەوە پلانێکی نوێ جێبەجێکرا.
ئامانجی کۆمەڵکووژییەکان و ڕاگەیاندراوەکانی شەڕی تایبەت
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی ئەنجوومەنی گەلی سنونییدا، دوو کەس شەهیدبوون، کە یەکێک لەوان منداڵبوو، شەش کەسی دیکەش برینداربوون، بەڵام سیخوڕەکانی میت و پەدەکە کە لە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی یەبەشە بە دەستبەسەرکران، دانیان بەوەدا ناوە کە ئامانجی هێرشەکە کوشتنی دەیان کەس و دروستکردنی ئاڵۆز بووە لە نێو کۆمەڵگەی ئێزدییدا.
سیخوڕی میت و پەدەکە سەید جاسم، کە شەوی ١٤ی حوزەیران ئەو مینانەی لە ئەنجوومەنی گەلدا دانابوو، دانی بەوەدا ناوە و وتی: "ئامانجی ئەم هێرشە کوشتنی دەیان کەس بوو و گەلی سنونی لە دژی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕاپەڕن." بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژییەکی جەماوەری ئەنجام بدرێت، یەکێک لە سیخوڕەکانی دیکە سەلاح بەرجەش، ڕاسپێردرابوو کە قەرەباڵغترین کات لە ئەنجوومەندا ڕابگەیەنێت و سیخوڕێکی دیکە، فازڵ جەمیل موراد، لە دوورەوە مینەکان بتەقێنێتەوە. بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە، دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەیەکی سیخوڕی چاودێری ئەنجوومەنی گەلی شەنگالی دەکرد.
دوای تەقینەوەکە، قۆناغی دووەمی ئەم پلانە لەلایەن پەدەکەوە جێبەجێکرا. راگەیاندنی شەڕی تایبەتی پەدەکە لە پەخشێکی تایبەتدا ئەنجوومەنی گەلی وەک بارەگای یەبەشە نیشان دا. هەروەها "دژە تیرۆر"ی پەدەکە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی هێرشەکە لە دژی بارەگاکانی پەکەکە لە سنونی ئەنجامدراوە. دوای ئەم ڕاگەیاندراوانە، گروپەکانی سەر بە پەدەکە کە پێشتر ڕێکخستنکرابوون، دەستیان کرد بە جووڵە؛ لەبری ئەوەی بچن هاوکاری بریندارەکان بکەن، ئەنجوومەنی گەل و ئاسایشیان گەمارۆدا.
ڕاگەیاندراوەکەی حەیدەر شەشۆ لە دوای تەقینەوەکە، وەک دانپێدانانی پلانێکی گڵاوبوو. حەیدەر شەشۆ لە دوای ڕاگەیاندراوەکە ڕاستەوخۆ بۆ ڕاگەیاندنی پەدەکە قسەی کرد و لەسەر ئەنجوومەن بەجۆرێک قسەی کردبوو، کە دیار بوو ئاگاداری هێرشەکە بووە! حەیدەر شەشۆ بەبێ ئەوەی بزانێت پلانەکەی پەدەکەی ئاشکرا کرد و گوتی: "لە هێرشەکەدا دەیان کوژراو و بریندار هەیە، ئەمڕۆ کۆبوونەوە لە ئەنجوومەنەکەدا هەبوو، ئەوانەی لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادە بوون خەڵکی شەنگال نەبوون." حەیدەر شەشۆ هەڕەشەی لە دامەزراوەکانی گەل کردبوو کە دەستبەرداری دامەزراوەکانیان بن، ئەمەش قۆناغی دووەمی پلانەکە بوو. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندراوە، گروپەکانی سەر بە پەدەکە، گەمارۆی ئەنجوومەنی گەل و ئاسایشی ئێزدخانیان دا و ویستیان ئاسایش لە سنونی دەربچێت.
ئیرادەی گەل سەرکەوت
سیخوڕەکانی پەدەکە دانیان بەوەدا ناوە کە دەوڵەتی تورک و پەدەکە ساڵی ٢٠٢٢یان وەک ساڵی لەناوبردنی سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دانابوو. ئەو پلانە کە بە شەهیدکردنی دژوار فەقیر و تەقاندنەوەی ئەنجوومەنی گەلی خانەسۆری دەستی پێکرد، بە هێرشکردنە سەر ئەنجوومەنی گەلی سنونی شەنگال گەشتە لوتکە.
بەڵام ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لەگەڵ گەلی شەنگال لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا پاشەکشەیان نەکرد. دوای نۆژەنکرندنەوەی ئەنجوومەنەکە، لە ١ی ئایاری ٢٠٢٣، ئەنجوومەنی گەلی سنونی بە بەشداری گەل جارێکی دیکە کرایەوە و دەستیان بە خەبات کرد.