سەبارەت بە کەسێکی کۆچکردوو لێکۆڵینەوەی 'پشتیوانی لە تیرۆر' دەستی پێکرد

دەرکەوت کە جەمال جاندەمیر کە لە ساڵی ٢٠٢٠بە هۆی پەتای کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە، بە تۆمەتی "پشتیوانی دارایی لە تیرور" لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە دەستی پێکردووە.

لە مانگی شوباتدا پۆلیسی تورکیا ٤٣ کەسی دەستگیرکرد کە لەنێویاندا ڕۆژنامەنووسان ئۆکتای جاندەمیر، لۆقمان گزگین و عارف ئاسڵان بوون. ٣٦ کەس کە لە لێکۆڵینەوەکەدا کە بە بیانووی ئەوەی مانگی سوور پارەی بۆ ئەو کەسانە ناردووە و ئەو کەسانە "پشتیوانی ماڵی تیرۆر" دەکەن، دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن داواکاری گشتیەوە ئازادکران. دوای ٤مانگ، داواکاری گشتیی شاری وان بڕیاریدا کە بەدواداچون بۆ ئەو ٤٣ کەسە نەکرێت.

جەماڵ جاندەمیر ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی گشتیی دەتەپە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد، لەنێو ئەو کەسانەدایە کە لەلایەن پۆلیس و داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەست پێکردووە.

لە دۆسیەکەدا کە لە ساڵی ٢٠٢٢ ـەوە کراوەتەوە، بانگەشەی ئەوە کراوە کە جەماڵ جاندەمیر کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا  کۆچی دوایی کردووە، "پشتیوانی دارایی لە تیرۆر کردووە."

داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە، کە هیچ بەڵگەیەکی گونجاو بۆ سەلماندنی ئەو تاوانەی پێشتر ئاماژەی پێکراوە نییە و بڕیاری داخستنی دۆسیەکەی داوە.

'لێکۆڵینەوەکان بێ بنەمان'

پارێزەر جەماڵ دەمیر، کە زانیاری لەسەر بابەتەکە داوە، دەڵێت: "لێکۆڵینەوەکان بەبێ پشتبەستن بە بەڵگەی یاسایی و ماددی دەستیپێکردووە. دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی بێ بنەما پێشێلکردنی سەروەری یاسا و ئاسایشە. ڕوونە کە مافی ئازادی و ئاسایشی هەموو ئەو کەسانەی کە بڕیاری ئازاد کردنیان دراوە، بە شێوەی هەڕەمەکی پێشێل دەکرێت. لێکۆڵینەوەش لەسەر مردووەکانیش دەکەن. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە لێکۆڵینەوەکان چەندە هەڕەمەکی و بێسەروبەرە. وەک دەزانرێت یاسا بە حەز وخواستی هەندێ کەس و دەزگا کار دەکات، ئەمە بێ بایەخکردنی ماف و ئازادیی و نەبوونی سەروەری یاسایە.