سبەینێ ژنان لە سلێمانی دژی داگیرکەری و خیانەت ڕێپێوان ئەنجام دەدەن
ژنان لە سلێمانی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن.
ژنان لە سلێمانی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن.
بڕیارە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی سبەی شەو، لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی، ژنان دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێک ئەنجام بدەن.
ژنان لە پۆستەری چالاکییەکەیاندا، کە بڕیارە ئەنجامی بدەن، نووسیویانە” هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی تورکیا و هێڵی خیانەت لە باشووری کوردستان، ئەرکێکی ئەخلاقیی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە، بەتایبەت ژنان”.
لە چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی جیهان خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی هێرشی ١٧ی ئەم مانگەی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە باشووری کوردستان بەردەوامە.
لەدژی هێڵی خیانەتی پەدەکەش، ناڕەزایی و چالاکییەکان، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
ف.ق