سەعدی پیرە: ڕێککەوتننامەی شەنگال ڕادەستکردنەوەی مەڕە بە گورگ

وتەبێژی یەنەکە، سەعدی ئەحمەد پیرە لە یادی کۆمەڵکوژی شەنگال گوتی: "ڕێککەوتننامەی شەنگال وەک ئەوە وایە بەهەمانشێوە مەڕەکان بسپێریت بە گورگ بۆ ئەوەی بیانپارێزێت".

وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) سەعدی ئەحمەد پیرە لە یادی کۆمەڵکوژی شەنگالدا ڕایگەیاند وەک یەنەکە دژی ڕێککەوتننامەی شەنگال دەوەستنەوە و بە ڕێککەوتنێکی گوماناویی پێناسەی کرد، گوتی: : "ڕێککەوتننامەی شەنگال وەک ئەوە وایە بەهەمانشێوە مەڕەکان بسپێریت بە گورگ بۆ ئەوەی بیانپارێزێت".

پیرە ڕایگەیاند کشانەوەی هێزەکانی پەدەکە لە شەنگال هۆکار بوو بۆ ڕوودانی کۆمەڵکوژییەکە و گوتی: "ئەو هێزانە بە دزیەوە پاشەکشەیان کرد و هەموو ئێزدییەکان ڕادەستی داعش کران".