شاندێکی بەڕێوەبەری خۆسەر سەردانی گۆڕی مام جەلالی کرد

شاندێکی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی 'رووبەرووبوونەوەی داعش و چارەنووسی دیلەکانی داعش' لە سلێمانیبوون، سەردانی گۆڕی مام جەلالی کرد.

شاندێکی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی 'رووبەرووبوونەوەی داعش و چارەنووسی دیلەکانی داعش' لە سلێمانیبوون، سەردانی گۆڕی مام جەلالی کرد.

شاندەکە دوای نیوەڕۆ بە پێشەنگایەتی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان سەردانی گۆڕی مام جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) کرد.

شاندەکە لە نوێنەرانی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەدران چیاکورد یاریدەدەری بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سۆزدار دێرک ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێک دەهات.

شاندەکە لەسەر گۆڕستان، ئاماژەی بە ڕۆڵی مام جەلال تاڵەبانی لەنێو کوردان کرد و وتی، " مام جەلال لە تێکۆشانی ئێمەدا هەموو کاتێک زیندووە."

چیاکورد باسی ئەوەی کرد کە کێشەکان و ئاڵۆزیەکانی هەرێمەکە وادەخوازێت کە یەكێتیەکی پتەو لەنێو ماڵی کورددا دروست بکرێت و وتی، " بە تایبەتی پێویستە دەرفەتە مێژوویەکان کە بۆ هەموو کورد گرنگە لەدەست نەدەین. پێویستە یەکێتی و یەکڕیزی خۆمان دروست بکەین. مام جەلال تێکۆشان و ڕەنجێکی زۆری کێشا. هەموو کاتێک هەوڵی دەدا کە کێشەی کورد بە ڕێبازی ئاشتیانە و جیاواز چارەسەر ببێت و یەکێتی نێوان لایەنەکان دروست ببێت. ویستی لەنێو لایەنە کوردیەکاندا یەکڕیزی دروست بکات."

دوای قسەکردن شاندی بەڕێوەبەری خۆسەر لە گۆڕستانەکە گەڕایەوە.

ف.ق