شاندێکی کوردانی فەیلی سەردانی تەڤگەری ئازادی کرد
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان شاندێکی کوردانی فەیلی رێکخستنی باڵا بۆ دیموکراسی و پێکەوەژیان، سەردانی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کەرکوکی کرد.
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان شاندێکی کوردانی فەیلی رێکخستنی باڵا بۆ دیموکراسی و پێکەوەژیان، سەردانی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کەرکوکی کرد.
شاندێکی کوردانی فەیلی رێکخستنی باڵا بۆ دیموکراسی و پێکەوەژیان لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان سەردانی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کوردستان کرد و لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکە و ئەندامانی پارتەکەوە پێشوازیان لێکرا. لە کۆبونەوەکەدا لەبارەی دۆخی شارەکە، پێکەوە دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگا و هەوڵەکانی پێکەوەژیان گۆتوبێژ ئەنجامدرا.
عومەر حاجی حسێن ئەندامی دەستەی کاریگەری ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کەرکوک لەبارەی ئامانجی دیدارەکە قسەی کرد.
عومەر حاجی حسێن رایگەیاند، ئەوان ئەمڕۆ پێشوازیان لە کوردانی فەیلی لەژێر ناوی رێکخستنی باڵا بۆ دیموکراسی و پێکەوەژیان کردووە و ئامانجی شاندەکە بەپێی بۆچوونی ئێمە بەپێی پرەنسیپەکانی ژیان گونجاوە.
هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە ئەوان وەک تەڤگەری ئازادی رێز لە بۆچوون و رێنمایی هەموو پێکهاتەکان دەگرن و لەدژی هەموو نادادپەروەریەکن. عومەر حاجی حسێن باسی ئەوەی کرد کە کوردانی فەیلی رووبەرووی زۆر کۆمەڵکوژی بوونەتەوە و ئەوان وەک تەڤگەری ئازادی خۆیان بە نوێنەری هەموو پێکهاتەکان دەزانن.
عومەر حاجی حسێن ئەندامی دەستەی کاریگەری ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کەرکوک خۆشحاڵی خۆی لەبەرانبەر سەردانی شاندی کوردانی فەیلی پیشاندا و وتی، "هەردوولامان بە باشی دەزانین کە پێویستی کۆمەڵگا بە یەکتری هەیە لە سەر بناغەی دیموکراسی و پێکەوەیی بژین. هیوامان ئەوەیە کە هەموو ئازادیخوازان یەکتری بگرن."
ف.ق