شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە
هاوسەرۆکی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا و نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی ئەوروپا، لە شاری سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە.
هاوسەرۆکی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا و نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی ئەوروپا، لە شاری سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە.
لە شاری سلێمانی، سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا بە ئەندامێتی مارتن شیردڤان، هاوسەرۆکی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەورووپا و فایەق یاگزای، نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی ئەورووپا کردووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پێشهاتەکان تاوتوێکراون، هەروەها تیشکخراوەتە سەر گرنگی هەماهەنگی و هاریکاریی هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەری کێشەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخراوەتە سەر پرۆسەی چارەسەر لە باکووری کوردستان و تورکیا، دووپاتکراوەتەوە پێویستە پەنا ببرێتە بەر ڕێگەی گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەر، هەروەها جەختکراوەتەوە لەسەر پشتیوانیکردن بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.