شاندی هەدەپە سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەرییان کرد

شاندی هەدەپە دوای سەردانکردنی شەنگال، مەخمور و سلێمانی بە رۆژ لە سلێمانی سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریای کرد.

یاریدەدەری هاوسەرۆکایەتی بۆ بەرپرسیارێتی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوە و پەرلەمانتاری ئیلیحی هەدەپە فەلەکناس ئوجا، پەرلەمانتاری ئیزمیر موراد چەپنی، پەرلەمانتاری ئیستەنبوڵ هودا کایا و پەرلەمانتاری شڕنەخ حەسەن ئۆزگونەش ئەندامی شاندەکەن. شاندی هەدەپە دوای سەردانی شەنگال، مەخمور و سلێمانی بە رۆژ لە سلێمانی چووە سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

شاندەکە لە لایەن ئەندامانی نوێنەرایەتی پێشوازیان لێکرا. 

شاندەکە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان بەهۆی شەهیدبوونی شەڕڤانانی گورزی گەلان خەمبارن و لەبەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان سەرکەوتن بۆ رۆژئاوا دەخوازن.

هـ . ب