شاندی شەنگال لە قەندیل: ئێمە لەگەڵ گەریلاداین

شاندێک لە شەنگالەوە سەردانی هەرێمی قەندیلی کرد و لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئێمەیان لە کۆمەڵکوژیی پاراست و ئێمەش ئێستا لەدژی داگیرکاریی پشتیوانیی خۆمان لە گەریلا دەردەبڕین.

شاندێکی شەنگالی، پێکهاتوو لە بەڕێوبەران و ئەندامانی خۆبەڕێوبەریی شەنگال و ڕێکخراو و دامەزراوەکانی شەنگال پێکدەهات، سەردانی هەرێمی قەندیلیان کرد.

شاندەکە دەستپێک سەردانی شارەوانیی قەندیلیان کرد و لەلایەن هاوسەرۆکانی شارەوانیی قەندیلەوە پیشوازییان لێکرا، لەسەر دۆخی گشتی ناوچەکە قسەیان کرد و دوای ئەوەش سەردانی گۆڕستانی شەهید محەمد قەرەسونقوڕیان کرد و لەوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا پەیامێکیان بڵاوکردەوە، کە لەلایەن ئازاد حسێن ئەندامی ئەنجومەنی خۆبەڕشوبەریی شەنگالەوە پیشکەش کرا.

ئازاد حسێن، بەبیریهێنایەوە کە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار پشتیوانیی خەڵکی شەنگالیان کردووە و ئەوانیان لە کۆمەڵکوژیی پاراستووە، بۆیە ئەوانیش ئێستا بە ئامانجی پشتیوانی لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان هاتوونەتە ئێرە.

ئازاد حسێن هەروەها وتی: ئێمە نامانەوێت شەڕی کورد بە کورد ڕووبدات و پێویستە هەمووان بۆ یەکێتی کار بکەن، دەوڵەتی تورک لە مێژەوە دوژمنی گەورەی ئێزدییەکانە، دوژمنی گەورەی هەموو ناوچەکەیە، بۆیە پێویستە هەموومان بە یەکڕیزی لەدژی داگیرکەری تورک بوەستینەوە.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا، ئازاد حسێن وتی: داوا لە هەموو پارتە کوردییەکان دەکەین کە کار بۆ یەکێتی بکەن و داواش لە حکومەتی عێراق دەکەین کە دژی هێرشەکان هەڵویست نیشان بدات.

ف.ق