شەنگالیەکان لە دژی بڕیاری سیدارە بۆ چوار گەنجی ئیزدی خۆپێشاندانیان کرد

بە سەدان هاوڵاتی شەنگال لە دژی بڕیاری دادگای موسڵ دەربارەی چوار گەنجی ئیزدی خۆپێشاندانیان کرد.

خۆپێشاندان لە فلەکەی نەسر بە بەشداری سەدان کەس دەستی پێکرد. لە خۆپێشاندانەکە کە ژماریەکی بەرچاو لە ژنان تێدا بەشدارببوون وێنەی ئەو چوار گەنجەیان بەرزکردبۆیەوە کە دادگای موسڵ بڕیاری لە سیدارەدانی بۆ دەرکردبوون، هاوکات لەسەر پانکارەتەکانی دەستیان درووشمی (بێدەنگی هاوکاریکردنی زاڵمە) یان نوسیبوو.

هاوکات لە خۆپێشاندانەکە بێ ڕاوەستان هاوڵاتیان درووشمی دادپەرور-یان دەگوتەوە و خۆپێشاندەران بەرەو ناوەندی ئاسایشی نیشتیمانی(امن وەتەنی) چوون.

لە پێش ناوەندی ئاسایشی نیشتیمانی لەسەر ناوی ئامادەبوان خەیری شەنگالی بەیانامەیکی خوێندەوە  وتی:" دەبێت یاساکانی عێراق بۆ هەموو هاوڵاتیان وەک یەک جێبەجێبکرێت جێاوازی لە نێوان پێکهاتەکاندا نەکرێت.

هاوکات لە بەیانامەکەدا داوا کرابوو کە جارێکی تر ئەو چوارگەنجەی کە بڕیاری لە سیدارەدانیان بۆ دەرکراوە دادگای بکرێنەوە، دادگا دوور لە کاریگەری سیاسی بە گوێری یاسا کارەکانی خۆی بکات دادپەروردی بە دی بێنیت، بڕیاری سەربەخۆ بدات و ڕاستی بۆ هەموان ئاشکرا بکات.

شاینی باسە ٢٦-٠٩-٢٠٢٠ لە سەر ڕێگای نێوان تلعزێر و شەنگال دوو گەنجی عەشیرەتی شەمر کوژران، دوای ڕووداوەکە لە هەمان ڕۆژدا چوار گەنجی ئێزدی کە تەمەنیان کەمتر لە ٢٠ ساڵە لە لایەن هێزەکانی  عێراق بە تۆمەتی کوشتنی ئەوە گەنجانەی عەشیرەتی شەمەر دەست گیرکران، دادگای سزای موسل پێش دوو ڕۆژ ٢١ ئەم مانگە بریاری لە سیدارەدانی بۆ ئەو چوار گەنجە ئیزدیە دەرکرد.

بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دەبێت سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح واژۆ لەسەر بڕیارەکە بکات، بەپێچەوە ئەو بڕیارەی دادگای موسڵ هەڵدەوەشێتەوە.

ڕ.ح