شەڤگەر: گەل و گەریلا پێکەوە بەهێزن

ئەندامی فەرماندەیی یەرەکە شیار شەڤگەر ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی ئێران دەیەوێت لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بارەگا دروست بکات و وتی: "پێویستە گەلەکەمان لە دژی دروستکردنی بارەگاکان هەڵوێست وەربگرێت."

شیار شەڤگەر، ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (YRK)، هەڵسەنگاندنی فراوانی کرد بۆ ساڵیادی شەهیدان لە ساڵی ٢٠٢١ و هەروەها پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەی شیکردەوە.
 

شەڤگەر هەڵسەنگاندنەکانی بەو شێوەیە دەستپێکرد، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٤ هەڤاڵمان لەم مانگەدا لە شوێنە جیاوازەکاندا شەهید بوون  ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە لە ناوچەی شاهۆ سێ هەڤاڵمان شەهید بوون و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە ناوچەی موکریان لە بانە هەڤاڵ ڕێڤان شەهید بوو .هەڤاڵ شێرکۆ و سیروان و هاجەر کە ماوەیەکی زۆرە لە کاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاریان دەکرد لە بەرزترین ئاستدا تێدەکۆشان، بۆ ئەوەی لە دژی داگیرکاری تێبکۆشن و ئازادی بەدەست بهێنن بە ڕۆحێکی فیدایی لە هەموو شوێنێک دژی داگیرکاری کاریان دەکرد. قوربانیدان و دروستبوونیان لەگەڵ گەل و وڵاتەکەیان لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بوو و بەشداریەکی بێسنووریان لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆدا هەبوو.

"پێویستە گەنجان رۆڵی پێویست بگێڕن"

هەڤاڵ شێرکۆ خەڵکی ڕەواانسەر بوو. دەبێت گەلەکەمان لەو هەرێمە بەگشتی ئەو ئەرکەیان هەبێت کە هەڤاڵ شێرکۆ بە کۆمەڵگا و خەڵکەکەی و بەتایبەتی گەنجان داویەتی بۆ ئەوەی ڕۆڵی پێویست بگرێتە ئەستۆ. هەڤاڵ هاجەر خەڵکی سنە و دوو برایش چوونە ڕیزی تەڤگەری ئازادییەوە .لەخێزانێکی نیشتمانپەروەری و پەیوەندیان بەخەباتەوە گەورەبوو . کاتێک کەسێک سەیری دەکات، دەیان شەهیدمان لە شاری سنە هەیە. هەڤاڵ هاجەریش یەکێک بوو لەو قارەمانانەی کە بە گەنجێتی و خۆشەویستییەکی گەورەوە لە دژی داگیرکاری شەڕی کرد. هەڤاڵ سیروان خەڵکی ناوچەی سەردەشت بوو، خەڵکی دۆڵی ئالان بوو. هەرچەندە دوژمن سیاسەتێکی زۆر جیاواز لەو هەرێمە پەیڕەو دەکات و پڕوپاگەندەی دژ بە گەریلا دەکات، بەڵام خەڵکی ئەو هەرێمە وڵاتپارێزی خۆیان پاراستووە. دەبێت گەلەکەمان خۆشەویستی خۆی بۆ چیاکانی کوردستان و تێکۆشانی ئازادی هەبێت.

"گەشت لە ماردینەوە بۆ بانە"

هەڤاڵمان ڕێڤان خەڵکی باکوری کوردستان بوو، خەڵکی شاری ماردین بوو. لە شاری بانە گەیشتۆتە ئاستی شەهیدبوون لە تێکۆشاندا بوو بۆ گەیشتن بە هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناساندنیان بە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ. رەنجێکی زۆری هەبوو لەو کارەی کە لە ڕۆژهەڵات ئەنجام درا.

هەڤاڵانمان لە شەڕی دژی داگیرکاریدا ژیانیان بەخشی. هەموو بیروبۆچوونەکانیان سەبارەت بەپێشخستنی خەبات بۆ وڵاتێکی ئازاد بوو. بۆیە لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە لە شەڕی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا گیانیان بەختکردووە و بەڵێنی سەرکەوتنمان دووپات دەکەینەوە.

"کاتی ئەوە هاتووە خاوەنداری لە شەهیدان بکەین، کاتی ئەوەیە لەگەڵ گەریلاکاندا یەک بین"

پێویستە گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بزانن کە کاتی ئەوە هاتووە خاوەنداری لە شەهیدانمان بکەین، کاتی ئەوە هاتووە لەگەڵ گەریلاکاندا خۆیان یەک بخەین لەم پرۆسەیەدا، ئەم ئەرکەئەرکی گەلەکەمانە. بەم مەبەستەش ئاگاداربوون لەڕۆڵ و ئەرکیان و تێکۆشان بەو پێیە مەسەلەی سەرەکیە.

ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی گەلەکەمان، پاراستن و خاوەنداریکردنە لە گەریلادا

دوژمنی داگیرکەر هەمیشە لە هەوڵی جیاکردنەوەی گەل و گەریلادا دەبێت. لە هەمان کاتدا بۆ ئەوەی خەڵکی خۆفرۆش لە دژی گەریلا بەکاربێنن، هەمیشە لە جموجوڵدایە، دەبێت گەلەکەمان لەم بوارەدا زانیاریان هەبێت. ئێستا پێویستە خەڵک ئەمە بزانێت، هیچ شتێک نەماوە سیستەمی داگیرکەری ئێران بۆ گەل ئەنجامی بدات. چونکە زۆر ئاشکرایە کە ئەم داگیرکەرانە ساڵانە کورد قڕکردەکەن و کۆمەڵکوژیان دەکەن. ئەم سیستەمە لە مێژووەوە چ ڕۆژێک بۆ گەلی کورد ئەنجام داوە؟ هەموو ئەو کارانەی کە کردوویانە لەناوبردنی کورد بووە. ئێستا ئێمە بە گەنجانی کورد دەڵێین: بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دژی داگیرکاریی کوردستان و کۆمەڵکوژیی بجەنگن. ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی گەلەکەمان، ئەوە پاراستن و خاوەنداریکردنە لە گەریلایە.

"کاتێک یەکبوون لە گوندێک دروست دەبێت، ئەوا داگیرکەر ناتوانێت بارەگا دروست بکات"

بەم دواییانە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران دەیەوێت لە هەندێک ناوچە بارەگا دروست بکات. لە چەند گوندێکدا دروستکردنی بارەگاکانو دەستیپێکردوە و پێویستە گەلەکەمان لە دژی دروستکردنیان هەڵوێست وەربگرن. چونکە گەل و گەریلا پێکەوە بەهێز دەبن و پێکەوە شەڕی شۆڕشگێڕانە دەکەن. ئەو بارەگایانەی دەیانەوێت دروستی بکەن جگە لە زیان هیچ سوودێکیان بۆ کۆمەڵگا نییە. چونکە دەوڵەتی داگیرکەر دەیهەوێت لە ڕێگەی ئەم کارانەوە شەڕی تایبەتی نێو کۆمەڵگا قووڵتر بکات و بێڕەوشتی لەناو کۆمەڵگەدا بەرەو پێش ببات. بەتایبەتی کەسانی بەتەمەن لە گوندەکان نابێت بێدەنگ بن. لەگەڵ دروستکردنی بارەگاکان مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئەو گوندانە هەیە. بەتایبەتی مەترسییەکی گەورە لەسەر ڕەوشت و کەلتووری گەلەکەمان هەیە، چونکە ئەوانەی دەیانەوێت لەگوندەکانمان بارەگا دروست بکەن. داگیرکەرن. لە ئەنجامدا کاتێک یەکبوون لە گوندێک دروست دەبێت، داگیرکەر ناتوانێت بارەگا دروست بکات. ئەگەر گەلەکەمان ڕێگە نەدەن لە گوندەکانیان بارەگا دروست بکرێن، ئەوا داگیرکەران ناتوانن لە دەرەوەی گوندەکە بارەگا دروست بکەن. ئەمە سیاسەتێکی تایبەتی جەنگی ئێرانە، دەبێت هەموو کەسێک لەو بارەیەوە زانیاری هەبێت.

" لە مەیدانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مێژوو بۆ مرۆڤایەتی دەنووسرێتەوە "

ئێستا شەڕێکی گەورە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدا هەیە. لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا هەموو ڕۆژێک قارەمانێتییەکی بێوێنە هەی.ە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا قارەمانێتی و قوربانیدان لەم ئاستەدا ئەنجام دەدرێت. لەم شەڕەدا داگیرکەران تێکدەشکێنرێن. لە شەڕی دژی پێشکەوتووترین تەکنیک و بێویژدانترین دوژمن، دوژمنی داگیرکەر بێدەسەڵات دەمێنێتەوە. لەم شەڕەدا گەنجانی کورد بەرخۆدان لەدژی چەکی کیمیایی داگیرکاری دەکەن و هەموو جۆرە تەکنیکێکی دوژمن پووچەڵ دەکەن. لەم سەردەمە مێژووییەدا تێکۆشانی ئاپۆگەری بەهێزتر دەبێت. بۆ ئەوەی ئازادیمان بەدەست بهێنین واتە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و دەرکردنی دوژمنی داگیرکەر لە وڵاتەکەمان پێویستی بە باجێدان هەیە. لەبەر ئەوە داستانی قارەمانانە دەنووسرێنەوە. مێژوو بۆ مرۆڤایەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە قارەمانی و بەرخۆدانی ئەو هەڤاڵانەی کە لە مەیدانەکانی جەنگدان دەنووسرێتەوە.

'پەدەکە و میت دەیانەوێت لەسەر هێڵەکانی سنوور ئاڵۆزی دروست بکەن'

دوژمنەکانمان لەم شەڕەدا دەناسین، چونکە داگیرکەرانی وڵاتەکەمان دیارن. بەڵام هەندێک خیانەتکار لەم جەنگەدا هەن کە لە مێژوودا خیانەتکار و هاوکارییەکی وەها نەبینراوە. پەدەکە بە ئەرکی سەر شانی رۆژ بە ڕۆژ خیانەتی خۆی بەرفراوانتر دەکات.  پارتی لە هاوکێشەکە دەربهێنین، چونکە کەسانی باشیان هەیە، بەڵام بارزانی و بنەماڵەکەی سەرکردایەتی ئەم هاوکارییە دەکەن. دەیانەوێت هەندێک شت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام بدەن و دەیانەوێت بە درێژایی هێڵە سنوورییەکان ناکۆکی دروست بکەن. لە ڕێگەی میتی تورکییەوە دەیانەوێت دەست بە پراکتیک بکەن. لەم بارەیەوە پێویستە گەلی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاستیەکانی پەدەکە بە باشی بزانێت و هۆشیارانە هەڵسوکەوت بکات.

'بەشداریکردن لە ریزەکانی گەریلا ئەرکی سەرەکی گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستانە'

ئەو شەرەی ئێستا بەڕێوەدەبرێت لە ساڵی ٢٠٢٢دا سەرکەوتن لەگەڵ خۆی دەهێنێت. ئەم ساڵ دەبێتە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. ساڵێکی زۆر سەخت تێدەپەڕێت، بۆیەش پێویستە گەلەکەمان لە هەموو بوارێکدا خۆی ڕێکبخات. پێویستە گەنجان خاوەنداری لە تێکۆشان بکەن. گەنجان پێشەنگی کۆمەڵگان، بۆیە پێویستە خۆیان رێکبخەن و لە هەمانکاتدا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن و گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەرکی خۆیان بەم شێوەیە جێبەجێ بکەن."

ف.ق