سلێمانی: هونەرمەندان پانێڵێکیان بۆ ئازادیی ئۆجالان رێکخست
ڕێکخراوی چاند و هونەری باشوری کوردستان لە شاری سلێمانی پانێڵێکی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخست و تێیدا داوای فشار و کاری جدیی کرا بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان.
ڕێکخراوی چاند و هونەری باشوری کوردستان لە شاری سلێمانی پانێڵێکی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخست و تێیدا داوای فشار و کاری جدیی کرا بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان.
پانێڵەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە سینەما سالمی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، وەک چالاکییەک لە چوارچێوەی کەمپەینی هومەرمەندان دژی شەڕی ناوخۆ بەدروشمی “هزری ئازاد دیل ناکرێت” لەبارەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخست.
هەریەک لە هونەرمەندان نەجمەدینی غوڵامی و کارا محەمەد و شەماڵ حەمە، چەندین چالاکوانی تر بەشدارییان لە پانێڵەکەدا کرد.
لە سەرەتای پانێڵەکەدا هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتارێکی پێشکەشکرد و جەختیکردەوە: ئەرکی سەرشانی هەموومانە بە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و هەموو توێژەکانەوە، کە فشار بکەن و لە هەوڵی جددیدابن بۆ ئازادیی بەڕێز ئۆجالان.
هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی پەدەکە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ کرد و وتی: پارتی نوێنەرایەتی ئاکەپە دەکات لە باشوری کوردستان، سەرەڕای ئەوەی دەیان جار تورکیا سوکایەتیی بە هەرێم و تانانەت کاک مەسعود کردووە، کەچی پارتی بووە بە نوێنەری ئاکەپە، هیوادارین خەڵکی کوردستان پێش لەو شەڕفرۆشییە بگرێت.
شەماڵ حەمە، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زامی کوردستان لە پانێڵەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا وتی: ئۆجالان کلیلی چارەسەری زۆر لە کێشکەانی پێیە و دوور لە شەڕ دەتوانێت زەمینە سازیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکات، چونکە ئەو هەمیشە لایەنگری چارەسەریی ئاشتیانە بووە.
کارا محەمەد، چالاکوان لە پانێڵەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: ئەمە پیلانگێڕیی دوژمنانی کوردە دژی دۆزی کورد، چونکە ئەوان دۆزی کورد قبوڵ ناکەن، ئەو پیلانگێڕییەشی کرایە سەر ڕێبەر ئۆجالان بە بنبەست گەیشتنی چارەسەریی دۆزی کورد بوو، چونکە ئەوان مەبەستان بوو بڵێن لە کەسایەتیی ئۆجالاندا دۆزی کوردیشمان دیل کرد.
پانێڵەکە بە گفتوگۆکردن لە نێوان پانێڵیستەکان و میواناندا کۆتاییهات.
ز.ش