سەرباز و جاشەکان دار و دەوەنی بەستا دەبڕنەوە
لە هەرێمی بەستا چەندین رۆژە، ٣٠٠ تەن دار لەلایەن سەربازانی داگیرکەری تورک و جاشەکانەوە بڕدراون.
لە هەرێمی بەستا چەندین رۆژە، ٣٠٠ تەن دار لەلایەن سەربازانی داگیرکەری تورک و جاشەکانەوە بڕدراون.
سەربازانی داگیرکەری تورک، لە چوارچێوەی هێرشی داگیرکەریدا لە هەرێمەکانی بەستا، گابار، جوودی و بە تایبەتی شڕنەخ سروشت قڕ دەکەن و دار دەبڕنەوە. جاشەکان کە لە گوندەکانی سێگرکێ و هیلالێی قلەبان بەرەو بەستا دەچن، لە هەرێمی تیکەرای ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکدا دار دەبڕنەوە.
سێ جاش بە ناوەکانی مەحمود بابات، کازم بابات و سلێمان بابات کە لە بەستا رێگەیان پێدراوە دار ببڕنەوە، لەگەڵ جاشەکانی دیکە فشار لەسەر گوندنشینان دروست دەکەن کە بەشداری لە تاڵانی سروشتدا بکەن.
بەپێی زانیاریەکان لە ههەرێمی تیکەرا رۆژانە ٣٠٠ تەن دار دەبڕنەوە، بە تراکتۆر لە گۆڕەپانێکی نزیک لە سێگرکێ کۆدەکەنەوە. دارەکان دواتر لەلایەن مەحمود بابات، کازم بابات و سلێمان باباتەوە دەفرۆشێنرێن.
ف.ق