سەربازانی تورک دەغڵ و دانی دەورەبەری روباری دیجەلیان سووتاند

لە ئەنجامانی گولەبارانی سەربازانی توورکیدا لە بارەگای سەربازی ئاکدیزگینی ناوچەی باسێدا، دەغڵ و دانی زەویەکانی دەوروبەری روباری دیجلە سووتان.

لە دەڤەری دەهلی شێخی نێوان گوندەکانی بافێ و ئەرزەناخی سەر بە ناوچەی هەزەخی شڕنەخ، بەهۆی گولەبارانی سەربازانی تورک، دەغڵ و دانی زەویەکانی دەوروبەری روباری دیجلە سووتان.

ئاگرەکە بەرەو زەویەکانی نزیل لە گوندەکانەوە دەچێت و هاوڵاتیان بە دەرفەتی کەمەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.

باسی ئەوە دەکرێت کە دارێکی زۆر سووتاون. ساڵی رابردووش هەمان بارەگا ناوچەکەیان گولەباران کردبووە و لە ئەنجامدا دەغڵ و دانێکی زۆری هاوڵاتیان سووتابوو.

ف.ق