ئۆزگور ژیاندا یەکێک لە گەریلاکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوو لەبارەی ئاستی هەڵمەتەکەیانەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
گەریلا ئۆزگور ژیاندا لە سەرەتای وتەکانیدا سڵاوی بۆ بەرخودانی ئیمراڵی و هەموو زیندانیان، بەرخودانی گەلی کورد لە وڵات و دەرەوەی وڵات نارد و وتی، "ماوەیەکی دوور و درێژە بەرامبەر بە دەوڵەتی تورکی فاشیست شەڕێک بەڕێوەدەچێت، شەڕی ئازادی بەڕێوەدەچێت. ئەو ئۆپراسیۆنە کە ئێستا دەوڵەتی فاشیستی تورک لە کوردستان دەستیپێکردووە، ئێستا لە مەتینا بەردەوامیی هەیە. چوار رۆژە ئۆپراسیۆن بەڕێوەدەچێت. ئۆپراسیۆن تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی بە دەست نەهێناوە. تاوەکو ئێستا بەرەوپێش نەهاتوون".
"سەرکەوتن بۆ ئێمەیە"
ئۆزگور ژیاندا لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی، "تەنها لە ناوچەکانی سەر سنوور و دەورووبەری بنکە سەربازییەکانیاندا ئۆپراسیۆنەکە بەڕێوەدەبەن. هەر ئەوەندەی خواستیان پێشڕەوی بکەن، هەڤاڵانمان بە بەهێزی وەڵامیاندانەوە و لێیاندان. بەرخودان بەردەوامە. گەریلا لێیان دەدات و ئێستا شەڕێکی گەورە لە ئارادایە.
لە ئەنجامی بەرخودانی گەریلا لە ناوچەى مەتینا سەربازانی دەوڵەتی تورک لە ترسێکی زۆر گەورەدان. لە گۆڕەپانی شەڕ رادەکەن. بێگومان ئێمە ئەم بەرخودانە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین. هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە، کە ئێمە ساڵی ٢٠٢١ بکەین بە ساڵی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و ئازادیی کوردستان. ئێمە ئێستا بە شێوەیەکی چالاک بەشداری هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" دەبین. ئەو هەست و هەڵوێستە لەلای هەموو هەڤاڵانمان لە لوتکەدایە".
ژ.ت