سەربازانی ئێران کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

سەربازانی ئێران لە کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشتی سەر بە پارێزگای ورمێیان بریندار کرد.

ئاژانسی کۆڵبەرنیوز رایگەیاند، لە ناوچە سنوریەکانی شاری سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی سامان رەسولزادە، لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی سەربازانی ئێران بریندار بووە و دواتر بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت رەوانەکراوە.

دەوڵەتی ئێران و تورکیا بە شێوەیەکی سیستماتیک و ئەنقەست هێرش دەکەنە سەر کۆڵبەران. هەردوو دەوڵەتەکە لە سەر سنور کۆڵبەران کۆمەڵکوژ دەکەن.

بەپێی زانیاریەکانی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو، ٢٥ی نیسان هێزەکانی ئێران هێرشان کردە سەر گروپێک کۆڵبەر و ٥ کۆڵبەریان بریندار کرد.

١٦ی نیسان لەنێوان شارەکانی بانە و شنۆ سەربازانی ئێران کۆڵبەرێکیان بریندار کرد.

ف.ق