سەرکەوت شەمسەدین: مەسعود بارزانی بە دوای خوێنڕشتنەوەیە
سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵیت: بێ هیچ پێچ و پەنایەک، پارتی شەری لە دژی هەمووان راگەیاندووە، بارزانی بەدوای خوێنرشتنەوەیە".
سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵیت: بێ هیچ پێچ و پەنایەک، پارتی شەری لە دژی هەمووان راگەیاندووە، بارزانی بەدوای خوێنرشتنەوەیە".
سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی لەشکەرکێشی و هاوکاریەکانی پەدەکە لەگەڵ تورکیا ڕایگەیاند:" پارتی شەری دژی هەمووان ڕاگەیاندووە، بەڵام تەنها پەکەکە وەک خۆی وڵام دەداتەوە".
هەروەها وتیشی:" دەکرێت رەخنەی توندمان لە پەکەکە و جموجووڵەکانی هەبێت و ناکۆک بین لەسەر زۆر بابەت، بەڵام ناکۆکی لەگەڵ پەکەکە هیچ بەراورد ناکرێت بە هەوڵە فاشییەکانی پارتی کە ماوەی ساڵێکە سەرەڕای گەندەڵی و نەدانی موچە، هێز و گروپی کۆمەڵایەتی نەماوە، پەلامارییان نەدابێت"
هەروەها ئاماژە بەوش دەکات:" بێ هیچ شەرم و قسەی مەتاتی فیتنەکە دیاریبکەن کە باڵی مەسعود بارزانیە لە ناو پارتی و بەدوای شەڕ و خوێنرێژییەوەیە."
ڕ. ح