سەرنشینێکی پاسەکەی سلێمانی کە لە روحا وەرگەڕابوو گیانی لەدەستدا

پاسێکی گەشتیاری نێوان شاری سلێمانی باشووری کوردستان و شاری سامسوونی تورکیا لە نزیک شاری روحا وەرگەرا و کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣٠ کەس بریندار بوون.

پاسەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی تەرزی نێوان روحا و مێردین وەرگەڕا.

لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسەکەدا ٣١ کەس برینداربوون و دواتر کەسێکیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیاریەکان برینی کەسێکیان قوڕسە و لەژێر چاودێری پزیشکەکاندایە.

ف.ق