سری سورەیا ئۆندەر: لە ساڵی نوێدا بەیاننامەیەکی بەرفراوان بڵاودەکەینەو

سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی سەبارەت بە دیدارەکەیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند؛ "بە گوێرەی پرۆسەکانی ئێستا، هیوای من زۆرە. لە ساڵی نوێدا بەیاننامەیەکی بەفراوان بڵاو دەکەینەو."

سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی و سەرۆکی کومۆسیۆنی پارلمان، کە لە ئیمرالی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداری ئەنجامداوە، ڕایگەیاند' بە هۆی هەستیاری پڕۆسەکەوە، ئێستا زانیاری بەرفراوان بڵاو ناکەینەو.

ئۆندەر ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئەوکاتەی پرۆسەکە دەگاتە ئاستێکی دیاریکراو، ناتوانین زانیاری بە ڕاگەیاندنەکان بدەین، ئەمە بە مانای شاردنەوەی هەندێک شت نییە، بەڵکوو ئەمە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنە لەو دیدارانەیە کە دەکرێت."

سری سورەیا ئۆندەر ئەوەشی ڕاگەیاند؛ بەڵام ئەگەر پێویست بێت شتێک بڵێم، ئەوە دەتوانم بڵێم کە هیوایەکی زۆرم بە پرۆسەی ڕابردوو هەیە، کات کاتی خوشک و برایەتییە، کاتی ئاشتییە. هەروەها لە ساڵی نوێدا بە ناوی شاندەکەوە زانیاری بەرفراوانتربڵاو دەکەینەو."