یەپەژە یادی ٥ شەهیدی کردەوە

یەپەژە یادی ٥ شەهیدی شەڕڤانی کردەوە کە لە بەرخۆدانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا شەهید بوون و وتی: "لەسەر ڕێگەی تێکۆشانیان دەبین و تا سەکەووتمان بەردەوام دەبین."

فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە بە ڕاگەیاندراوێک یادی فەرماندەی یەپەژە ژیندا بۆتان و شەڕڤانی یەپەژە دیلان شۆڕش و شەڕڤانانی قەسەدە وەتەن دێرزۆر، عەگید سەرێکانی و غەریب حەسەکەی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا ئەو بەرخۆدانەی لەمڕۆدا بەڕێوەدەبرێت بۆ ئازادی و یەکسانی گەلانی سووریایە.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی ئەو بەخۆدانانەی کە شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە لە بەرەکانی شەڕی تشرین و قەرەقۆزاق بەڕێوەی دەبن بووە بە سەنگەری پارێزگاری لە گەلان و دابینکردنی سەقامگیری.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ڕۆڵ و کاریگەری شەڕڤانانی شەهید کراوە لە کاتی بەشداربوونیان بۆ نێو ڕیزەکانی خەبات و تێکۆشان.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە ئامانجی شەهیدان کراوەتەوە و هاتووە: "هەمووکاتێک گرێدراوی ڕێگە و ئامانجی شەهیدانمان دەبین و ئەم پەیوستبوونەشمان دەبێتە مسۆگەرکردنی ئازادی وڵات. بەردەوام بوونمان لەسەر ڕێگەیان دووپاتەکەیینەوە و ئامانجی شەهیدان دەگەیەنین بە سەرکەوتن."