سوپای داگیرکەری تورک ٣٥ جار بە چەک و تەقەمەنی کیمیاوی و قەدەغەکراو هێرشی کردووە
سوپای داگیرکی تورک ٣٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و چەکی کیمیاوی هێرشی کرد. ڕاگەیاندرا بە شێک لەو گازە کیمیاوانەی لە هێرشەکدا بەکارهێنراوە ڕەنگییان پرتەقاڵی بوو.
سوپای داگیرکی تورک ٣٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و چەکی کیمیاوی هێرشی کرد. ڕاگەیاندرا بە شێک لەو گازە کیمیاوانەی لە هێرشەکدا بەکارهێنراوە ڕەنگییان پرتەقاڵی بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک. ڕاگەیاندراوێکی لەم شێوەیەیی بڵاوکردەوە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
٢٠ی گوڵان کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ سەنگەرەکان دەدا، بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیکی لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامدا جموجۆڵی داگیرکەران ڕاوەستێنرا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٢٠ی گوڵان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە دژی تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٣٢ جار بە گازی کیمیاوی، جارێک بە تەقەمەنی قەدەغکراو هێرشییان کراوەتە سەر. بەشێک لە گازە کیمیاوییە بەکارهێنراوانە لەگەڵ گازی فرمێسک ڕێژدا بەکارهێنراون بە ڕەنگی پرتەقاڵی بوون.
٢٠ و ٢١ گوڵان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، دوو جار تونێلەکانمان بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.
٢٠ و ٢١ی گوڵان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١٤ جار تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە درۆن بۆردوومانکران.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛
٢٠ و ٢١ گوڵان لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی سنین، لۆلان، شاخی شەهید شەریف، کێلەشین ٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دینارت، دەشتی کافیا ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی دەگەل و بێشیلی ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی بەهار ٥ جار؛ بە گشتی ١٧ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردوومانکران.
٢٠ی گوڵان گۆڕەپانی دەرەگەلە لە هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانکرا."