سوپای داگیرکەری تورک کە لە بەرانبەر گەریلاکانی ئازادی خۆی ناگرێت، گازی ژەهراوی بەکارهێنا

سوپای داگیرکەری تورک هەوڵیدا لە گردی مامڕەشۆی ئاڤاشین شوێنی گەریلا داگیر بکات، بەڵام رووبەڕووی بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوەوە و گازی ژەهراوی بەکارهێنا.

ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری سوپای داگیرکەری تورک، بۆ سەر هەرێمەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا، رووبەرووی بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بووەتەوە.

هێزی ئاسمانی شەهید دەلال لە بەرانبەر هێزە داگیرکەرەکان لە زەندورا چالاکی ئەنجامدا.

لە لایەکی دیکەوە سوپای داگیرکەری تورک لە گردی مامرەشۆی ئاڤاشین هەوڵیدا بکەوێتە، شوێن و بارەگاکانی هێزەکانی گەریلا. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، بە شێوەیەکی توند رووبەرووی داگیرکەران بوونەوە و دەوڵەتی داگیرکەریش گازی ژەهراوی بەکارهێنا.

ف.ق