سوپای تورک لە دێرسم ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد

سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە گەلی ئاهپانوس و عەلی بوغازی شاری دێرسم ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد.

لە گەلی ئاهپانوسی سەر بە ناوەندی شارەکە و هەرێمی عەلی بۆغازی سەر بە ناوچەی خۆزاتی دێرسم سوپای داگیرکەری تورک ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد.

بە پێی زانیاریەکان لە ناوچەکە جموجوڵێکی زۆری ئاسمانی دەبینرێت و چەندین فڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

ز.ش