سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیران کورد دەستیان بە کەمپینێک کرد
بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزیەکانی دوای ڕەوانەکردنی هێز بۆ هەرێمی گارە، بە ئامانجی ئاشتی ناوخۆیی لەناو کورددا سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەستیان بە کەمپینێک کرد.
بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزیەکانی دوای ڕەوانەکردنی هێز بۆ هەرێمی گارە، بە ئامانجی ئاشتی ناوخۆیی لەناو کورددا سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەستیان بە کەمپینێک کرد.
دوای هەوڵە تێکدەریەکان و هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی پەدەکە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەستیان بە جووڵە کرد. بەسەدان کەس لەژێر چەتری دەستپێشخەری یەکێتی نەتەوەیی لە دەرەوەی وڵات، دەستیان بە کەمپینی ئیمزاکۆکردنەوە کرد. تا ئێستا لە چوار پارچەی کوردستان ١٣٠٠ کەس کەمپیەنەکەیان ئیمزا کردووە.
سبەینێ کاتژمیر ١٣:٠٠ بۆ راگەیاندنی کەمپینەکە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدرێت. لە کۆنفڕانسەکەدا سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی کورد لە ئەوروپا، ئاسیا، ئەمڕیکا بەشداری دەکەن و داوای کۆتاییهێنان بە ئالۆزیەکانی باشووری کوردستان دەکەن.
'ئاشتی ناوخۆیی دەبێتە مایەی ئازادی'
چاوەڕێ دەکرێت ٤٠ کەس بەشداری لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسیدا بکەن. ڕاگەیەنراوە کوردیەکان بانگهێشتکراون، ئەوانەی دەیانەوێت لەسەر بەرنامەی زۆم بەشداری بکەن و پرسیار بکەن، دەتوانن ئەم ناونیشانە بەکاربهێنن: [email protected]
دەستپێشخەریەکە ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە لە ڕەوانەکردنی هێز لە هەولێرەوە بۆ گارە نیگەرانین. لەگەڵ بانگەوازی سیاسەتمەدارانی کورد بۆ کۆتاییهێنان بەم ئاڵۆزیە، ئێمە کوردستانیان دەرەوەی وڵات داوا دەکەین بە زوترین کات ئاوێک بەم ئاگرەدا بکرێت کە ماڵی هەمووان دەسووتێنێت. لەبەرئەوەی ئالۆزیەکە لەنێوان دوو لایەن نییە. بانگەوازیمان ئاڕاستەی هەموو کەسێک دەکەین کە شەڕی ناوخۆ، کارەسات و ئاشتی ناوخۆییش ئازادی لەگەڵ خۆی دەهێنن.
ف.ق