سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەر لەیلا گیوڤەندا سەپێنرا
بە بیانوی ئەوەی 'سووکایەتی و هەڕەشەی لە کارمەندی جەماوەری کردووە' ١١ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەر لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە سەپێنرا.
بە بیانوی ئەوەی 'سووکایەتی و هەڕەشەی لە کارمەندی جەماوەری کردووە' ١١ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەر لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە سەپێنرا.
لەیلا گیوڤەن لە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە لە زیندانی ژنانی خارپێتدایە. مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی لەلایەن دادگای ئیستینافەوە بۆ گیوڤەن پەسەندکرا.
بەپێی هەواڵێکی ژن نیوز، بە بیانووی 'سووکایەتیکردن و هەڕەشەی لە کارمەندی جەماوەری کردووە' ١١ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەر لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی سەپێنرا.
سەبیحە تەمیزکان کچی لەیلا گیوڤەن بۆ ئەوەی چاوی بە دایکی بکەوێت، ١١ی کانونی دووەم سەردانی دایکی کردبوو. لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەبیحە باسی لە دۆخی دایکی کردبوو و وتبووی، هەڕەشە لە دایکی کراوە.
سەبیحە وتی، " من لەیلا گیوڤەنی دایکمم بینی. دایکم وتی، ئەوانیان بۆ ڤاکسین لێدان بردووە و بەهۆی ئەوەی دەستی لە گیرفانیدا نووە، هەڕەشەی لێکراوە. بەهۆی ئەوە لەبەردەم کامیراکان هەڕەشەی لێکراوە، ئەویش سکاڵا تۆمار دەکات."
دەستەی دیسیۆلینی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی خارپێت کە گوێی بە هەڕەشەی پاسەوانەکان نەداوە، بە بیانووی ' هەڕەشەکردن لە کارمەندی دەوڵەتی' ١١ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەر لەیلا گیوڤەندا سەپاندووە.
ف.ق