پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایار ١٢ـەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی بەست. پەیوەست بە تێکۆشانی ئازادی دوای کۆنگرەی پەکەکە سۆزدار ئاڤێستا ئاماژەی بەوەدا پەکەکە ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مێژوودا هەڵکۆڵیوە و قارەمانێتییەکی مەزنی لە مێژوودا تۆمارکرد و بەم شێوەیە یاد دەکرێتەوە.
سۆزداری ئاڤێستا لەسەرەتای قسەکانییدا شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بیرهێنایەوە و سڵاوی لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: "کۆنگرەی ١٢ـەمینمان لە بارودۆخێكی نائاساییدا بەست. ئەم کۆنگرەیە دەرنجامی تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی تێکۆشانی پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ. هەروەها لەسەر پایەیی قارەمانێتی شەهیدان کۆنگرە بەسترا."
'پەکەکە بۆ هەموو مرۆڤایەتی پەرەی بە شۆڕشێکی بنەڕەتی دا'
سۆدار ئاڤێستا سەرنجی خستەسەر گرنگی بنەڕەتیانەی شۆڕشی پەکەکە و گوتی: "پەکەکە گەلی کوردی وەرچەرخاند بۆسەر گەلێکی بەرخۆدێر، پەکەکە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی شۆڕشێکی بنەڕەتی، شۆڕشێ ژنانی پێشخست. پەکەکە ناوەڕۆکی خۆی لە تێکۆشانی ئازادی ژنەوە وەرگرت. بە پێشەنگایەتی ڕێبەر هاپۆ لە هەموو جێگەیەک ژنانی بوونە پێشەنگ و تێکۆشەر و خەیاڵی ئازادی گەنجانی زیندووکردەوە. پەکەکە لە نێو کورداندا هۆشیارییەکی مەزنی پێشخست و بە سایەی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆوە کوردی ئازاد، یەکگرتوو و تێکۆسەر ئافرێندرا و بەم وزەیەوە گەیشتە کۆنگرەی ١٢. لەسەر پایەیی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' و بە ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ کۆنگرە کۆبووەوە. ڕەنج، ڕوح و خەباتەکانی پەکەکە بەشێوەیەکی کراوە و دەوڵەمەندانە بە شێوەک کە ئیدی بووە بە موڵکی مێژوو شرۆڤەکرا. هەرچەندە غەمگینیش هەبووبێت بەڵام تەواوی ئەندام و نوێنەرەکانی کۆنگرە لەو ئاگامەندییەدا بوون پەکەکە چوارچێوەی پارتی کلاسیکی شکاندووە. پەکەکە ڕوانگەی ژنی ئازاد، سۆسیالیزمی دیموکراتیک، کۆمەڵگەی کۆمۆنە و دیموکراتیک و ئازادیخوازی پێشخست."
'پەکەکە بە هۆشیاری مێژوویییەوە پەڕیوە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک'
سۆزداری ئاڤێستا لە بەردەومییدا ئاماژەی بە گرنگی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: "هیچ کەسێک کۆتای بە پەکەکە نەهێناوە. هەروەک ڕێبەر ئاپۆیش لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمورکراتیکی خۆیدا ئاماژەی پێکردبووو، هەموو ئەو ڕێکخستن و کۆمەڵانەی لەم شێوەیە کە بە زۆر لە ناونابرێن پێویستە خۆیان بکەن بە موڵکی کۆمەڵگە و مێژوو. پەکەکە بەم شێوەیە لە ناونەبراوە، پەکەکە گۆڕین و گۆڕانکاری مەزنی ئەرکی مێژوویانەی خۆی پێکهێنا. ئیدی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بە زانابوونەوە لە نێو کۆمەڵگەی دیموکراتیکییدا پێش دەخات. کۆمەڵگەی کۆمیناڵ، سۆسیالیست، دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجانی کوردستان و ئەنتەرناسیۆناڵ و هەموو ئازادیخوازان لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبێتەوە. ئیدی کۆتای بە زهنیەتی پیاوسالاری مەرجە. بەر بە سیاسەتی دیموکراتیکیانە دەکرێتەوە. پەکەکە ئەم تێکۆشانەی بۆ ئازادی ژنان و تەواوی مرۆڤایەتی ئەم گۆڕانکارییانەی بەڕێوەبردووە. ئەمەش لە مێژوودا بە پیتی زێڕین و قارەمانێتییەوە لە مێژوودا تۆمارکراوە. پەکەکە بووە موڵکی مێژوو وە لەمێژوودا ناونشین بوو، هیچ هێزێک ناتوانێت ئەمە ئاوەژۆ بکاتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو ئەو دژایەتییانەی لە دژی پەکەکە دەگیرانەبەر کۆتایی پێهێنا."
'کات کاتی بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکییە'
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا بەم شێوەیە کۆتای بە قسەکانی هێنا: "کات کاتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکییە، کاتی ئاشتی و یەکانگیرکردنی هێزی ژن و گەنجانە. لەسەر ئەم بنەمایە کۆنگرە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو، یەکگرتوانە و یەکهەڵوێستیانە، یەک روحی و یەکد دەنگی کۆبووەوە. ئەمەش دیارییەکی مەزنە بۆ هەمووان. بۆیەکەم جارە لە نێو پەکەکە شتێکی لەم جۆرەیە ڕودەدات. پارتێکی ٥٢ ساڵە بە تێکۆشانی مەزنەوە خۆی گەیاندە ئەمڕۆ. تێکۆشان بەردەوامی هەیە، لە بنەڕەتدا لە نوێوە دەست پێدەکات. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت میراتی ٥٢ ساڵە و ئەم تێکۆشانە زیاتر بڵندبکرێتەوە. باوەڕمان بە گەلەکەمانە، بەو ڕوحێتەی کە ئافرێندراوە، باوەڕمان بەم زانستە هەیە، باوەڕمان بە ڕێبەر ئاپۆیە. ئەم هەنگاوە لە ڕێبەر ئاپۆ، ژنان، گەنجان و تەواوی گەلەکەمان پیرۆز دەکەم."