تادێت ئاگرکەی ناوچەی چاڵە گوزا تەشەنە دەستێنێت

زیاتر لە ٢ مانگە سروشتی کوردستان بە بەردەوامی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تاڵان دەکرێت. ئەو ئاگرەی سەرلەبەیانی دوێنێ لە ناوچەی چاڵە گوزا کەوتەوە، لە تەشەنە سەندندایە. ھاوکات بەهۆی قەدەغەیەک کە بەسەر ناوچەکەدا سەپێندراوە ناتوانرێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

لە شڕنەخ ئەو ئاگرانەی لە ژێر چاودێری دەوڵەتی تورک لە دارستانەکان بەردەرێت، بەردەوامە.

لە مانگی تەمووزەوە بە بەردەوامی دارستانەکانی شڕنەخ دەسووتێنرێن. لە دوایین نموونەشدا دارستانێک لە نزیک گوندی جفانە سووتێندرا، کە دەکەوێتە چیای جودی و دارستانەکە ٨ کیلۆمەتر لە ناوەندی گوندەکە دوورە. ئاگرەکە بەرەبەیانی دوێنێ دەستی پێکرد و تادێت بە ڕووبەرێکی فراواندا تەشەنە دەستێنێت.

ئەو ناوچەیە کە بە چاڵە گوزا ناسراوە، وەک ناوچەی بارەگای سەربازی ڕاگەیەندراوە. ھاتوچۆ تێیدا قەدەغەیە و تەنیا بە مۆڵەت ڕێگە بە ھاتوچۆ دەدرێت. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و شارەوانی ناتوانن بگەنە ناوچەکە و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ژ.ن