تاشده‌میر: له زیندانه‌كان شه‌پۆلێكی هێرشكردن ده‌ستیپێكردووه
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئاگری دیلان دیرایه‌ت تاشده‌میر باسی له‌وه‌كرد، كه زیندانه‌كان بوونه كۆمپانیای تایبه‌ت و له‌سه‌ر زیندانه‌كان شه‌پۆلێكی هێرشی سیستماتیك ده‌ستیپێكردووه.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئاگری دیلان دیرایه‌ت تاشده‌میر باسی له‌وه‌كرد، كه زیندانه‌كان بوونه كۆمپانیای تایبه‌ت و له‌سه‌ر زیندانه‌كان شه‌پۆلێكی هێرشی سیستماتیك ده‌ستیپێكردووه.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئاگری دیلان دیرایه‌ت تاشده‌میر پرسی گوشار و ئه‌شكه‌نجه له زیندانه‌كان كه له ماوه‌ی رابردوودا زیادیان كردووه، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) هه‌ڵسه‌نگاند.
تاشده‌میر باسی له‌وه‌كرد، كه له ماوه‌ی رابردوودا له به‌رامبه‌ر زیندانه‌كان سیاسه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ زۆر زیادی كردووه.
زیندانه‌كه‌كان بوونه كۆمپانیای تایبه‌ت
تاشده‌میر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی نكۆڵیكاری نه‌ژاپه‌رستی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه و وتی، "هه‌موو كه‌سانی به‌رامبه‌ریان له رێگه‌ی دادگاوه ده‌خه‌نه زیندان. ئه‌و شتانه‌ی له ده‌ره‌وه به سیاسه‌ته‌كانی خۆیان ناتوانن بیكه‌ن، ئێستا له گرتووخانه‌كان ده‌یكه‌ن. به هۆكاری بێ بنه‌ما، ئه‌و زیندانیانه‌شی كه ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه ئازاد ناكرێن. له‌سه‌ر زیندانیان سه‌رژه‌مێری به‌سه‌ر پێوه، پشكنین به روونی ده‌سه‌پێنرێت. مافی زیندانیان بۆ دیدار، وه‌رزش و نامه رێگری لێده‌كرێت. زیندانه‌كان بوونه كۆمپانیای تایبه‌ت. كرێی كاره‌با و ئاو له مرۆڤه‌كان ده‌سه‌نرێت. هه‌موو شتێك به پاره‌یه. له زیندانه‌كان گروپی نه‌ژادپه‌ره‌ست په‌روه‌رده كراون".
له زیندانه‌كان كه‌س وه‌ڵامده‌ره‌وه نییه
تاشده‌میر باسی له‌وه‌كرد، له زیندانی پاتنۆس گوشارێكی گه‌وره له ئارادایه و وتی، "هه‌فته‌ی رابردوو زیندانییه‌ك به بنه‌ماڵه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو كه له دژییان هێرشێكی گه‌وره له ئارادایه. ئێمه به هۆی گوشاره‌كان له زیندانه‌كانی ئیدر، پاتنۆس و وان شاندێكمان ره‌وانه كرد كه له كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤیشه‌وه تیایدا به‌شداربون، به‌ڵام به‌داخه‌وه له گرتووخانه‌ی پاتنۆس هیچ كه‌س وه‌ڵامده‌ره‌وه نییه. نه‌یانهێشت هه‌ڤاڵانمان بچنه ناو زیندانه‌كه‌وه. له‌وێ ئه‌شكه‌نجه بوونی هه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه بشارنه‌وه".
تاشده‌میر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ئێستا له سه‌ره‌ده‌می دامه‌زراندنی كۆماره‌وه تا ئێستا گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌نجه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت و وتی، "سه‌ره‌تا نكۆڵی ده‌كه‌ن، دوایی ده‌ڵێن جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه. ئێمه بینیمان كه فه‌رهاد یه‌ڵماز ئه‌شكه‌نجه دراوه. له به‌رامبه‌ر زیندانه‌كان هێرشی سیستماتیك هه‌یه. ده‌بێت رای گشتی و كۆمه‌ڵگا وریا بێت".
هـ . ب