تاژێ و یەژەشە نامەیان بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا نارد
تاژێ و یەژەشە پەیوەست بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامەیان بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) نارد و داوایانکرد 'مافی هیوا' جێبەجێ بکەن.
تاژێ و یەژەشە پەیوەست بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامەیان بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) نارد و داوایانکرد 'مافی هیوا' جێبەجێ بکەن.
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) و یەکنەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) پەیوەست بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامەیان بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) نارد.
لە سەرەتایی نامەکەدا ئاماژە بە فەرمانەکانی ٣ی ئابی ٢٠١٤کراو و ڕاگەیاندراوە کە خەڵکی شەنگال لە سایەی شەڕڤانانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە لە فەرمانەکە ڕزگارییان بوو و بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالانەوە خۆیان بەڕێکخستن کرد.
لە نامەکەدا باس لەوەدەکات کە ٢٦ ساڵە گۆشەگیری ئیمراڵی بەردەوامە و ماوەی ٣٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیە.
تاژێ و یەژەشە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و وتییان، "گەر مافی مرۆڤ هەیە، ئێستا لە کوێیە؟ بۆچی دادگای مافەکانی مرۆڤ یاساکانی خۆی بەجێناگەیەنێت و پێشێلی دەکات؟"
هەر لە نامەکەدا هاتووە دەوڵەتی تورک بە مەبەستەوە مافی هیوا پێکناهێنێت، بۆ ئەمەش هەموو جۆرە سزایەکی دیسپلین دێنێتە ئاراوە.
لە نامەکەدا ئەوە دەسنیشانکراوە ئەم ڕێبازە نیشاندەری ئەوەیە چاوپۆشی لە گۆشەگیری دەکرێت و باس لە هەڵوێستی سی پی تی کراوە کە وێڕای سەدان نامە ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە ئیمراڵی ئاشکرا نەکردووە.
تاژێ و یەژەشە ئاماژەییان بەوەداوە کە ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی تەواوی مرۆڤایەتییە و ئەم داخوازیەییان لە سی پی تی کردووە:
"کۆتایی بە سزاکانی دیسلپینی دەوڵەتی تورک بهێنن، دەرفەت بڕەخسێنن کە دکتۆر سەردانی ئیمراڵی بکات و پارێزەران چاوییان بە رێبەر ئۆجالان بکەوێت.
سی پی تی ئەنجامی ڕاپۆرتەکانی خۆی سەبارەت بە سەردانیکردنی ئیمراڵی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکاتەوە.
بەپێی یاساکانی دادگای مافەکانی مرۆڤ، مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئۆجالان دابینبکرێت و ئازادی جەستەی ڕێبەر ئۆجالان مسۆگەربکرێت."