تەمەنی ٦٠ ساڵ بوو، خەڵکی سینۆپییە، ئەلبانی و ئاپۆیی بوو

مام کارکەر ئەلبانی و ئاپۆییەی بوو، خەڵکی سینۆپییە. نەوەی داپیرەیەکە کە پێش جەنگی یەکەمی جیهانی گەریلایەتی کردووە، کوڕی کرێکارێکی کانی دەرهێنانی مادەکانە کە لە داڕووخانی کانەکەدا گیانی لەدەستداوە.

مامە کارکەر مشتێک لە خاکەکەی کۆکردەوە و وەک ئەوەی لە ڕابردووی مرۆڤایەتی بڕوانێت، بە وردی لە دەنکۆڵەی خاکەکەی نێو مشتی دەڕوانی. لەو کاتەی خۆڵەکە دەڕژیایە خوارەوە باسی خاکی میزۆپۆتامیایی دەکرد و بە حەسرەتەوە دەیگوت"تەماشاکە کچی خۆم، ئەم خاکە هەمووی نیلۆتیکە." مام کارکەر بەهۆی ئەوەی کرێکاری ئەم خاکە و تەڤگەری ئازادی کورد بوو، ناسنامەی 'کارکەر'ی لەخۆی نابوو. لەبەرئەوەی کرێکاری، پارتیزانی و شەڕڤانێتی بە تەمەن نیە و تەمەن ناتوانێت ڕێگربێت لەو ئەرکانەدا بە سەربەرزییەوە دەیگوت، 'من بەشداری نێو تێکۆشانی یەپەگە بوومە'. لەو حەوشەی کە بەدەستی خۆی دروستیکربووە، پاشماوەی شەڕی تێدا کۆکردبووەوە، هەڤاڵ کارکەر بوونێکی سەرنجڕاکێشی هەبوو لە نێو ئەو پاشماوانەی شەڕدا. هەر چۆن سەرنجراکێشیشی بەخشیبوو بە پاشماوەکانی جەنگ کە بووکەڵەیەکی یاریکردنی منداڵانی بەسەر نووکی گوولە هاوەنێکەوە دانابوو. لە ٦٠ ساڵەی تەمەنیدابوو، خەڵکی سینۆپپیە، ئەلبانی و ئاپۆییە. نەوەی داپیرەیەکە کە پێش جەنگی یەکەمی جیهانی گەریلایەتی کردووە، کوڕی کرێکارێکی کانی دەرهێنانی مادەکانە کە لە داڕووخانی کانەکەدا گیانی لەدەستداوە...

لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤دا لەو کاتەی چەتەکانی داعش هێرشی کۆبانێ دەکەن، ڕێبەرێتی؛ بانگەوازی سەفەربەری لە گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی کرد. مام کارکەریش بەدەم ئەم بانگەوازییەوە خۆی گەیاندبووە پیرسوس. بە دڵسۆزی دەربریینەوە بۆ ئەو قسەیەی ڕێبەرێتی 'مێژوو لەم ساتەدا دەنوسرێتەوە' مێژووی بۆخۆی تۆمارکرد. بۆ ئەوەی ببێتە شەهید و بەشێک لە بەرخۆدان، ئیرادەی خۆی وابەستەی ئیرادەی پارتایەتی کرد و بڕیاری بەشداربوونی دا.

هەڤاڵ کارکەر خۆی وەک میوانی ڕێبەرێتی و کرێکاری تەڤگەری ئازادی کورد تەرخانکرد. بۆیە هەوڵیدا ساتەکانی ژیانی لە خۆڕا نەڕوات. بڕیاریدا کە بۆ زیندووڕاگرتنی یادگارییەکانی کاتی شەڕ، مۆزەخانەیەک لە پاشماوەکانی شەڕ دروستکات. بە کۆکردنەوەی تۆپ، بۆمبی ئاسمانی و مین...هتد مۆزەخانەکەی دروستکردووە.

حەوشەیەک کە پاشماوەکانی شەڕی تێدا کۆکراوەتەوە، بەشێوەیەکی هونەری سەرنجڕاکێش شتەکانی لە ئاستی یەکتردا ڕیزکربووە. بووکەڵەی لە تەنیش گوولە هاوەنەوە داناوە، گوڵی پلاستیکی لەسەر نوکی تۆپەکان، گوڵە سروشتیەکانی لە نێو قەوانی گولە تۆپەکاندا چاندبووە. پەڕەی نیوە دڕاوی گۆڤارێک کە وێنەی ڕێبەرێتی لەسەربوو لە گۆشەیەکی تایبەتی نزیک لە گوڵەکان هەڵواسیوە... چەندین پاشماوەی جەنگی دیکە کە هەر یەکەو یادەورییەک بیری مرۆڤ دێنێتەوە. لە هەموو ئەمانە مام کارکەر جیهانێکی ڕەنگاوڕەنگی هونەری ئافراندووە. مام کارکەر هێشتا کاری زۆر مابوو لە کۆکردنەوەی پاشماوەکانی جەنگ بۆ ئەوەی بیکات بە یادەوەری، بەڵام بەداخەوە شەهیدبوو.

دوێنێ ٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی هەڤاڵ کارکەر (ڕفات هۆرۆز) بوو. لە شەوی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥دا لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە لایەن چەتەکانی داعشەوە شەهیدکران. کە هەڤاڵ کارکەریشی تێدابوو. بە دڵسۆزییەکی زۆرەوە مشتێک لە خۆڵی خاکی لە نێو لەپدا هەڵگرت، لە ئێستاشدا لە ژێر ئەوخاکەدا کە هەم شەڕڤانی و هەم کرێکاری بۆ کردووە، بە ئاسوودەییەوە نوستوو