تەرمی ٤ لەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدا، بەخاکسپێردرا

تەرمی ٤ کەس کە بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدا، لە ناوچەی چنار و شەمرەخ بە بەشداری سەدان کەس بەخاکسپێردرا.

تەرمی ٤ لەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەی نێوان ناوچەی چناری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردین گیانیان لەدەستدا، بەخاکسپێردرا. عەبدولرەحمان بوگدایجی (١٦ ساڵ) و عوبەیودوڵا بوگدایجی (٣٠ ساڵ) لە گوندی تۆبینی سەر بە ناوچەی چنارە، لە گۆڕستانی گوندەکەیان بەخاکسپێردران.

هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد سەرا بوجاک و پەرلەمانتاری دەم پارتی عەدالەت کایا بەشداری مەراسیمەکە بوون.

پاشان بنەماڵەی بوگدایجی لە ماڵی پرسەی گوندەکە، سەرەخۆشی ئامادەبووانیان قبووڵ کرد.

تەرمی مەزهەر دەمیر و سینان دەڤرەن لە گوندی کەلەکی ناوچەی شەمرەخ لە گۆڕستانی گوندەکەیان بەخاکسپێردرا. هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەکانی مێردین و ئامەد، پەرلەمانتارانی دەم پارتی، نوێنەری پارتە سیاسییەکان و سەدان کەس بەشداری مەراسیمەکە بوون.