تەرمی ٨ گەریلا لە پزیشکی دادوەریە و ڕادەستی خانەوادەکانیان نەکراوەتەوە

تەرمی گەریلاکانی هەپەگە لە ژمارەیەک پێکداداندا شەهید بوون لە پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەج ڕاگیراون. تێستی دی ئێن ئەر کراوە بەڵام ڕادەست نەکراون.

تەرمی ٨ گەریلای هەپەگە کە لە چیاکانی جوودی، گابار و بەستا لە ژمارەیەک پێکداداندا شەهید بوون، ٣٣ ڕۆژە لە پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی شڕنەج ڕاگیراون. خانەوادەکان سەردانی پزیشکی دادوەریان کردووە، بەڵام بە بیانووی ئەوەی تێستی دی ئێن ئەی تەواو نەبووە، تەرمەکان ڕادەست نەکراونەتەوە.

نەجات پۆڵات کە پارێزەری خانەوادەی شیلان پۆلات گەریلای هەپەگەیە کە تەرمەکەی لە پزشکی دادە ڕایگەیاند، بەپێی هەواڵەکان تەرمەکە کە نەخۆشخانەی دادی شڕنەخە. پۆڵات وتی، "لە ٥ی تشرینی یەکەمدا خانەوادەکان تێستی دی ئێن ئەی یان کرد. بەڵام لەو ڕۆژەوە هیچ پرسێک بە خانەوادەکان نەکراوە. ڕۆژی دووشەمە دادگا پرسی کردبوو، بەڵام ئەنجامەکەی بە ئێمە ڕانەگەیەنراوە. بە پێی بۆچوونی ئێمە ئەو تەرمانە منداڵانی ئەو خانەوادانەن."

ف.ق