تەرمی بولات گەریلای هەپەگە دوای ٥٧ رۆژ رادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە

تەرمی عەبدوڵا بولات گەریلای هەپەگە لە دوای ٥٧ رۆژ رادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە.

عەبدوڵا بولات (ئارمانج جودی) گەریلای هەپەگە لە ١٨ی ئایار لە ناوچەى لیجە لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید بوو. تەرمی بولات ٥٧ رۆژ لە نەخۆشخانەى فێرکاریی گازی یاشارگیل راگیرابوو و دوێنێ شەو رادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە.

تەرمەکەى بولات، کە لە دوای ٥٧ رۆژ رادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە و لە شارۆچکەى بەکیرخان لە ناوچەى هەزۆی ئێلح بە خاکسپێردرا.

تەرمی ئەو گەریلا شەهیدەی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە مەراسمێکدا بە بەشداریی ئەندامانی بنەماڵەکەى و دانیشتوانی ناوچەکە بەخاکسپێردرا.

ژ.ت