تەرمی دەنیز بولبون رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

تەرمی نونەری کەنەکە دەنیز بولبون کە بە هاوکاری پەدەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکرا، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرایەوە.

تەرمی دەنیز بولبون کە لە ١٨ی ئەیلولدا لە نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە هەولێر بە هاوکاری پەدەکە و میت تیرۆر کرا، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیراوە.

تەرمەکە لەلایەن بنەماڵەی بولبون و خەڵکێکی زۆرەوە لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر وەرگیرایەوە.

دوای مەراسیمێک لە نوێنەرایەتی کەنەکە، بە بەشداربوونی ئەندامانی هەدەپە، کەنەکە و ژمارەیکی زۆر تەرمی بولبون بەمەبەستی بەخاکسپاردنی رەوانەی باکووری کوردستان دەکرێت.

هـ . ب